لە ئایندەیەکی نزیکدا هونەرمەند مەریوان سەفادین یەکێک لە گۆرانییە نوێکانی ئەلبومە تازەکەی کلیپ دەکات و بەمزوانە بڵاویدەکاتەوە. ئەم گۆرانییە ئاوازی هونەرمەند خۆیەتی، تێکستی شاعیری لاو ڕێبوار ئالانی و دابەشکردنی موزیکی لەلایەن کارزان مەحموودەوە بۆ کراوە.
سیناریۆ و وێنەگرتنی ئەم بەرهەمە نوێیەی سەفادین لەلایەن هەژار دهۆکی بۆ ئەنجام دراوە. هەروەها هەردوو کارەکتەری کورد ( بەڵێن و بڵێسە) لەم کلیپەدا بەشدارن. ماوە بڵێین ئەم بەرهەمەش هەروەک زۆر لە بەرهەمەکانی تری مەریوان سەفادین لە وڵاتی سوید تۆمارکراوە.