ناو .. هونه‌ری پێناسین و نیشانه ، پێودانگه‌ی جیاکردنه‌وه هه‌روه‌ها تایبه‌تمه‌ندیه ، مێژووه بۆ هه‌موو شتێک ، کۆدی زانیاریه بۆ ناونراوه‌که هه‌رچی یه‌ک بێ . ناو تۆنی موزیکی هه‌یه به‌هه‌ستی بیستن شه‌پۆله‌کانی ده‌ربڕینی ده‌نگی ده‌بیسرێ ، به‌هه‌ستی بینین له‌نوسین وێنه‌ی ده‌کێشرێ . بۆ مرۆڤ به‌رگی ڕۆح و کلیلی ده‌روازه‌ی ده‌روونی یه ، ناو وه‌ک ڕۆژ و ساڵی له‌دایک بوون ، وه‌ک نه‌خشی سه‌ر په‌نجه ، وه‌ک تیشکی چاو واته په‌خشی ڕوانینه‌کانی ، وه‌ک خاسیه‌ت به‌رگه‌ی مرۆڤه واته شوناسنامه‌یه‌تی سه‌رڕاش هه‌ڵگری هه‌موو چاکی و خراپیه‌کانیه‌تی
خانه‌کانی مێشک زانیاریه‌کان به‌ناونیشانی وێنه‌یی یا ناو داده‌که‌ن زۆرجار یاده‌وه‌ری و وێنه‌کان به‌ناو ده‌دۆزنه‌وه . هه‌رده‌م ناو زیاتر ده‌ژی له‌خودی مرۆڤه‌که به‌تایبه‌تی گه‌ر ده‌نگی دابێته‌وه و ناسراوبێ به‌پێش یا پاشناوێکی ناسناو . ده‌کرێ به‌ده‌یان وشه له‌ڕسته‌ی تر ناو شرۆڤه بکرێ ، پێناسی که‌س و شوێن یا کات بێ . مێژووه‌که‌ی دووره ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ یه‌که‌م نیگای مرۆڤ و لێکدانه‌وه‌ی بۆ هه‌ر کاڵایه‌ک له‌ناسینه‌وه و جیاکاری له‌شته‌کانی تر . پێش هاتنه گۆ ناو له‌ناخی مرۆڤ به‌تیله چاوێکی وێنه‌یی قه‌باره‌که‌ی ناسراوه ، مه‌زه‌نده‌کراوه یا دیاری کراوه هه‌موو شته‌کان به‌و بینینه ده‌ناسرێنه‌وه . دوای کرانه‌وه‌ی زمان و گفتوگۆ له‌ڕوانینه‌وه وه‌رگێڕدراوه به‌شه‌پۆلی ده‌نگی وشه ئه‌وجا نوسین ، تا بوون مابێ ناویش هه‌ر ده‌مێنێ . له‌ڕووی زمانه‌وانی به‌پێ ی شێوازی زمان و فۆنه‌تیکه‌که‌ی واته ده‌ربڕینه ده‌نگیه‌که‌ی ده‌گۆڕێ سیمای نه‌ته‌وه‌یی هه‌یه وه‌ک کوردی یا عه‌ره‌بی ، فارسی ، لاتینی و ئینگلیزی … تاد. هه‌ر به‌گۆڕینی ته‌نیا پیتێک ناو ده‌گۆڕێ جیاوازی خۆی ده‌نوێنێ . ناو به‌پێ ی کیشوه‌ر.. ئاسیای ، ئه‌فریکی ، ئه‌وروپی یا وڵات .. ناوی ئه‌ڵمانی ، ئێرانی و یابانی ، چینی یان شار و گه‌ڕه‌کیش له‌کوردستان جیاوازی هه‌یه وه‌ک ناوی هه‌ولێری ونس و مه‌عمود و شاوێس . پشده‌ری هه‌مزه و بایز ، وسو ، ڕه‌سو . ڕانیه پیرۆت و حه‌لی . کۆیی حه‌وێز و خدر ، سلێمانی