زانا دزەیی: کلیپە نوێیەکەی خانمە ھونەرمەند نازی عەزیزی لەکەناڵی ناوداری فارسی pmc دەکرێ، کە گۆرانییەکەی بەزمانی فارسی گوتووە، خۆی ئاوازەکەی داناوە.
گۆرانییەکە لەلایەن ستافێکی بەتوانای کلیپسازی ئێرانی ئەنجام دراوە، یەکێک لەکلیپە جوانەکانی ئەمساڵە، رۆژانە کەناڵی pmc چەند جارێک پەخشی دەکات، بەمەش نازێ عەزیزی دەبێتە یەکێک لەم ھونەرمەندە بەھێزانەی کورد کە کلیپەکانیان لەلایەن کەناڵە جیھانییەکان پەخش دەکرێ.
ھیوای سەرکەوتنی زیاتر بۆ خاتوو نازێ دەخوازین، کە دڵنیاین توانای ھونەری زۆر لەوە زیاترە و شایانی ئەوەیە ببێتە ئەستێرەیەکی درەوشاوە لەناو میوزیک و گۆرانی فارسیدا.