ئەرێ کچێ…..
وا پێ دەچێ…
روخسارت لەعاشق ئەچێ
کەف و کوڵی خۆشەویستی
لەناختدا بێت و بچێ
بەڵام کچێ هێشتا زووە
دوو بەهارە خۆت ناسیوە
هێشتا تەمەنت کاڵییە
دوو جووت سوخمەت نەدریوە
هێشتا زووە خونچە گوڵێ
کە خۆشەویستی بناسی
ناو نیشانی عەشق و ئەوین
بە دڵ و روحتا هەڵبواسی
چونکە عەشق دەردو خەمە
تەنیا جار جارێ خەندەیە
غەرق بوون و فەنا بوونە
خەیالێکی بێ بێ بەهرەیە
تۆ بەرگەی ئازار ناگریت
بۆ تەمەنی تۆ زۆر زووە
ئەسرین مەکە بە میوانت
تا لەدەستت دەرنەچووە
کاتێک زانیت ئەکتەرێکی
تێ گەیشتوی لە شانۆی ژیان
ئینجا وەرە ناو عەشقەوە
بۆ دڵداری وەرە مەیدان
…کارزان پڵینگانی..سوید