ئایا دەکرێت مرۆڤ ببێتە قوربانی مەڕ لە ڕۆژی جەژنی قورباندا ؟ لە میسر مەڕێک توانی خاوەنەکەی لەسەر ئەپارتمەنتێکی بەرز فڕێ بداتە خوارەوە دوای ئەوەی لە دەست خاوەنەکەی ڕادەکات. کاتێک محەمەد شەیبوبی ٣٩ ساڵان هەوڵ دەدات مەڕە ڕاکردووەکەی بگرێتەوە لەم کاتەدا لەسەرەوەی ئەپارتمێنتەکە دەکەوێتە خوارەوە و گیان لە دەست دەدات.
بە گوێرەی هەواڵی دەزگا ئاسایشی مسری ڕایگەیاند کە کەسە کوژراوەکە دوای نوێژی بەیانی مەڕەکەی دەباتە سەربانی ئەپارتمێنتکە بۆ ئەوەی بیکاتە قوربانی، لەم کاتەدا مەڕەکە لە دەستی خۆی دەرباز دەکات و لە نێوانیان ڕاکە ڕاکە دروست دەبێت و بە کەوتنی مەحمود لە سەربان کۆتایی دێت و گیان لە دەست دەدات.