ماوەیەكی زۆرە گۆرانیبێژ (محەممەد عەزیز)، كارۆخ مەلا ئەسعەد: بێدەنگ بووە و هیچ بەرهەمێكی نوێی بڵاو نەكردووەتەوە، بەڵام ئێستا مزگێنی دەداتە هەوادارەكانی، كە بە هۆنراویەكی ناسك و ئاوازێكی خۆش بۆ
جارێكی دیكە دەگەڕێتەوە لایان و خزمەتی ڕەوتە هونەرییەكە و سەرجەم عاشقانی دەنگی دەكاتەوە.
لە لێدوانێكدا بۆ ڕۆژنامەی “هەولێر” (مەحمەد عەزیز) گوتی: “گۆرانییەكی تازەم بەناونیشانی (تەنیا) چڕیوە، كە لە ئاواز و هۆنراوی خۆمە و دابەشكردنی (فەرهەنگ ئیلهام ئاكرەی)ـیە، وەلێ هەریەك لە میوزیكزانان (سەید ئەحمەد ڕەواندزی، فاڕووق باپیر، ڕێبین جەمال، سەنار مەحەممەد، ئومێد شەریف) بەشدارییان لەو بەرهەمەمدا كردووە. هەروەها كاری دەنگیش لە ستۆدێۆی (ئۆكتاف) لای (حەموودی) تۆمار كراوە. هاوكات هۆنراوی ئەو گۆرانییەكە خۆشەویستییەكی ڕاستەقینە و تاكڕەوانە دەخاتە ڕوو.”
گوتیشی: “وا بڕیارە لە داهاتوویەكی نزیكدا بەسپۆنسەریی كەناڵی ئاسمانی (هەولێر) و لەسەر داوای (هێرش مەحەممەد تەیار) ئەو گۆرانییەم لە لایەن دەرهێنەر (مەحەممەد جەمیل)ـەوە بۆ بكرێتە كلیپ. ئەو بەرهەمەم لە ڕووی هۆنراو و میلۆدی و میووزیك و دەنگەوە سەركەوتووانە بەرهەم هاتووە و زۆر بە خێراییش جێگای خۆی دەگرێت.”
بە گوێرەی گوتەی خۆی لە ماوەیەكی زۆر نزیكدا بەرهەمەكە بڵاو دەكرێتەوە.