گەلی برادەرینە ڕێم بدەن ئەمنیش بادوو قسەی مزری بەدڵێ خۆم لەبۆ ئەو مەلا مسعودانە بکەم ….
وەکو هەموو ڕۆژان دوێنێش بێ ئەوەی بەڕێنمایی ئارەزوومەوە ڕێ بکەم ، هەرهێندەم زانی خۆم لەسەر کیبۆردو مۆنیتێری کۆمپیوتەرەکەم دۆزیەوە ، هەر لەیەکەم کردنەوەی سکرینی تۆڕی ئەنتەرنێتەوە یەکەم شت پۆستی ئێلیکترۆنیەکەی تایبەت بەخۆمم کردەوە نامەو لینکەکانی تۆڕی کۆمەڵایەتی (فەیسبووک) سەرسەرەوەیان بەڕیز لێ پڕ کردبووم ،
منیش پەنجەم نا بەیەکیان خزیمە ناو پەیامی نێردراو کە لەلایەن یەکێک لەبرادەرانی تۆڕی کۆمەڵایەتی (فەیسبووک) پێم گەیشتبوو ، هەرکە سەیرم کرد گرتەیەکی ڤیدیۆیی بوو سەیر کردن و گوێ ڕاگرتنم نازانم کامیان پێش کامیان بوو چونکە بیر لەوە دەکەمەوە کە هەر کامیان بێ پێویست بە پاک کردنەوەو فۆرمات کردنن چونکە لەدوێنێوە هەست دەکەم تۆنەکانی کۆدو (لەیاقەت)ی ووشەو دەنگ ، وەکو زەنگی زەنگوڵی ژەنگاوی هەموو پیتەکانی ناو مێشکمی شێواندووە ، لە یەکی ترازاندوون ، هەست دەکەم ڕق ئەستوور ترم لە شتە ناشیرینەکان لەدوێنێوە .. بە من بی ڕقی چەند ساڵەی کەڵەکە خواردووم هەڵڕێژم ، لەبەر ئەوەی ڕەوشت و ئاکارکەبەواتای(ئەخلاقە)هەمووکەس باسی لێوە بکا ئاساییە تەنها ئەوەی نەیبێ باسی بکا لام زۆر شتێکی نامۆیە ، زۆرم لاسەیرە ئەو مەلایە ڕیش پان وملە ئەستوورە باسی (ئەخلاق) دەکا ؟! ، لەکاتێکدا بەدەمێکی پڕلەبۆگەناوی (سیواکی) بەووشەی زۆر نابەجێ و دوور لەئاداب و فەرهەنگی کوردەواریمان ، تەنها لەچوارچێوەی وەرگیراوی (نامۆ)وە باسی نووسەر و خاتوو پەرواس و میوزیک ژەن و هونەرمەندان دەکاو دەیانخاتە پێوانەی (بێ ئەخلاق)ی کەچی هەمووتان تێبینی لەوە بکەن کە لەسایتە ڕووتەکان (سێکسیەکان) وێنەیەکیان تێکهەڵکێشی وێنەکانی خاتوو پەرواس کردووە ، بۆئەوەی نەنگی و پەڵەی ناشیرینی بخەنە سەرجوانی هەست و هەموو بەهاکانی ئازادی مرۆڤ و زیاتر تەسک کردنەوە دەرفەتی داهێنان ، لێرە ئەوە گەواهی بەد ڕەوشتی ئەوان دەردەخا کەنەبوونی (ئەخلاق) هەر لای ئەوانە ، وا پێ دەچێ شەو ڕۆژ ئەنتەرێت بۆ سەیر کردنی گرتە ڤیدیۆ و وێنە رووتەکان (سێکسیەکان) بەکاربهێنن چونکە بۆسوود وەرگرتن و دەرهێنانی دەقی ووتاری هەینی ، هەر ئەمەش ئەوەمان بۆ دەردەخا لە کۆی 200 مەلای گووتار بێژ تەنها 9 یان سەرکەوتوو بوونە لەتاقی کردنەوەکەیەدا لە هەرێمی کوردستان لەسەر شەرع و یاسایی ئاینی ئیسلام ئەنجام درابوو ، چونکە هەر بەدوای فابریکە کردن و ناوو ناتۆرە دروست کردنن بۆ خەڵکێک کە ئازادیخواز بێت .
لەلایەکی دی باسی ناساندنی کورد بە هەڵەبجە و ئەنفال دەکاو نانی پێەوە دەخوا بەهیچ شێوەیەک ئەو خاوەنی قوربانیانی (ئەنفال)ی بەدناو نیە بەلکو ئەو کەسانی وەکو ئەو داهێنانی (ئەنفال)ن ، مەگەر نازانێ ووشەی (ئەنفال) لەکوێوە هاتووە ؟! من پێم خەتی سوورە مەلایەکی ڕیش پان و ملە ئەستووری دابەستیی دەسەڵاتی وەکو مەلا مەسعود بەم شێوەیە ڕێساکانی ئازادی مرۆڤ پێشێل بکا کەسێک نەبێتە بەربەست لە پێشی ، نەخێر و سەد جاریش نەخێر بێ ئەخلاقی هەر لای تۆیە ئەو مافەشت پێ نادرێ کە خۆت و یاسای دارستانیشت سەروەر بن بەسەرماندا.
ئەردەلان یاسین
30/05/2013