وه‌ک فه‌ره‌ج و عه‌تا و جه‌زا ، له‌هه‌مووی ناخۆشتر ناونانی ئوسامه‌ی ئێستا باوه . ناو جۆرێکه له‌چاولێکه‌ری دووباره بوونه‌وه به‌تایبه‌تی له‌ناو خزماندا دوای مردنی که‌سی یه‌که‌م زۆر به‌ساده‌یی ده‌گیرێته‌وه واته منداڵی تازه له‌دایکبوو به‌ناوی مردوو ناو ده‌نرێته‌وه بۆ به‌رده‌وامی مان و یاده‌وه‌ری یان ناوی ناوداران و سه‌رکرده‌کان . زۆرجار ناو له‌باوه‌ڕه‌وه دێ بیردۆزێک داهێنه‌ر و پێکهێنه‌ری جۆری نوسین و شێوازی ده‌ربڕینه‌که‌یه … ناوی ئاینی له‌نوح و موساوه بیگره شالوم و ئه‌بڕه‌ها عیسا و مه‌رقۆز تا محه‌مه‌د و ئه‌حمه‌د و محمود ، ناوی سیاسی وه‌ک.. یه‌کێتی و دیموکرات ، ناوی نیشتمانی .. شۆڕش و نیشتمان ، کۆمۆنستی .. ئازاد و ڕزگار . ناوی مێ و ناوی نێر هه‌ر له‌ده‌ربڕینی ئاوازی وشه‌که تۆنی نێری یا مێینه‌یی پێوه دیاره جاریش هه‌یه ناوه‌کان لێک ناکه‌نه‌وه واته موژده و نه‌ورۆز بۆ کچ و کوڕه یا نه‌جات یان شه‌وکه‌ت . له‌ڕێزمانی کوردی‌دا ناو به‌شی نیهاده و ناسناو پێشناو یا پاشناو بێ ده‌بێته ئاوه‌ڵناو .
ناسناو ..
ئارایشت یا ڕازانه‌وه‌ی ناوه جارێکی تر دڵنیایی بوون و دووباره‌یی ئه‌وپه‌ڕی گرینگیه ، له‌ئه‌نجامی مه‌زنی و نوشوستی ، به‌رده‌وامی ، جیاکاری هه‌روه‌ها نه‌مری ناوی مرۆڤه . مرۆڤ بۆخۆی هه‌ڵی ده‌بژێرێ یان به‌سه‌ری دا ده‌بڕێ به‌پێ ی ڕێکه‌وت و ویسته‌کان باش و خراپیان هه‌یه له‌واتاکه‌ی . ناسناوه‌کان هه‌مه‌جۆر و سه‌رچاوه‌ن وه‌ک ناسناوی زاده‌یی که له‌کێ بووه به‌هه‌ڵگری ناوی باوک و دایک ده‌ناسرێته‌وه وه‌ک جوتیار ئازاد یان جوتیاری ئامه ، عه‌به‌ی له‌علی . ناسناوی وێژه‌یی و هونه‌ری له‌به‌هره‌ی نوسینه‌وه نووسه‌ر شاعیر یا داهێنانی فه‌نتازیایی هونه‌رمه‌نده‌کانی موزیک ، شانۆ و شێوه‌کاری له‌ژمارنایه‌ن.. لێره ته‌نیا شه‌ره‌ف خانی به‌تلیسی وه‌ک نمونه وه‌رده‌گرین . ناسناوی خانه‌واده‌یی ، بنه‌ماڵه ، تیره و عه‌شیره‌ت.. محه‌مه‌د بڵباس ، جاف ، خۆشناو ، بابان یان نیشته‌جێ ی شاری.. حاجی قادری کۆیی و دێهاتی.. عه‌وێنه‌یی ، ساردکه‌یی یانیش ناوچه‌یی مه‌ڵبه‌ندنشینێک.. کوێستانی ، گه‌رمیانی و قه‌ره‌داغی .
پێشناو و پاشناو ..
