زانا دڵشاد دزەیی : نارینا کوردی بۆ نەورۆز گۆرانییەکی سۆرانی بڵاودەکاتەوە، کە بەم نزیکانە لەتورکیا کلیپەکەی بۆ ئەنجام دەدات. نارینا کوردی کچە گۆرانیبێژی کوردستانی باکوور، کە ئێستا لەھەولێر نیشتەجێیە، بە(سڤیل)ـی راگەیاند، جارێ بیر دروستکردنی ئەلبووم ناکاتەوە، بەڵام گۆرانییەکی بەشێوەزاری سۆرانی ئامادەکردووە، گوتی “ئەم گۆرانییە زۆر تایبەتە وەک سورپرایزسێک ئامادەم کردووە لە نەورۆز بڵاوی بکەمەوە، بڕیارە لەناوەڕاستی ئەم مانگە لەتورکیا کلیپی بۆ بکەین، دڵم بەم گۆرانییە خۆشە”.
نارینا ئاماژەی بەوەشدا ئێستا گۆانییەکە ئامادەیە و لەبەرھەمھێنانی کۆمپانیای تیکۆیە.