خووم پێوه‌گرتووی ناتوانم
له‌شوێنی خۆم دابنیشم
له‌جیاتی تۆ
سه‌ر ئه‌كه‌مه چاككردنی برۆكانم
دهسئهدهمه له‌سه‌ریه‌ك خواردنه‌وه‌ی قاوه
خواردنی نه‌سته‌له
به‌پاكه‌ت جگه‌ره‌كێشان.
خوو ئه‌ده‌مه لێوكرۆشتن
بۆیه‌كردنی نینۆكی دهستوقاچم
سه‌ر ئه‌كه‌مه حه‌شیشه‌و تۆسیرام.
به‌نێو بازاڕا ئهگهڕێمو شت ئه‌كڕم
به‌ده‌یان شتی نوێ
شه‌قام نامێنێ به‌پیاده پیایدا نه‌ڕۆم
نه رۆژه‌كه‌م لێ ئهڕواتو
نهدڵیشم تهسكینیی دێ.
خوو ئه‌ده‌مه تووڕه‌بوون، جنێودان
رۆژی ده‌جار
له‌حه‌وشه‌ی غوربه‌ته‌وه رائه‌كه‌م بۆ سهربانو
خهیاڵئهدهمه ترپه‌ی پێی مۆبایلێك
خووئه‌ده‌مه ئێمهیلوچات
خۆم ئه‌به‌ستمه‌وه به‌رامبه‌ر سه‌ته‌لایه‌ت
رائه‌كه‌م له‌سه‌رنجی گوڵێك.
له‌ڕیزی سه‌موون كڕینا رائه‌وه‌ستم
سهرئهكهمه داڵغه‌لێدان
خووئه‌ده‌مه بڕینی كارت
دڕاندنی وێنه‌و كاغه‌ز
وتنه‌وه‌ی وشه‌ی (من)
من…من
سهرئهكهمه راكێشانی له‌چكی ژنان!
من نازانم بێ تۆ بژیم
خووئه‌ده‌مه هه‌ڵكه‌ندنی زیبكه‌ی مه‌رگ
ئهكهومه ناو بیری ژیان
دڵئهدهمه شه‌ماڵی گۆرانیی
ئه‌بێ له‌بری خۆش‌ویستنت
خویه‌كی تر بدۆزمه‌وه….سلێمانی!
ئه‌ی رسـتێ مرواریی رژاوی
ناو له‌پی نیوه‌ی شه‌و
به‌رامبه‌ر دڵانی داگه‌ڕاو
به‌جاده‌ی ئه‌زمڕتا
تۆ موچڕكی فێنكی ئه‌و عه‌شقه‌ی
كه‌س نه‌یدیووه
مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی كه عاشقته.
-2003