ئا: یاسەمین سدیق: بەداخەوە کۆمەڵێک کەس کە خۆیان هێشتا هۆشیار نین بە دینى ئیسلام کەچى دەبنە پێشەوامان و بە خۆیان دەڵێن مەلا و زانا و لە ماڵى خودادا ولە ڕۆژى هەینیدا هاوار ئەکەن و قسە و سوکایەتى بە کەسە ڕۆشنبیرو دڵسۆزەکانى میللەتى کورد ئەڵێن و فتواى سەرکوتکردنى راى جیاواز‌و بیرکردنەوەى جیاواز دەدەن، ئەم جارە بەرهەمەکەى مامۆستاى شیعر‌و داهێنان شاعیرى گەورەى کورد شاعیرى ئازادى و شاعیرى جوانى ( قوبادى جەلیزادە) بووە قوربانى دەستى پلان و نیەتى خراپى ئەو مەلایەى کە ماڵى خودا‌و ڕۆژى هەینى و ئایینى ئیسلام بەکار ئەهێنێت تا مەبەستە نەخۆشەکانی خۆى پێ بڵاو بکاتەوە و گەنجان و خەڵکانى کۆمەڵگاکەمان بباتەوە سەردەمى ژن زیندە بەچاڵکردن و دەیەوێت بە شێنەیى فێرى تیرۆر و وڵات لەناو بردن و یەک لەناو بردنمان بکات و قەبر بۆ بیرى جیاواز هەڵبکەنێ و داهێنان هەروەک کتێبە پڕ ڕووناکییەکەى مامۆستاى شیعر‌و داهێنان بخاتە زیندانە تاریکەکانى نەفامیەوە.
لەگەڵ هاتنى ساڵى نوێى (2011) دەزگاى پەخش و چاپى ئاراس لە هەولێر هەشتەمین کۆمەڵە شیعرى بۆ شاعیرى گەورەو داهێنەرى کورد (قوبادى جەلیزادە) لە چاپدا بە ناونیشانى (ستیانى بەفر پڕە لە ڕیشۆڵە)، بەڵام بەرلەوەى کۆمەڵە شیعرەکە لە کۆگاى دەزگاى ئاراس بێتە دەرەوە و بخرێتە بازاڕەوە. دانەیەک لەو کتێبە لەلایەن کارمەندێکى دەزگاکەوە دەدزرێت و دەدرێت بە مامۆستا (مەلا مسعود کانى کوردەیی) کە ئیمام و خەتیبى مزگەوتى (محەمەد فەوزی)یە لە هەولێر، ناوبراویش لە خوتبەى ڕۆژى هەینى 7 -1 -2011 دا کتێبەکە بە دەستەوە ئەگرێت و لە بەردەم سەدان نوێژکەردا هێرش دەکاتە سەر شاعیرى گەورەو داهێنەر و بەتوانا (قوبادى جەلیزادە)و تۆمەتبارى ئەکات بەوەى گوایە سووکایەتى بە خودا کردبێت و هەرلەوێشدا ئیشارەت بە قەسیدەى (خودا دەیەوێ پشوو بدات) دەکات و نوێژکەران هان ئەدات بە پەلاماردانى شاعیر‌و و خۆى هەڕەشەیەکى زۆرى لێ ئەکات و زۆر ناشرینانە دوعاى ئەوەى لێ ئەکات و هاوار ئەکات کە خودا تووشى نەخۆشى شێر پەنجەى بکات، هەر بۆ هەمان شەو لە کەناڵى میدیالاند کە کەناڵێکى ناوخۆی هەولێرە لەوێ وتارەکە بڵاوبوەوەو، دواى بڵاوبوونەوەى ئەم هەواڵە دەزگاى ئاراس داواى یاسایى لەسەر (مەلا مسعود) تۆمار دەکەن بە تۆمەتى دزینى کتێبەکە.
