“نارینا کوردى” کچە هونەرمەندى باکورى کوردستان بە دەنگێکى نازک و پر لە هەست و سوزەوە، وەکو ئەستێرەیەکى نوێ هاتووە ناو هونەرى کوردى و هیواخوازە خزمەتى هونەرى کوردى بکات، نارین لە چەند رونکردنەوەیەکدا باس لە پروگرامى ئایەندەى خوى کرد و ووتى : خەریکى دروست کرددنى کلیپەکم لە گەڵ هونەرمەندى ناودار بەرێز “عەزیز وەیسى” کە لە هونراوەى بەرێز ماموستا “حەمە سەعید ئیبراهیم” ـــە، پێم وایە ئەم کلیپە بە دڵى هاولاتیانى خوشەویستم دەبێت . وە هەروەها نارینا کوردى ئێستاش کلیپێکى نوێى تەواو کردووە کە پەیڤ و ئاوازى خویە بە ناوى ” ئەز حەلیام” کە لە مونتاژ و دەرهێنانى “ئەژین ئەحمەد”ــــە و لە لایە”سامان محەمەد” وێنەگرتنى بو کراوە.
ئاشکەراى کرد کە بەم زووانە هەلدەستێت بە دروست کردنى کلیپێکى دیکە لە بەرهەمەکەى و جێگاى باسە نارین ئەلبومێکى چاپ کردووە بە ناوى “ئەز حەلیام” و لە چەندین کونسێرت و بونەکانى مانگى ئادارى ئەمساڵ پشکدارى کردووە و رەوشێکى جوانى لە ئاهەنگەکان دروست کردووە.
كوڤان فائق