مرۆڤ به‌رده‌وام ناو ده‌داته شته‌کان بۆ ناسینه‌وه هه‌روه‌ها جێنه‌زرگه‌کردنی له‌یاده‌وه‌ری گوتراو یا نوسراوی دا . ناو و پاشناو ( ناسناوه ) له‌زمانه ڕۆژهه‌ڵاتیه‌کان ناوی که‌س پێش ناسناوه‌که دێ وه‌ک فائق بێکه‌س ، ناو و پێشناو له‌که‌ڵچه‌ری وڵاته ڕۆژئاواییه‌کان ناو وه‌ک له‌قه‌ب له‌پێش ناوی که‌سه‌که به‌کارده‌هێنن ئه‌دۆلف هیتله‌ر . ناسناوی زانستی هه‌رده‌م پێشناون وه‌ک مامۆستا ، دکتۆر و پڕۆفیسۆر هه‌روه‌ها ناسناوی ده‌سه‌ڵاتی پله‌وپایه‌ی ڕێزداری وه‌ک خاوه‌ن شکۆ ، پایه‌دار ، ڕێزدار یانیش میر و پاشا و سوڵتان ، سه‌رۆک و کێخوا له‌گه‌ڵ ناسناوه سه‌ربازی و پله‌کانی به‌ڵام پاشگری ئاغا و به‌گ له‌دوای ناوه‌که ده‌بنه پاشناو . ناسناوی پیشه‌یی به‌زۆری پاشناون ده‌کرێ بڵێن هه‌ر پیشه‌یه‌ک له‌ژێر چه‌تری ناوێک‌دا کۆده‌کرێته‌وه پێناسه ده‌کرێ وه‌ک عه‌زیزی چایچی ، کورتاندروو ، پینه‌دۆز . ناو له‌کۆمه‌ڵی ئاده‌میزاد له‌سه‌ره‌تاکانی دروست بوونی به‌تایبه‌تی سه‌رده‌می کۆمه‌ڵی دایکایه‌تی مرۆڤ به‌ناوی دایکه‌وه ناو ده‌نرا و بانگ ده‌کرا تا ئێستاش له‌کۆمه‌ڵی کورده‌واریدا باوی هه‌یه به‌تایبه‌ت که منداڵ به‌ر له‌دایک بوونی باوکی مردبێ یا به‌بێ باوکی گه‌وره‌بووبێ دایک جێگای باوکی ده‌گرێته‌وه به‌ناوی دایکه بانگ ده‌کرێ لێره‌ش سه‌روه‌ری دایک ده‌رده‌که‌وێ .
ناسناو له‌کورده‌واری ..
کورد حه‌زی له‌ناوی کورت و موزیکی یه بۆیه ئه‌گه‌ر ناوی عه‌ره‌بی به‌هۆی ئاینه‌وه به‌سه‌ری سه‌پابێ وشه‌کاری کردووه ، دایتاشیوه محه‌مه‌د بوو به حه‌مه یا حه‌مه‌دۆک قادر بوو به قاله عادل بوو به‌عه‌ول به‌گچکه کردنه‌وه جا له‌خۆشه‌ویستی بێ یا ڕق وه‌ک ناسناو ده‌یکوردێنێ . ناوی خۆش و ناخۆش ، ڕتم و ئاوازه‌که‌ی له‌پێکهاته‌ی ژماره‌ی پیت و تۆنی ده‌نگسازی ده‌ربڕینه‌که‌ی به‌دی ده‌کرێ . له‌م سه‌رده‌مه ناوه کوردیه‌کان تایبه‌تمه‌ندیه‌کی هه‌یه له‌وشه‌ی کوردی په‌تی و واتادار ، که‌م پیت و ئاسانگۆ ، نوێ و که‌م به‌کارهاتوو دێنه به‌رگوێ . شێوه‌ی نوسینی ناوه‌کان فره‌ن ناوی تابوتی وه‌ک.. سرود ، چنور … ناوی گران که له‌دوو وشه لێکدراون وه‌ک.. یه‌زدان شیر ، گوڵه‌ندام ، ناوی ئاسان وه‌ک.. شنه ، پاڵه … له‌زۆربه‌ی کاته‌کان ناسناویشی ده‌چێته پاڵ هه‌رچه‌نده له‌به‌ڵگه نامه‌کانی ناسنامه و ڕه‌گه‌زنامه‌ش تۆمار نه‌کرێ ناسناو جوانبه‌خشی زمانی کوردی یه.
