زانا گه‌ڵاڵی – مەریوان هەڵەبجەیی : نه‌رویج
بڕیاره رۆژی ٤-١٠ دادگای شاری ئۆسلۆ له‌وڵاتی نه‌رویج، پێداچوونه‌وه بكات به‌بڕیاری سه‌پاندنی پێنج ساڵ زیندانیكردن به‌سه‌ر مه‌لا كرێكار ئه‌میری پێشوی گروپی تیرۆریستی ئه‌نسارولئیسلامدا.
مه‌لا كرێكار كێیه؟
نه‌جمه‌دین فه‌ره‌ج ئه‌حمه‌د ناسراوه به مه‌لا كرێكار ساڵی 1956 له گوندێكی سه‌ر به‌پارێزگای سلێمانی له دایكبووه، له‌كۆتایی هه‌شتاكاندا په‌یوه‌ندی به‌بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامییه‌وه كردوه‌و ساڵی ١٩٩١ گه‌یشتوه‌ته وڵاتی نه‌رویج و مافی په‌نابه‌رێتی له‌و وڵاته وه‌رگرتووه، هه‌روه‌ها بۆ خوێندنی ئیسلامی چوه‌ته وڵاتی پاكستان و له‌وێ تهواویكردوه.
مه‌لا كرێكار ساڵی ٢٠٠٢ بووه به‌ئه‌میری گروپی تیرۆریستی ئه‌نسارولئیسلام و دوای جه‌نگی ئهمهریكاو عیراق له‌ساڵی ٢٠٠٣دا كه له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه باره‌گاكانی گروپی تیرۆریستی ئه‌نسارولئیسلام له‌ناوچه‌ی هه‌ورامان بۆردومانكرا، مه‌لا كرێكاری ئه‌میری ئه‌و گروپه تیرۆریستییه جارێكی تر رووی له‌وڵاتی نه‌رویج كرده‌وه‌و دواتر له‌ساڵی ٢٠٠٤ بۆ یه‌كه‌مجار دادگایكرا.
بڕیاری زیندانیكردنی مه‌لا كرێكار بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵ له رۆژی ٢٦-٣ له‌لایه‌ن دادگای ئۆسلۆ به‌تۆمه‌تی هه‌ڕه‌شه‌كردن له‌چه‌ند كه‌سایه‌تیه‌كی كورد‌و نه‌رویجی بۆ مه‌لاكرێكار ده‌رچوو، له ٢٨-٣ پۆلیسی ئه‌و وڵاته‌ش ناوبراوی دهستگیركردو راپێچی زیندانی كرد‌و تائێستا له‌زینداندایه.
یه‌كێك له‌و سكاڵایانه‌ی له‌سه‌ر مه‌لا كرێكار تۆماركراوه له‌لایه‌ن ژنێكی نه‌رویجییه‌وه بووه به‌ناوی (ئێرنا سوربێرگ) كه وه‌زیرێكی كابینه‌كانی پێشوی حكومه‌تی نه‌رویج بووه به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن مه‌لا كرێكاره‌وه هه‌ڕه‌شی كوشتنی لێكراوه ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و وڵاته ده‌ریبكه‌ن.
پێشتر سۆربێرگ له‌راگه‌یه‌ندراوێكیدا ئه‌وه‌ی راگه‌یاندبوو: داداگاكانی نه‌رویج ئه‌وه‌یان وتوه كه مه‌لا كرێكار كه‌سایه‌تییه‌كی مه‌ترسیداره‌و پێویسته له‌و وڵاته ده‌ربكرێت، بۆیه مافی په‌نابه‌رێتی لێوهرگیرایهو دواتر مه‌لا كرێكار هه‌ڕه‌شه‌ی لێ‌كرد ئه‌گه‌ر ده‌ربكرێت ده‌بێت به‌خوێنی خۆی باجه‌كه‌ی بدات.
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه خالید ره‌نجده‌ر برای مه‌لا كرێكاری ئه‌میری پێشوی گروپی تیرۆریستی ئه‌نسارولئیسلام له‌لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بڵاویكردوه‌ته‌وه كه حه‌وت مه‌لا له‌هه‌رێمی كوردستانه‌وه براونه‌ته نه‌رویج بۆ پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی فتوایه‌كی مه‌لا كرێكار، ئه‌و ده‌ڵێت :ده‌زگای هه‌واڵگری نه‌رویج هه‌وڵێكی زۆر ده‌دات كه فه‌تواكه‌ی مه‌لا كرێكار له‌سه‌ر سوكایه‌تیكردن به‌قورئان له‌لایه‌نی سێ كوردی دانیشتوی نه‌رویجه‌وه پوچهڵبكاتهوهو بڵێ كه بنه‌مای شه‌رعی نیه، جا دورنیه هێنانی ئه‌و مه‌لایانه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته نه‌بێت.
هه‌روه‌ها نوسیویه‌تی: ئه‌و حه‌وت مه‌لایه‌ی كه رێكخراوی هاوكاری میللی نه‌رویجی له‌كوردستانه‌وه هێناویانه بۆ نه‌رویج له ئوتێلی (ئه‌نكار) له ناوه‌ندی شاری ئۆسلۆ دابه‌زیون و نوێنه‌رێكی حكومه‌تی نه‌رویج چاوی پێیانكهوتوه.
لای خۆشیه‌وه رێكخراوی فریاگوزاری میللـه‌تی نه‌رویج ره‌تیده‌كاته‌وه بردنی ئه‌و مه‌لایانه په‌یوه‌ندی بهپێداچونهوه به دۆسییه‌ی مه‌لا كرێكاره‌وه هه‌بێت و ده‌ڵێت :سه‌ردانی ئه‌و هه‌شت مه‌لایه بۆ باشتركردنی ره‌وشی مافه‌كانی ژنان و به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی زوو به‌شودان و به‌زۆر به‌شودانه له‌كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌ی نوسه‌ری كورد كه یه‌كێكه له سكاڵاكارانی ئه‌م كه‌یسه، ئه‌وه ره‌تده‌كاته‌وه كه ئه‌م كه‌یسه تایبه‌ت بێت به‌سوتاندنی قورئان و ده‌ڵێت: سوتاندنی قورئان كه‌مترین بایه‌خی پێدراوه له‌ناو هۆڵه‌كه، ئه‌وه‌ی زیاتر قسه‌ی له‌سه‌ركراوه مه‌سه‌له‌ی ئاسایشی نیشتمانی و ئازادی راده‌ربڕین و هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن بووه، هه‌روه‌ها هه‌ڵه‌بجه‌ی ده‌شڵێت :ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی ئه‌و كردویه‌تی سه‌باره‌ت به‌سوتاندنی قورئان كه‌مترین سزادراوه، هه‌روه‌ك پێشبینیش ده‌كات بڕیاری ئه‌مجاره‌ی دادگا به‌زیادكردنی سزای ماوه‌ی زیندانی و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌كان به‌سه‌ر مه‌لا كرێكاردا كۆتایی بێت، بڕیاری ئه‌مجاره‌ش یه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌بێیت و ته‌نها ئه‌گه‌ر به‌ڵگه‌یه‌ك بدات كه بێتاوانی بسه‌لمێنێت ئه‌وكات له‌لیژنه‌ی باڵای دادگاوه بڕیار به‌پێداچوونه‌وه‌ی ده‌كرێت