دوای چوار ساڵ دوورکه‌وتنه‌وه له میدیاکان و کاری هونه‌ری نادیه یاسینی کچه گۆرانی بێژی کورد دانیشتووی وڵاتی که‌نه‌دا له‌یه‌که‌م دیمانه‌ی دوای ئه‌م دابڕانه بۆمان هاته دووان له‌م دیمانه‌یه ئه‌و باس له هۆکاری دابڕان له‌م ماوه‌یه‌و کاره‌کانی داهاتووی هونه‌ری خۆی و چه‌ند بابه‌تێکی تری ئه‌مڕۆی هونه‌ری کوردی ده‌کات هه‌ر له‌م دیمانه‌یه نادیه‌ی کچه گۆرانیبێژی کورد باس له چۆنییه‌تی یه‌کتر ناسینی له‌گه‌ڵ عه‌لی حه‌دیسی موزیک ژه‌ن و هاوسه‌ری ده‌کات.
عه‌لی هاوسه‌ری نادیه‌ش له‌م باره‌یه‌وه وتی : خۆشترین یادگاری ژیانم ئه‌وه‌یه که سه‌ره‌تا له‌گه‌ڵ نادیه به‌یه‌که‌وه کارمان ده‌کرد به‌ڵام ده‌توانم بڵێم ئێستاش به‌رده‌وامی هه‌یه خۆشترین کاتی ژیانم ئێستایه که مناڵمان هه‌یه‌و نادیه‌ش ئیشاڵلا منالێکی تری ده‌بێت ئه‌وه خۆشترین کاتی ژیانمه . وتیشی ته‌نیا له‌به‌ر نادیه ئاوازی کوردی داده‌نێم چاوه‌ڕیی بن له چرا تیڤی له دوو گفتووگۆی جیا له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندان عه‌لی حه‌دیسی و نادیه یاسین