پیرۆزه‌یی ناو و ناسناو ..
ناو ده‌رخه‌ری ئاستی ڕۆشه‌نبیریه ، ڕاده‌ی پێشکه‌وتنی شارستانی ده‌پێوێ به‌میلۆدی و واتاکه‌ی . له‌کوردستان به‌م دوو ده‌یه ساڵه‌ی دوایینه گه‌ڕانه‌وه ئینتیما یا لایه‌نگری خێزان و بنه‌ماڵه ڕه‌وانتر بڵێین عه‌شیره‌تگه‌ری ده‌رده‌خا ، ئه‌وانه به‌ناسناوه‌کانیان هێزی عه‌شایه‌ری وه‌ک پشتیوان پێ وه‌رده‌گرن . ناو پیرۆزی هه‌یه له‌ژێر کاریگه‌ری ئاینی دا وه‌ک ناوه‌کانی ئه‌حمه‌د و محه‌مه‌د به‌سه‌ر نه‌ته‌وه موسڵمانه‌کانه‌وه . یا هورمز و یاقوبی کریسته‌کان ، شه‌معونی جوله‌که‌کان . ناوی واتادار و بێ واتا زۆر جار ناوه‌کان مێژوویان زۆر کۆنه یا به‌زمانێکی کۆن دانراون ، ده‌ربڕاون ، دابڕاون له‌زمان و لێکدانه‌وه نوێکان واتایان نه‌ماوه ته‌نیا به‌شێوه و قه‌باره‌که‌ی ده‌ناسرێنه‌وه وه‌ک هه‌ڕه‌م . ناوی خه‌یاڵی و فه‌نتازی که شێوه و قه‌باره‌یان نی یه به‌رهه‌سته‌کانی مرۆڤ ناکه‌ون له‌بینین و بۆن و تام یا گوێ یانیش به‌رکه‌وتن بۆ به‌رزڕاگری و پیرۆزی وه‌ک ناوی فریشته‌کان له‌ئاینه‌کاندا وه‌ک ئه‌هریمه‌ن و ئارۆمازدا یان شه‌یتان و ڕه‌حمان . ناو خاسیه‌ت و سیمای نه‌ته‌وه‌یی ده‌گه‌یه‌نێ جیاوازی نه‌ته‌وه‌کان به‌ناوه‌وه ده‌ست پێده‌کا که خۆیانی پێده‌ناسێنن و گرینگی تایبه‌تمه‌ندی ده‌گه‌یه‌نێ . هه‌تا هۆز و تیره‌کان خۆیانی پێ لێک جیا ده‌که‌نه‌وه . ناسناوی ئاینی ئیسلامی ، کریست ، جوله‌که … له ڕێزبه‌ندی ئه‌رکه‌کانیان ده‌بنه پێشناو وه‌ک شێخ و حاجی ، مه‌لا و سۆفی هه‌ر ده‌م پێش ناوی که‌سه‌که ده‌که‌ون وه‌ک.. شێخ محه‌مه‌د ، سۆفی عه‌بدوڵا یان قه‌شه په‌ترۆس یانیش حاخام عه‌زرا .
