ناسلى کە کچە کوردێکى روخسار جوانە و ئێستا بە هاوکارى ئاوازدانەر هەڵکەوت زاهیر ئامادەکارى دەکات بۆ بەرهەمهێنانى ئەلبوومێکى گۆرانى خۆى، کە ئاواتێکى منداڵى بووە. ناسلى کە ئێستا لە وڵاتى سوید نیشتەجێیە بە لڤینى نوێى راگەیاند، بەمنزیکانە گۆرانییەکى خۆى بڵاودەکاتەوە، کە لەلایەن هەڵکەوت زاهیر تێکست و ئاوازەکەى بۆ ئامادەکراوە و گوتى “گۆرانى (بە قسەم کە) یەکەم بەرهەمى من دەبێت، کە لەلایەن هەڵکەوت زاهیر تێکست و ئاوازى بۆ داناوە و لەو نزیکانە لە کەناڵەکان بڵاودەکرێتەوە”،
ناسلى زۆر خۆشحاڵە لە ماوەیەکى کورتدا وەک کچە گۆرانیبێژێک خۆى دەناسێنى و حەزیش دەکات بە سەرەتایەکى باشەوە دەربکەوێ، بۆیە بۆ ئەلبوومى یەکەمى دواى ماندوبوونێکى زۆر گەڕان بە دواى کەسانى بە توانا و لێهاتوو بۆ کارەکانى خۆى، هەڵکەوت زاهیرى دەستنیشان کرد و دەڵێ “دواى بڵاوکردنەوەى یەکەم گۆرانییم، ئەلبوومێکم دەخەمە بازاڕەوە و هەموو هەوڵێکى خۆم لەو ئەلبوومەدا نیشان دەدەم، بە هیواى ئەوەى بتوانم لەو پڕۆژەیە و پیشەدا سەرکەتوو بم و بێمە ریزى ئەو کچە گۆرانیبێژە بە توانایانەى ئێستا کار دەکەن لە بوارى گۆرانى گوتندا”.