فەرھەنگ جەلال / سلێمانی : لەپاش پەخش کردنی زنجیرە درامای (رۆژگارە تەریبەکان) لە کەناڵی ئاسمانی کوردستان تیڤی پاش چاوەروانیەکی زۆر بۆ پەخش کردنی ئەو زنجیرەیەو دواتر وەک بینەرێک تەماشای ئەو درامایەم کرد دەمەوێت دەستخۆشی لە ستاف و ئەکتەرەکانیئەو درامایە بکەم و دەستی ماندوو بوونیان دەگووشم
بەڵام ئەوەی کە من وەک بینەرێکی سادەی ئەو زنجیرە درامایە ھەستم دەکرد خاڵی زۆر لاواز ھەبوو لە دراماکەدا کە نەدەبوو ئەو کارانە بەسەر دەرھێنەرێکی بەتوانای وەک ( کامەران رئوف ) تێپەڕێت رەنگە لە داھاتوودا کۆمەڵێک کەسی پرۆفیشناڵ لەسەر کارەکانی ئەو زنجیرە درامایە بنووسن چونکە زۆرێکمان مێژووی کارەکانی ئەو دەرھێنەرە بەرێزە دەزانین کە تاچەندە سەرکەوتووە بەڵام بەداخەوە لەم زنجیرە درامایەدا ئەو ئاستە باشەی دەرھێنەرم نەبینی تەنانەت ئەگەر لەتایتڵدا نەنوسرایە دەرھێنانی کامەران رئوف ئەوا دەمگووت ھەرگیز ئەوە کاری ئەو ھونەرمەندە بەرێزە نییە, نامەوێت زۆر شۆڕببمەوە بەنێو ھەڵەکاندا بەڵام یەکێک لە ھەرە خاڵە لاوازەکانی ئەو دراما کوردیە ئەوەیە کە زمانی گفتوگۆ ( حوار ) زۆر لاواز بوو رەنگە لە سەرجەم ئەڵقەکاندا (٢٠٠٠) ووشە نەھاتبێتە گۆ دواتر ھەموو رووداوەکان لە کاتێکی دیاری کراودا دەخولانەوە رەنگە ئەو (٢٠) بیست ئەڵقەیە دەرھێنەر بیتوانیبایە بە فیلمێکی (کاتژمێرو نیو) دەریبکات چونکە زۆربەی ئەڵقەکانی لێکچوون ھەبوو لە رووداوەکانء زۆر گرتەی دراماکە زیادە بوو پاشان ھەستم دەکرد ئەکتەرەکان زۆر ساردبوون لە جمووجۆڵەکانیاندا واتە ھیچ جۆشء خرۆشێکء چێژێکی نەئەدا بە بینەر بەدیوێکی تر بینەر ھەستی نەدەکرد خۆی یەکێک بێت لە کارئەکتەرەکانی نێو دراماکە ھەڵەیەکی زۆر زەق کە زۆرێک لە بینەرانی لەخۆی تۆران ئەو تاریکیە بوو کە رەنگە دەرھێنەر پێی وابێت جوانیەک دەبەخشێت بە کارەکەی بەڵام زۆربەی گرتەکانی تاریک بوون کە ئەمەش بووە بێزار کردنی بینەر لە دراماکە تەنانەت ھاورێیەکم بۆی گێڕامەوە دەیگوت سەرەتا ئەو گرتانەی تاریک بوون خێرا مۆنیتێری تەلەفزیۆنەکەم چاک دەکرد پێم وابوو فیشەی رەنگی وەستابێت بەڵام دواتر کە رۆشن دەبۆوە دەمزانی ئەم گرتەیە وا تۆمار کراوە!
ھیوادارم ( ھونەرمەند / کامەران رئوف ) بەسنگێکی فراوانەوە ئەم رەخنانەم لێقبوڵ بکات چونکە بەبەردەوامی ھونەرمەندانء ئێمەی بینەر لەخەمی ھونەری کوردیداینء دەمانەوێت کاری جوانء جوانتر پێشکەش بکرێتء بۆیە بەپێویستم زانی بەھەموومان ناتەریبیەکان تەریب بکەینەوە ٠
فەرھەنگ جەلال / سلێمانی
Farhang_jalal@hotmail.com