مەنسوور جیهانی ـ ئه‌ندامانی لێژنه‌ی دادوه‌رانی بەشه جۆراوجۆره کێبڕکێکانی “سینەمای جیهان”، “سینەمای کوردی”، بەشی پێشبڕکێی “کورتە فیلم”، بەشی پێشبڕکێی “به‌ڵگه‌فیلم” و خەڵاتی فیپەرشی نۆهەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “دهۆک” ناسێندران.
لە لایه‌ن ئەندامانی دەستەی ناوبژیوانانی بەشی رکابه‌ری “سینەمای جیهان”ی ئەم فێستیڤاڵە، ته‌ندیس، له‌وحه‌ی رێزلێنان و خەڵاتی ١٠ هەزار دۆلاریی “یۆڵماز گۆنای” به باشترین فیلمی درێژی سینه‌مایی، خەڵاتی 5 هەزار دۆلاری بۆ باشترین دەرهێنانی فیلمی درێژی سینه‌مایی، خەڵاتی 5 هەزار دۆلاری بۆ باشترین کورتە فیلمی نێوده‌وڵه‌تی، خەڵاتی 5 هەزار دۆلاری بۆ به‌هره‌ی نوێ، خەڵاتی 1500 دۆلاریی ئەندامانی دەستەی دادوەران بۆ باشترین کورته فیلم و خەڵاتی 5 هەزار دۆلاریی ئه‌نیستیتۆی “گۆته”ی ئه‌ڵمانی بۆ باشترین به‌ڵگه‌فیلمی نێوده‌وڵه‌تی پێشکه‌ش ده‌کرێت.
بەشی کێبڕکێی “سینەمای جیهان”:
ئەندامانی لیژنەی ناوبژیوانانی بەشی پێشبڕکێی “سینەمای جیهان”ی نۆهەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “دهۆک” بریتین لە؛ “سۆلین یووسف” Soleen Yusef دەرهێنەری کوردی دانیشتووی وڵاتی ئەڵمانیا ـ سه‌رۆکی دەستەی دادوەران، “شەهرام عەلیدی” بەرهەمهێنەر، سیناریۆنووس و دەرهێنەری کوردی ئێرانی دانیشتووی وڵاتی فەرەنسا، پرۆفیسۆر “ماگنوس بارتاس” Magnus Bärtås توێژەر و مامۆستای زانکۆ لە وڵاتی سوید، “ئیلاهه نه‌وبەخت”، بەرهەمهێنەر و بڵاوکه‌ره‌وه‌ی فیلم و به‌رهه‌می سینه‌مایی لە وڵاتی ئێران و دکتۆر “مەهدی ئومێد” سیناریۆنووس و دەرهێنەری کوردی دانیشتووی وڵاتی سوید.
بەشی کێبڕکێی “سینەمای کوردی”:
“ئەندامانی دەستەی ناوبژیوانانی بەشی کێبڕکێی “سینەمای کوردی” ئەم خوله‌ی
فێستیڤاڵه‌که بریتین لە؛ “مارکۆس تێلێچیا” Marcos Tellechea بەرهەمهێنەر لە وڵاتی بەڕازیل ـ سه‌رۆکی لیژنه‌ی دادوەران، “بورهان ئۆزکان” Burhan Özkan بەرهەمهێنەر لە وڵاتی تورکیا، “موریێل ئەبولرووسیس” Muriel Aboulroussis به‌ڕێوه‌به‌ری وێنه‌گرتنی فیلم لە وڵاتی لوبنان، “هوشیار زیرۆ نێروه‌یی” Hishyar Zero Ahmad ئەکتەر و دەرهێنەر لە هەرێمی کوردستان و دکتۆر “که‌وسەر عەلی جەباره” Kawthar M. Ali Jabara مامۆستای زانکۆ و ڕەخنەگر لە وڵاتی عێراق.
بەشی پێشبڕکێی “کورتە فیلم”:
ئەندامانی لیژنەی ناوبژیوانانی بەشی پێشبڕکێی “کورتە فیلم”ی نۆهەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “دهۆک” بریتین لە؛ “جێنیفەر مالمکوئیست” Jennifer Malmquist سیناریۆنووس و دەرهێنەر لە وڵاتی سوید ـ سەرۆکی دەستەی دادوەران، “ئەبووزهر ئەمینی” Aboozar Amini دەرهێنەری ئەفغانستانی نیشتەجێی وڵاتی هۆڵەندا و “محەمەد شێخۆ” Mohammad Shaikhow له هەرێمی کوردستان.