ناوی خۆش و ناخۆش…
فه‌رهه‌نگ و کلتور ڕاده‌ی پێشکه‌وتن و ئازادیان کاردانه‌وه‌ی زۆری له‌سه‌ر ناوه‌کان هه‌یه بۆ نمونه: عه‌ره‌به‌کان له‌نیمچه دورگه‌ی خۆیان له‌به‌ر گه‌رما و ژێر هه‌تاوی بیابان به‌سه‌ختی ده‌ژیان منداڵیان بۆ نه‌ده‌ژیا له‌تاوان باوه‌ڕیان وابوو گه‌ر ناوی خراپی لێ بنێن له‌مردن ده‌پارێزرێ بۆیه ناوی منداڵه‌کانیان ده‌نا زباله واته خاشاک یا ناوی به‌د و خراپی وه‌ک به‌رغوث ( ئه‌سپێ ) ، کولێبی ( توله سه‌گ ) . ناوی خۆش پایه‌پێدانی به‌ناسناو وه‌ک سیفه‌ت پێدان شه‌هید ئازاد ، ڕێزگرتن وه‌ک بابه دایه ، داده و خوشکه‌زا و کاکه و برازا .. خان و خاتوون ، له‌خزمایه‌تی پشتێ مامه و مامۆژن .. ئامۆزا یان خزمایه‌تی به‌رێ خاڵه و خاڵۆژن .. خاڵۆزا ، پله یا پورێ و پورزا هه‌موو ئه‌و وشانه‌ی ڕێزگرتن ده‌که‌ونه پێش ناوه‌که . جاریش هه‌یه ناسناو ناوتۆره‌ی خراپ بۆ ناو دروست ده‌کا تایبه‌ت له‌گوند و شاره‌کانی ناسیاری تێیدا به‌هێزه ناوبانگی خراپ ده‌داته‌وه . هه‌ندێ جار دایک و داپیره ناو ناوتۆره له‌منداڵ و نه‌وه‌کانی ده‌نێ ده‌نگ ده‌داته‌وه له‌ناوی شه‌ڕانی یا ناوی خێرخوازی .
گرینگی ناسناو …
له‌دره‌وازه‌ی جوانکاری ، ناسیاری ، شکۆداری ده‌دا له‌ڕووی یاسایی بوونی شت ده‌سه‌لمێنێ و ئه‌کتی بۆ دروست ده‌کا به‌و ناوه پێناسه‌ی یاسایی و مه‌رج و مافه‌کانی ده‌که‌وێته سه‌ر . له‌ڕووی ئابوری ناو وه‌ک مارکه و مۆر گرینگی خۆی هه‌یه ، مافی به‌کارهێنانی پارێزراوه له‌ڕووی دادوه‌ری و یاساوه . له‌ڕووی ڕاگه‌یاندن و بانگه‌شه ( ڕیکلام ) به‌نه‌خشاندنی له‌خۆشنووسی ، ڕه‌نگ پێدان ، سێبه‌ری پیته‌کان ڕازانه‌وه‌یه‌کی تره بۆ ڕاگه‌یاندن و ده‌بێته کاڵایه‌کی ژیاندار و خۆفرۆش . ناو له‌بازاڕدا نرخی خۆی هه‌یه هه‌روه‌ها کڕین و فرۆشتنی له‌سه‌ره ناسناوی کابرای فارس په‌ره‌ڤیش دوای ته‌قه‌لایه‌کی زۆر کڕدرا و زه‌نگینه کڕیاره‌که پاره‌ی زۆری دا تا ناوه‌که تاقانه بۆخۆی قۆڕغ بکا نازانرێ هۆیه‌که‌ی ته‌نیا ئاره‌زوومه‌ندی بوو یا سیاسه‌ت و ئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تی ! کڕین یا خواستنه‌وه‌ی له‌قه‌بی دکتۆر ده‌شێ و یاسای خۆی هه‌یه هه‌موو که‌سێ ده‌توانێ بیکڕێ له‌ده‌روازه‌ی خانوو یا سندوقی پۆسته‌که‌ی بدا ئه‌گه‌ر دکتۆریش نه‌بێ ته‌نیا شتێکی ڕه‌مزی یه نه‌ک مافێکی پیشه‌وه‌ری زانستی .
یاسای ناو ..
