ھۆشیار سەید وەلی : لەدوای پرۆسەی ئازادی عێراقەوە شاری کەرکوک سەڕای ئەوەی بەشێکی زۆری لە ڕێژەی دانیشتوانەکەی کوردن بەڵام نمونەی شارەکانی دیکەی عێراق بەشێکی زۆری بەرکەوتوە لە کردەوەی تیرۆریستی و ڕفاندن و تۆقاندن ,بەلام زۆربەی ئەو کردوە تیرۆریستیانە لە دژی کوردەکانی شاری کەرکوکە ئەنجام ئەدرێت بەتایبەتی کاکەیەکان ,
چونکە یەکەم بەھۆی ناسنامەی نەتەوایەتیانەوە کە کوردن و دوەم بەھۆی پەیڕەوی ئاینەکەیانەوە ,ھۆکاری ئەم کردەوە تیرۆریستیانەش دەگەرێتەوە بۆ ئەوەی لە سەرتای گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ شاری کەرکوک بە شێوەیەکی نارێک نیشتەجێ بون , چونکە لەکاتی گەراندنەوەی ئاوارەکان بەرنامەیەکی تۆکمەی بۆ دانەڕێژرا زور بەی ھەرە زۆری ئەو ئاوارانە لە گەڕەکە کوردیەکان کۆبونەتەوە و نیشتە جی بوون دابەش نەکران بەسەر گەرەکە عەرەب نشینەکان و تورکمان نشینەکان .ئەگەر ئیمەی کورد لەسەرەتاوە دابەش بواییەن بەسەر ھەموو گەڕەکەکانی کەرکودا و زۆربەی ئاوارەکان لە باشوری کەرکوک نیشتەجی ببونایە شارەکە ئارام دەبوو و ڕۆژانە ڕۆڵەی کورد نەدەبوە قوربانی دەستی تیرور .ئەوەی جێگای داخە بەردەوام ئێمە باس لە برایەتی و پێکەوەژیان دەکەین لەگەل عەرەبە ڕسەنەکان کە لە ڕاستیدا عەرەبی ڕسەن ھەر لە کەرکوک بونیان نیە. کەچی زۆربەی ئەو کردەوە تیرۆریستیانەش لەلایەن ئەو عەرەبانەوە ئەنجام ئەدرێت .لەدوای پڕۆسەی ئازادی عێراقوە تاوەکو ئەمڕو زیاتر لە ٢٨٦کوردی کاکەی شەھید بونە کە ھەر ھەمویانیش خەڵکی ھەژار و سڤیلن .جێی ئاماژەیە کاکەیەکان زۆربەی ھەرە زۆریان لە گەڕەکە عەرەبیەکان نیشتەجێ بونە و بونەتە قەڵغانێک بو کوردەکانی تری شارەکە چەونکە ئەگەر ئەو کاکەییانە لەو ناوچانە نەمێنن ئەوە بە ئاسانی ڕۆژانە گەرەکە کوردیەکان بەھاوەن تۆپباران ئەکەن ھەر بۆیە بەردەوام کەوتونەتە بەر ھەڕەشەی تیرۆریستان .گومان لەوەدانیە حکومەتی ناوەدی بەغدا ھیچ ھەڵوێستێکی نابێت بۆ ئەم مەبەستە بویە پێویستە حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە ھاوکاری پارێزگای کەرکوک ھەوڵێکی جدی بدات بۆ چارەسەر کردنی ئەم گرفتە و ھەوڵبدات چەند دۆنمێکی زەویان لە شارەکە بۆ تەورخان بکات خانوی نیشتەجێبونبان بۆ دروست بکات و ھەمویان لە یەک جێگا کۆبکاتەوە و پاسەوانیەتیەکی چاکیان بکات بۆ ئەوەی جارێکی تر نەکونە بەر ھەڕەشەی تیرۆریستان چونکە ئەگەر بێت و ئەو کاکەییانە لەو گەرکانە نەمێنن ئەوە تیرۆریستان ڕۆژانە ِگەرەکە کوردیەکانی دیکە تۆپبارن دەکەن و ئارای تیا نامێنێت
Wshyar_wali١٢@yahoo.com