هونەرمەند خاتوو نارینا کوردی لە ئێستادا خەریکی کارکردنە بۆ بەرهەمێکی نوێ کە بەهەردوو زاراوەی سۆرانی و کرمانجی دەیڵێت.
خاتوو نارینا دەربارەی ئەو بەرهەمەی تایبەت بە ڕۆژنامەی خەبات دواو ووتی: کۆمپانیای تیکۆ سەرپەرشتی ئەو بەرهەم دەکەن و هەروەها بۆم کلیپ دەکەن، ئێستا کار بۆ گۆرانییەکی سینگڵ دەکەم کە بەزاراوەی سۆرانی و کرمانجییە هەروەها کلیپێکی سەرکەوتووشم بۆی کردووە، جێگای دەست خۆشییە کۆمپانیای تیکۆ ئەرکی تێچوونی ئەو بەرهەمەی گرتۆتە ئەستۆو بەگرنگیشەوە کارەکانیان بۆی جێبەجێکردووە وە دەتوانم بڵێم یەکێکە لەبەرهەمە جوانەکانی،هیوادارم لە ئایندەیەکی نزیکدا لەسەرجەم کەناڵە ئاسمانی و ناوخۆییەکان بێتە پێشکەش کردن و ئومێذەوارم ببێتە جێگەی ڕەزامەندی هەموو لایەک.
ئا : شاخەوان شێخانی