لە 13-1-2011 دا لیژنەى ئەوقافى پەرلەمانى کوردستان کە مەلا بەشیر سەرۆکایەتى ئەکات بە هاوپشتى و هاوسۆزى یەکێتى زانایانى ئایینى بڕیار دەدات بە ڕێگرتن لە بڵاوبوونەوەى دیوانە شیعرییەکە و هەرچەندە مەلا بەشیر کەوتە بەر تانەو تەشەرى ئەندامانى لیژنەى ئەوقاف بەهۆى ئەوەى کە بە تاکەکەسی بڕیاری دەرکردوە بەبێ ئەوەى ئەندامانى تر‌ى لیژنەکەى لێ ئاگادار بکاتەوە.
لە ڕێکەوتى 15-1- 2011 لەسەر بڕیارى مەلا بەشیر هێزەکانى ئاسایشى هەولێر هەڵیانکوتایە سەر تەواوى کتێبخانەکانى ناو شارى هەولێر و دەستیان بەسەر تەواوى ژمارەکانى کۆمەڵە شیعرەکەدا گرتووە. ئەمە لەکاتێکدایە کە کشانەوەى کتێب و دەست بەسەراگرتنى دەبێت بە بڕیارى دادگابێت نەک پەرلەمان و لە لایەن دەزگاکانى جێبەجێکردنەوە بڕیارەکەى دادگا جێبەجێ بکرێت ،هەر بۆیە ئەم بڕیارەى سەرۆکى لیژنەى ئەوقاف بە تاک ڕەوى دەریکردوە سەرپێچى کردنێکى حاشا هەڵنەگرى یاسایە، چونکە یاسا دەسەڵاتى پەرلەمانى دەستنیشان کردووە، کە بریتیە لە یاسادانان و چاودێرى کاروبارى حکومەت.
شاعیرى گەورەو داهێنەرى کورد (قوبادى جەلیزادە)لە لاپەرە ِتایبەتەکەى خۆى لە( فیس بوک) بڵاوى کردۆتەوە و داوا دەکات کە هەرچى زووە شعرەکانى لە زیندانە تاریکەکانى جەهالەت ئازاد بکرێت و هەروەها دەڵێت ئەم کشانەوەى کتێبە لەخۆیەوە ڕ‌وى نەداوە بەڵکو ئەجندەیەکى لە پشتەوەیە و پێى وایە کە بەر لە شاعیرەکە دەزگاى ئاراس مەبەستەکەیانە بۆیە شاعیرى گەورەو داهێنەرى کورد (قوبادى جەلیزادە) داوا لە سەرۆکى هەرێم و حوکمەتى هەرێم دەکات کە سنورێک بۆ مەلاکان دابنێن کە ناڕەوایانە دەست ئەخەنە کایەى ڕ‌ۆشنبیرى و داهێنانەوە.
بێدەنگ بون لە ڕەفتارى مەلا مەسعود و ئەم بڕیارە ناڕەوایەى پەرلەمان ئێمەى گەنج و خاوەن بیرى جیاواز‌و داهێنان ئەخاتە ترس و گومانەوە و دەستمان کەلەپچە ئەکات زمانمان ئەبەستێ تا نەتوانین بە ئازادى ڕاکانمان دەربڕین و داهێنان بکەین و تەنانەت بژین، چونکە ئەم کردەوە ناڕەوایە بەرانبەر شاعیرێکى وا گەورەو داهێنەر بکرێ و لێى بێدەنگ بین ئەوە بە دڵنیاییەوە با ئێمە خۆمان ئامادە بکەین بۆ ڕۆژى تاریک و خراپتر‌و خۆمان ئامادە بکەین مەلاکان بمان بەنەوە سەدەى بەرد.
