ھۆشیار سەید وەلی : لەپێناوی سەربەخۆی و ڕزگار کردنی خاکی پیرۆزی کوردستان نەتەوەی کورد چەندین شۆڕشی ھەڵگیرساندوە لەم پێناوەیشدا چەندین قوربانی داوە ھەر بەو ھۆیەشەوە چەندین جار توشی جینۆساید و قرکردن و کۆمەڵکوی کیماباران و ئەنفال …بوەتەوە ,
ئەوەی کە زۆرجار نەتەوەی کورد شانازی پێوەدەکات خۆراگری نەتەوەی کورد و شۆرشە یەک لەدوای یەکەکانی کوردستانە بەتایبەتی ئەو شۆڕشانەی لە سەدەی بیستەمە ھەڵگیرسان .ئەگەر ھەچی کەموکورتیەک لەناو شۆرشەکان ھەبوبێت تەنھا سەرکردایتی ئەو پارت و حزبانە کەڕابەرایەتیان کردوە و بەرپرسن بوەنە. و زۆربەی ئەو شورشانەش لەسەر مێزی گفتوگۆ نەیانتوانیوە ئاواتەکانی کورد بەدەست بێنن , وەک کێشەکانەی ئەمڕۆ تائێستا لەماوەی ٩ ە سەرکردایەتی کورد نەیتوانیوە چارەسەری بکات . چونکە میلەتی کورد ھیچ کاتێک کەمتەرخەم نەبوە لە پێناوی رزکارکردنی میلەتەکەی و سەربەخۆیی خاکی کوردستان لە دەستی داگیرکەران . بەو پەڕی قارەمانێتی و ھەڵوێستی جوامێرانە وە بەشداریان لە شۆڕشەکان کردوە ھەر لەو پێناوەشدا چەندین قوربانیان داوە و ئەو نەھامەتیە و کۆمەڵکوژییەی بەسەردا ھات وەک لە پێشتر باسمان لێوەی کرد , ئەو شەھیدانەی بەو ئاواتەوە سەریان نایەوە و ئەو پێشمەرگە گیان لەسەر دەستانەی بەشداریان کرد لە شۆرشەکان ھیچ بەرژەوەندیەکی تایبەتی خۆیان نەبوە تەنھا و تەنھا لە پێناوی خاک و نەتەوەکەیان بوە .چونکە ئەوکات نەموچە ھەبوە و نە عەرزە دابەش ئەکرا و نە بەدوای پلەوپایە ھەوڵیان ئەدا و نە ئەوکات حزبەکانیش ببونە کۆمپانیا و خەڵی دابمەزرێنن ,
,بەڵام ئەگەر تەماشای کەناڵی ئێن ئارتی بکەین لە بەرنامەی ڕووداو و مێژوو بەشێوەیەک باس لەو مێژوو و ڕووداوەکانی ناو شۆڕشەکان دەکات کە سەرجەم حزب و پارتە سیاسیەکانی کوردستان لە دژی یەکتر چەکیا ھەڵگرتوە نەک لە پێناوی سەربەخۆیی و رزگار کردنی خاکی کوردستان ,ئەوانەی دەبنە میوانی ئەو بەرنامەیە زۆربەی ھەرە زۆریان باڵا دەست و بەرپرس بوەنە لەناو ئەو پارت و حزبانە لە شۆرشەکان بەشداریان کردوە کەچی ئێستا بەوپەڕی شانازیەوە باس لە کێشە و ململانێکانی نێو شۆرشەکان دەکەن و باس لە شەڕەکانی ناوخۆ ئەکەن و باس و لەداڕشتنی ئەو پیلانانە دەکەن دژ بە یەک دایان ڕشتوە ,ئەوەندە باس لە کێشە و ململانێکانی ناو حزبەکان و شۆڕشی کوردی دەەکەن ئەوەندە باس لەداستانەکان و خۆڕاگڕی پێشمەرگەکان و خۆڕاگری نەتەوەی کورد ناکەن و باس لەگوندەکانی کوردستان ناکەن کە ھەر ماڵێک لەو گوندانە ببوە چێشخانە و ھوتێل و دەرگاکانیان بەردەوام واڵابوو لە ڕوی ھێزی پێشمەرگە و بە ماڵ و منداڵی خێزانەکان لە خزمەتی پێشمەرگەدا بون , ھەر ئەمەشە وای کردوە نیگەرانیەکی زۆری لای ئەو تێکۆشەر و پێشمەرکە ماندونەناسانەی دروست کردوە کە بەشداریان لەو شۆشانە کردوە .زۆرجاریش پەشیمانن لەو خەباتەی کردویانە چونکە چەندین پرسیار لەلایەن گەڵاڵە بوە .ئەویش ئەوەیە ئایا ئەو پارت و حزبانە لە پێناوی کوردستان شوڕشیان ھەڵگیرسان ؟یان لە پێناوی سڕینەوەی یەکتر؟ یان کەسیان یەکتریان قبول نەدەکرد و بەچاوی دوژمن تەماشای یەکتریان دەکرد؟ خۆ ئەگەر دەستی دەرەکیش بوبی ئەیانتوانی ڕۆڵەی کورد بەکوشت نەدەن و شەری ناوخۆیی ھەڵنەگیرسێنن و تەنھا پێوەندیەکانیان ببڕن ,باشە کەناڵی ئێن ئاڕتی مەبەستی چیە لە پێشکەش کردنی ئەم جۆرە بەرنامەیە؟بۆ ئەم سوکایەتی کردنیە بە شۆرشەکانی کوردستان؟ یان تەنھا بۆ لەکەدارکردنی خەباتی کوردە؟ گومان لەوەدا نیە ئەو تێکۆشەر و پێشمەرگە و ئەو شەھیدانەی لەو شوڕشەانە سەریان نایەوە و نەگەیشتنە ئاواتە پیرۆزەکەیان تەنھا لە پێناوی ڕزگارکردنی خاکی کوردستان بوە لە دەستی داگیرکەران و دوژمنانی گەلی کورد خەباتیان کردوە. بەڵام ئەوانەی شەڕەکانیان ھەڵگیرساندوە لەناوخۆی کوردستان ھەر ئەو کەسانەن لەو بەرنامەیە بەشداری ئەکەن . بۆیە پێویستە کەناڵی ئێن ئاڕتی بە خۆیا بچێتەوە چیتر ئەو بەرنامەیە پێشکەش نەکات چونکە جگە لە ڕق و قینە و دووبەرەکی ھیچ قازانجێک بە خەڵکی کوردستان ناگەیەنێت ,