بەشی کێبڕکێی “به‌ڵگه‌فیلم”:
ئەندامانی دەستەی ناوبژیوانانی بەشی پێشبڕکێی “به‌ڵگه‌فیلم”ی ئه‌م خوله‌ی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “دهۆک” بریتین لە: “پاکستۆن وینتەرز” Paxton Winters دەرهێنەر لە وڵاتی ئەمریکا ـ سەرۆکی لیژنەی دادوەران، “ئانائیس بۆیلیکه” Anaïs Boelicke دەرهێنەری فیلم و به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌نیستیتۆی “گۆته” لە عێراق که خەڵکی وڵاتی ئەڵمانیایە و “ڕێبەر دۆسکی” Reber Dosky دەرهێنەری کوردی دانیشتووی وڵاتی هۆڵەندا.
خەڵاتی فیپەرشی:
ئەندامانی لیژنەی ناوبژیوانانی فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی ڕەخنەگرانی فیلمی “فیپهرشی” FIPRESCI بریتین لە؛ دکتۆر “سێباستیان سێن” Sebahettin Sen توێژەر و مامۆستای زانکۆ ـ سەرۆکی دەستەی دادوەران لە تورکیا، “جولیا دۆبرێ” Guilia Dobre مرۆڤناسی وێنه‌یی بینراو و ڕەخنەگر له وڵاتی ڕۆمانیا و “ڤاسیلیس کێچاگیاس” Vassilis Kechagias ڕەخنەگر لە وڵاتی یۆنان.
فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “دهۆک” بە سەرۆکایەتی “ئەمیرعەلی محەمەدتاهیر” و به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هونەریی “شەوکەت ئەمین کۆرکی” به یادی “یۆڵماز گۆنای” Yılmaz Güney سینه‌ماکاری کورد و دەرهێنەری براوه‌ی چڵه خورمای زێڕینی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “کان”ی فه‌ره‌نسا (1982) و بە ئامانجی دروستکردنی پردی په‌یوه‌ندی لە نێوان دەرهێنەرانی کورد و ده‌رهێنه‌رانی سه‌رتاسه‌ری جیهان و دروستکردنی ئاڵوگۆڕی کولتووری لە نێوان گەلان و میله‌ته‌کانی جیهاندا دامەزراوە.
نۆهه‌مین خولی ئەم بۆنە و رووداوه سینه‌ماییه به بابه‌ت و تەوەری “کۆچ” و به نمایش کردنی ٩٧ بەرهەم، لە چوارچێوه و شێوەکانی فیلمی درێژی سینه‌مایی، کورتە فیلم و به‌ڵگه‌فیلم لە بەشەکانی رکابه‌ری و ده‌ره‌وه‌ی رکابه‌ری لەوانە؛ بەشی کێبڕکێی “سینەمای جیهان” پێکهاتوو لە؛ 9 فیلمی درێژی سینه‌مایی، 8 فیلمی به‌ڵگه‌یی دیکۆمێنتاری و 11 کورتە فیلم، بەشی پێشبڕکێی “سینەمای کوردی” پێکهاتوو لە؛ 5 فیلمی درێژی سینه‌مایی، 6 به‌ڵگه فیلمی دیکۆمێنتاری و 15 کورتە فیلم، بەشی “ڕوانگەی سینەمای جیهان” پێکهاتوو لە؛ 6 فیلمی درێژی سینه‌مایی، 4 به‌ڵگه فیلم و 3 کورتە فیلم، بەشی “پانۆڕامای سینەمای کوردستان” بریتییه له 19 کورتە فیلم، بەشی “نمایش‌کردنی تایبەتی سینەمای سوید” بریتییه له 9 فیلمی درێژ و هه‌روه‌ها له به‌شی “نمایش کردنی تایبەتی سینەما” 1 فیلمی درێژ و 1 به‌ڵگه‌فیلمی دۆکیۆمێنتاری لە رۆژانی 10 تا 17ی مانگی سه‌رماوه‌ز رێکه‌وتی ١ تا ٨ی دێسامبه‌ر/ کانوونی یه‌که‌می ٢٠٢٢ لە شاری دهۆک لە هه‌رێمی کوردستانی عێراق بەڕێوەدەچێت.
بۆ زانیاریی زیاتر:
https://www.facebook.com/duhokiff/
Discussion about this post