دەپێم بڵێ بۆ کام هەوار هەنگاوت نا
کامە زەمەن دەستی گرتی
کامە شەپۆل تۆی خستە ناو تۆڕی ڕاوچی
دەپێم بڵێ
کامە ئاسمان فریوی دای
کامە دەریا دڵی بۆ کردیتە کەنار
کام درەختی روتی پایز
باڵای بۆ کردیت بە سێبەر
کام چیرۆکی مناڵانە، تۆی کرد بە خەج تۆی
کرد بە زین
تۆ لە زمانی عشق ناگەی
تۆ لە دەسبێعکی دەستی سۆفی گەریەکی فێڵبازو
پیاڵەی قاوەی ساحیرێک ئەچی
تۆ لە ئستاتیکای عشق ناگەی
چونکە تۆ بەردیانەتی روحت کردە پاڵی چیایەک و
بە دڵی منەوە هەڵت واسی
تۆ عشقت کرد بە گەمەیەکی مناڵانەو
مەدالیای شەرێکی دۆراوی عٍشقت
کردە ملی جەلادەکانی
ئەوین
….