ئەمەى خوارەوەش شیعرەکەى قوبادى جەلیزادەیە
خودا ده‌یه‌وێ پشوو بدات
قوبادی جه‌لیزاده
خودا له‌سه‌ر که‌پرێک پا ڵکهوتوه ، له ڕه‌شه‌ڕه‌یحانه
به ته‌نیشت خۆیه‌وه ، شمشێره‌که‌ی دریژ کردوه
خودا ماندوو بووه
خودا له هه موومان تووڕه‌یه
خودا پێغه‌مبه‌ره‌کانی ئیزن دا
خودا به فریشته‌کانی گوت
:
بڕۆن….. بڕۆن شوو بکه‌ن
خودا باوێشک ده‌دات
خودا حه‌ز ده‌کات بخه‌وێت
خودا له هه‌موومان بێزاره
خودا فریای په‌ڕاندنی ئه‌و هه‌موو ده‌سته ناکه‌وێت
:
ده‌ستێک به بینه‌قاقای عیشقه‌وه
ده‌ستێک منداڵ ، فڕێ ده‌داته هه‌تیوخانه‌وه
ده‌ستێک به قژ ، په‌پووله راده‌کێشێت ، بۆ اغتێاب
ده‌ستێک گه‌له گورگ ، به‌رده‌داته مێگه‌لی مه‌مک
ده‌ستێک ، حه‌رف حه‌رف . سه‌ری کتێب ده‌نێ له قوڕ
ده‌ستێک ، چاوی نه‌خۆشخانه به کوێریی ده‌ڕێژێت
ده‌ستێک ، ماچ ده‌داته به‌ر قرمژنی فیشه‌ک
ده‌ستێک زلله ده‌دات له سه‌مای گوڵه گه‌نم
ده‌ستێک شاباڵی هه‌نگوین ده‌شکێنێ
خودا هه‌ناسه سواره
خودا ره‌نگی په‌ڕیوه
خودا ده‌سته‌کانی ده‌له‌رزن
خودا بێ تاقه‌ت بووه
خودا له نێوان ، مزگه‌وت و کڵێسه‌دا ، په‌یکه‌رێکه له شه‌خته
خودا له هه‌مبه‌ر گوڵێکی هه‌ڵوه‌ریوه‌وه ، ده‌سته‌و ئه‌ژنۆ
خودا نا‌توانیت ، نه‌خشه‌ی په‌پووله‌یه‌ک ، بکێشێت
خودا مۆمێکی پێ داناگیرسێت
خودا ئاگرێکی پێ ناکوژێته‌وه که به‌ر ده‌بێته به‌ژنی مێرووله‌یه‌ک
خودا شه‌یتانی پێ ده‌رناکرێ له به‌هه‌شت
خودا مه‌مکێکی بڕاوی بۆ ناچێته‌وه سه‌ر سینگی سمۆره‌یه‌ک
خودا بۆی ناکرێ قیژه‌ی منداڵێک ، له‌بن داروو په‌ردوی هاییتی
بێنێته ده‌رێ
تسۆنامی ئه‌وه‌نده پرچی خودای ئالۆسکاندوه
تازه بۆی شانه ناکرێته‌وه
خودا ژه‌هری سه‌ر باڵی کۆتریکی هه‌ڵه‌بجه‌ی ، بۆ نابێ به گه‌زۆ
خودا بۆی ناکرێ ، چاوێکی شووشه> ببه‌خشێته
کوێره کانییه‌ک
قۆلی شکاوی دارسێویکی بۆ ناگیرێ له گه‌چ
خودا دانێکی کلۆری رووبارێکی پیری بۆ پڕ ناکرێته‌وه
خودا له هه‌موومان بێزاره
خودا پێغه‌مبه‌ره‌کانی ئیزن دا
خودا با فریشته‌کانی گوت ، بڕۆن شو بکه‌ن
خودا ماندوو بوه
خودا ده‌یه‌وێ پشوو بدات
خودا پاڵکه‌وتوه
خودا باوێشک ده‌دات
خودا
پخ
پخ
پخ