به‌پێ ی هه‌ڵکه‌وته‌ی جوگرافی و شێوازی سیسته‌می به‌ڕێوه‌بردنی باری که‌سێتی وڵاتان یاسا و ڕێساکانیان جیاوازیان هه‌یه هه‌ر کۆمه‌ڵه وڵاتیک پێڕه‌وی شێوازێک ده‌که‌ن . له‌سیسته‌می عێراقی عه‌ره‌بی ناوی زنجیره‌یی سیانی ئازاد محه‌مه‌د عه‌لی یان ناوی چوارین ئازاد محه‌مه‌د عه‌لی عوسمان په‌یڕه‌و ده‌کرێ و له‌قه‌ب واته ناسناو لادراوه به‌فه‌رمانێکی سه‌دامیانه که‌چی ته‌نیا سه‌دام حوسێن ناوی دووانه‌یی هه‌بوو وه‌ک تایبه‌تمه‌ندی دیکتاتۆریانه هه‌رچه‌نده تێبینی ده‌کرێ له‌تورکیا و ئێرانیش هه‌ر سیسته‌می ناو پاشناو ( ناسناو ) به‌کاردێ . ئێستا له‌کوردستان به‌هۆی ئازادی و ده‌رهاویشته‌ی دۆخی کۆمه‌ڵایه‌تی عه‌شایه‌ری و سیاسی ناوی دووانه‌یی زۆرن واته ناو و ناسناو به‌ڵام له‌جێبه‌جێکردن و ڕووه‌یاساییه‌که‌ی کاری پێ ناکرێ ڕێگه‌ـ ڕه‌واپێدراو نی یه هه‌رچه‌نده خواستی له‌سه‌ره چاره‌یه‌کی یاسایی بۆبکرێ . له‌وڵاته ڕۆژئاواییه‌کان کۆکردنه‌وه‌ی خانه‌واده له‌ژێر چه‌تری یه‌ک پێشناو وه‌ک ناسناو به‌کاردێ واته گه‌ر ناسناوه‌که شتاین بێ ئه‌وا باوک و دایک و منداڵه‌کان هه‌مان ناسناویان ده‌بێ له‌گه‌ڵ ناوی خۆیان ته‌نانه‌ت له‌کاتی ژنخوازی ماره‌ییدا زۆرینه‌ی جار ژنه‌که ناسناوی پیاوه‌که هه‌ڵده‌گرێ . ناو له‌کاتی بوونی مرۆڤ دا به‌سه‌ری ده‌سه‌پێندرێ به‌خواستی دایک و باوک یا خانه‌واده‌یه به‌ڵام ده‌کرێ دوای گه‌وره‌بوون بگۆڕدرێ هه‌رچه‌نده ناوی یه‌که‌م و سه‌ره‌تا هه‌رگیز له‌بیر ناچێته‌وه لانی که‌م شوێنه‌واری ده‌روونی جێده‌هێڵێ ته‌نانه‌ت دوای گۆڕینیش مرۆڤه‌که وه‌ک کاردانه‌وه‌ی یه‌کسه‌ره له‌کاتی بانگ کردنی به‌ناوه کۆنه‌که ئاوڕ یا وه‌ڵام ده‌داته‌وه .
ناسناوی ده‌گمه‌ن ..
ناوی گه‌وره و به‌ناوبانگ له‌گه‌ڵ ناسناوی جیهانی ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ره‌وه‌ی بیرمه‌ندی و هۆشه‌وه داهێنانیان کردووه وه‌ک نیوتن ، ئه‌دیسۆن یان له‌هه‌موو کات و شوێنیێک ده‌ناسرێنه‌وه . شاعیره داهێنه‌ره‌کانی کوردیش وه‌ک نالی ، وه‌فایی ، مه‌حوی ….تاد به‌تاکه ناسناوێک بێ ناوی خۆیان وه‌ک ئه‌ستێره هه‌رده‌م ده‌دره‌وشێنه‌وه . ناو له‌گه‌ڵ ته‌کنه‌لۆجیا پێش ده‌که‌وێ چه‌ندان که‌ره‌سته‌ی نوێ ناو وه‌رده‌گرێ له‌ئامێره‌کان به‌هێما تۆمارده‌کرێ وه‌ک وه‌رگێڕانی بۆ زمانی زانستی .
پاشگۆی ئه‌م درێژدادڕیه که زیاتری له‌سه‌ر نه‌ڕۆین وێڕای سه‌رنج و ڕه‌خنه‌کان تکایه ناوت چی یه ؟ یا وه‌ک ناسناو چیت پێ ده‌ڵێن ؟ ناسناوه‌که‌ت هه‌ڵبژارده‌یه یا زۆره‌ملێ یه ؟ حه‌زده‌که‌ی چۆن بانگ بکرێ ی ؟ پرسیارێ له‌خۆت بکه : له‌ڕووی ده‌روونی ئێستا چه‌نده له‌ناو یا ناسناوه‌که‌ت ڕازی ؟
دڵشاد تاقانه