مەنسوور جیهانی ـ فیلمی سینەمایی “بێ نیشتمان” سێیەمین بەرهەمی بڵندی “توورج ئەسڵانی” بە ئاوازدانەری “مەحموود بەرازی” موزیکزانی ناوداری کوردیی دانیشتووی ڕۆژئاوا، ڕۆژی جەژنی قوربان لە سینەماکانی هەرێمی کوردستان نمایش دەکرێت.
فیلمی سینەمایی “بێ نیشتمان” Landless لە نووسین، دەرهێنان و بەرهەمهێنانی سینەماکاری کورد “توورج ئەسڵانی”، بەرهەمی کۆمپانیای سینەمایی “ماد مووڤی” MAAD Movie، بەرهەمی هاوبەشی “ڕەز هەڵکەوت ڕەشید” لە هەرێمی کوردستان و سووریا و بە ئاوازدانەری “مەحموود بەرازی” موزیکزانی ناوداری کوردیی دانیشتووی ڕۆژئاوا؛ بڕیاروایە لە ڕۆژی جەژنی قوربان واتە 20ی جوولای 2021 و هەروەها لە ڕۆژانی دوایی لە سینەماکانی هەرێمی کوردستان نمایش بکرێت و لە درێژەدا بچێتە سەر پەردەی سینەماکانی شارەکانی دیکەی وڵاتی عێراقیش.
“مەحموود بەرازی” لە موزیکزانە بەئەزموونەکانی کوردستان دێتەژئەمار کە بۆ کۆمەڵێک لە فیلمە بڵیندە سینەماییەکان، کورتە فیلمە چیرۆکی و بەڵگەفیلمەکانی سینەماکارانی کورد، ئاوازیی داناوە و بەهرە و هەستی بێوێنەی ئەم موزیکزانە، جێپەنجەی بە سینەمای کوردییەوە دیارە و ئەو پارچە موزیکە دڵڕفێنانەی کە بۆ بەرهەمە سینەماییەکان سازیکردووە، وێنەیەکی دیکەی پێبەخشیون.
لە “بێ نیشتمان”دا کۆمەڵێک لە ئەکتەرە ناودارەکانی وڵاتانی تورکیا، سووریا، عێراق و هەرێمی کوردستان، بە چوار زمانی کوردی، تورکی، عەڕەبی و فارسی لەگەڵ “هانی موجتەهیدی” تیایدا ڕۆڵیان بینیوە، لەوانە: شوان عەتووف، جاهیت شاهین یاڵچین، بوڵەنت کاسێر، ڕێکێش شەهباز، بەنگین عەلی، بەڕۆژ ئاکرەیی، نارین محەمەدی، فرمێسک ڕەحیم زادە، هاکار عەبدوالقادر محەمەد، تەها عەبدوالکەرەم ئەبووبەکر، ڕواڵ ناڤگوندی، ئاسۆ ڕەفیق، هەورامان و چەندین ئەکتەری دیکە.
هەندێک لە ستافی ئامادەکردنی فیلمی سینەمایی “بێ نیشتمان” بریتین لە:
نووسەر و دەرهێنەر: توورج ئەسڵانی، هاوکاری سیناریۆ: حیماسە پارسا، ڕاوێژکاری سیناریۆ: بەڕۆژ ئاکرەیی، بەرنامەداڕێژ و یاریدەدەری دەرهێنەر: عەقیل تەقی زادە، بەڕێوەبەری وێنەگرتن: توورج ئەسڵانی، یاریدەدەری یەکەمی وێنەگر: عیرفان قوبادی، یاریدەدەری دووهەمی وێنەگر: هوومەن تەهماسبی، بەرپرسی بەرهەمی پڕۆژە، سەعید هاشمی، بەرپرسی بەرهەم لە هەرێمی کوردستان: شکار جەبار قادر، دەنگهەڵگر: محەمەد ساڵحی، دیزاینی دەنگ: مەحموود خورسەند، ئاوازدانەر، مەحموود بەرازی، گۆرانیبێژ: هانی موجتەهیدی، شیعر: شێرۆ هیندە، مونتاژ: توورج ئەسڵانی، دیزاینی جلووبەرگ: نیلووفەر فەتاحی، دیمەنە تایبەتە مەیدانییەکان: ڕزگار محەمەد سەهید، سەرپەرەشتی دیمەنە تایبەتەکان و چاککردنی ڕووناکی و ڕەنگ: عەلیڕەزا قادری ئەقدەم، بەڕێوەبەری هونەری: فریشتە جوغەتایی، میکیاج: سارا ئەسکەندەری، دیزاینی سەحنە: توورج ئەسڵانی، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی گشتی: مەنسوور جیهانی و مەنووچێهر جیهانی، بەرپرسی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان: کۆمپانیای “سۆ ماڕکێتینگ” SO Marketing (سۆران عوسمان)، فۆتۆگرافەر: ڕواڵ ناڤگوندی، بەرهەمهێنەر: توورج ئەسڵانی، بەرهەمی هاوبەش: ڕەز هەڵکەوت ڕەشید، بەرپرسی پلان: فریشتە جوغەتایی، بڵاوکردنەوەی نێودەوڵەتی: ئیلاهە نەوبەخت ـ کۆمپانیای “تسویر گستر الهە پارسی” (ئێلی ئیمەیج)، بەرهەمی کۆمپانیای سینەمایی “ماد موڤی” MAAD Movie، ساڵی بەرهەمهێنان: 2021.
لاپەڕەی فەرمی فیلمی سینەمایی “بێ نیشتمان” لە ئینستاگرام:
https://instagram.com/landlessmovie?utm_medium=copy_link
لاپەڕەی فەرمی فیلمی سینەمایی “بێ نیشتمان” لە فهیسبووک:
https://www.facebook.com/landlessmovie/
بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندنی گشتی فیلمی سینەمایی “بێ نیشتمان”.