مەنسوور جیهانی – “مەسعود بارزانی” سه‌باره‌ت به پاكتاوی ڕەگەزی لەدژی كورد له شاری حەلەب له لایه‌ن هێزه‌کانی ده‌وڵه‌تی سووریاوه گوتی: پاكتاوی ڕەگەزی لەدژی گەلی كورد، تاوانی دژی مرۆڤایەتیە و دەرئەنجامی مەترسیداری لێدەكەوێتەوە.
هێزه‌کانی ده‌وڵه‌تی نوێی سووریا پێکهاتوو له؛ پاشماوه‌کانی حیزبی به‌عسی سووریا، هێزه‌کانی گرووپی تیڕۆڕیستی داعش و هه‌روه‌ها هێزه توندڕه‌وه جیهادییه‌کان که له کاتی بوونی داعش له سووریا، گورزی زۆر گه‌وره‌یان له کورده شه‌ڕڤان و بوێره‌کانی “ڕۆژئاوا” له شاری کۆبانێ و ئه‌و ناوچانه‌ی که دانیشتووانی کوردن وێکه‌وت و توووشی شکستی مێژوویی هاتن؛ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێکه که ده‌ستیان به کوشتنی کورده‌کان له شاری حەلەب کردووه.
“مەسعود بارزانی” که‌سایه‌تی به‌رچاو و ناوداری هه‌رێمی کوردستان، په‌رۆشی خۆی سه‌باره‌ت به باروودۆخی قه‌یراناویی و کاره‌ساتی مرۆیی ئه‌و گه‌ڕه‌کانه‌ی شاری حەلەب که دانیشتووانی کوردن ده‌ربڕیی و له‌مباره‌یه‌وه په‌یامێکی تایبه‌تی نووسیوه که ده‌قه ته‌واوه‌که‌ی له خواره‌وه‌دا هاتووه:
“بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
گۆڕانكارییە سیاسیەكانی سووریا دەرفەتێكی باش بوو بۆ دۆزینەوەی ڕێگاچارەیەكی گونجاو بۆ ئەوەی ڕەچاوی مافە ڕەواكانی گەلی كورد لە سووریا بكرێت و سەرجەم كێشەكانیش چارەسەر بكرێن. لەوپێناوەشدا لەگەڵ هەموو لایەنەکان هەوڵی زۆرمان دا كە پێویستە هەرچی گرفت و ناكۆكی هەیە لەڕێگەی دیالۆگ و بە شێوازی ئاشتیانە چارەسەر بكرێن.
بەڵام ئەو بارودۆخە مەترسیدار و ئەو شەڕ و توندوتیژیەی كە ئێستا لە شاری حەلەب هەیە جێگەی نیگەرانییەكی زۆرە و مەترسی لەسەر ژیانی خەڵكی سڤیل و هاووڵاتیانی بێ‌تاوان دروست كردووە و هەڕەشەی پاكتاوی ڕەگەزی لەدژی كورد لەو ناوچەیەدا هەیە.
داوا لە دەستەڵاتدارانی سووریا دەكەم ناكۆكیی سیاسی نەكرێتە ناكۆكیی نەتەوەیی و لەو كێشە و گرفتانەی لە ناوچەی حەلەبدا هەن ڕێگە نەدرێ هاووڵاتیانی كورد تووشی گوشار و زەبروزەنگ و دەركردنیان لە شوێنی باب و باپیرانیان و پاكتاوی ڕەگەزی ببنەوە، هەروەها داواش لە لایەنە كوردییەكان و بە تایبەت (قسد) دەكەم ئەوەی لە توانایاندا بێت بیكەن لەپێناو ڕاگرتنی شەڕ و پێكدادان و ڕێگەگرتن لە خونڕێشتنی زیاتر و هەردوولا كار بۆ گرتنەبەری ڕێگەی دیالۆگ و گفتوگۆ بكەن بۆ چارەسەركردنی كێشەكان. ناكرێ بوونی ناكۆكیی سیاسی ببێتە هۆی ئەوەی ژیانی خەڵكی سڤیل بخرێتە ژێر مەترسی و پاكتاوی ڕەگەزی لەدژی گەلی كورد ڕوو بدات و ئەوە تاوانی دژی مرۆڤایەتیە و دەرئەنجامی مەترسیداری لێدەكەوێتەوە.”
مه‌سعود بارزانی
7ی کانوونی دووەمی 2026
١٧ی به‌فرانباری ١٤٠٤ی هه‌تاوی









































































Discussion about this post