و : رزگار سه‌عید : پێشه‌کی: نیکۆلارونو له‌م خوێندنه‌وه و به‌دواداچونه ته‌کنیکی و مێژووییه‌دا باس له مه‌سه‌له‌ی ڕه‌نگمان بۆ ده‌کات له سینه‌مای که‌نه‌دیدا له‌سه‌ره‌تاکانی سه‌ده‌ی بیسته‌مه‌وه تا ئاقاری جه‌نگی جیهانی دووه‌م .
* ئایا وێنه‌ی ڕه‌نگاوڕه‌نگ چ کاریگه‌ریمان له‌سه‌ر جێده‌هێڵیت سه‌باره‌ت به بینینی ڕوداو له فیلمه ڕه‌ش و سپیه‌کاندا ؟ .
فیلمی ڕه‌نگاوره‌نگی کاتی جه‌نگی جیهانی دووه‌م هه‌یه چۆن سه‌ربازه‌کان خێزانه‌کانیان له ئامێز ده‌گرن له‌کاتێکدا له %90 ی ئه‌و فیلمانه له هۆڵی سینه‌ماکانی ئه‌و کاته‌دا کاریان پێده‌کرا ڕه‌ش و سپی بون ؟ . ئایا ڕه‌نگ کاریگه‌ریی هه‌یه له دابه‌زینی هه‌ستی بینه‌ردا به‌رانبه‌ر به‌ڕابردوو ؟.
super8mm.jpgk1_1.jpg نیشاندان و لێدانی فیلمی { کهنهدالهجهنگدا – ئه‌رشیفی ڕه‌نگه لهیادچوهکان } له ڕادیۆو ته‌له‌فزیۆنی که‌نه‌دا له 8 ی مای 2005 داوامان لێده‌کات ئه‌م پرسیاره که‌مێک دوا بخه‌ین ، چونکه ئه‌م کاره ڕوداوێکی ته‌له‌فزیۆنی تایبه‌تبووه که‌توانیویه‌تی ئه‌و وێنه تایبه‌تانه کۆ بکاته‌وه ، هه‌ندێکیان به‌هیچ جۆرێک و له‌هیچ شوێنکێکدا بڵاو نه‌کراوه‌ته‌وه ،وێنه‌کان هه‌ندێکیان ده‌مانگه‌ڕێنێته‌وه بۆدووڕیانی مێژوی داهێنانی ته‌کنیکی سینه‌ما { یه‌که‌م فیلمی ڕه‌نگاوڕه‌نگ – قه‌باره‌ی فیلمی بچوک } له‌گه‌ڵ ئهوماوهگرنگهی سه‌ده‌ی بیسته‌م .په‌خشکردنی فیلمی ئینگلیزی به ماوه‌ی سێ کاتژمێر له‌که‌ناڵی سی بی سی کۆکردنه‌وه‌یه‌ک بووه له نێوان چنینێکی گرانی 8 م‌م و 16 م‌م که‌به‌رهه‌می مۆنتێر { کارین شوبسویتز} بووه .لێکۆڵه‌ره‌وه‌و ده‌رهێنه‌ران ساڵانێکی دوورودرێژ گه‌ڕان به‌شوێن وێنه‌و فیلمی ڕه‌نگاوڕه‌نگی جه‌نگی جیهانی دووه‌م له‌ناو ئه‌رشیفی حکومی و که‌سێتی و موئه‌سه‌سه سه‌ربازیه‌کان تاسه‌رئه‌نجام له‌ڕێی بهڵێندهرهکانهوه نوسخه‌یه‌کی جه‌نگی جیهانی دووه‌م له‌ئه‌رشیفی لهیادچوهکاندا درایه ده‌ست حکومه‌تی که‌نه‌دی فیلمه‌که‌ش ده‌رباره‌ی چیرۆکی به‌ریتانیا ، جه‌نگی ئه‌مه‌ریکا ، ڕایخی سێیه‌م ، ئه‌مانه ئه‌و فیلمانه بوون که‌ڕه‌نگی بوون .
ئه‌و وێنانه له‌ژێر کاریگه‌ریی ڕه‌نگ و چیرۆکدا زیندوو ده‌بنه‌وه ،وه‌ک ده‌بینین ده‌ریا زیاتر شینێتی ده‌نوێنێت نه‌وه‌ک ئه‌وکاته‌ی سوپای سه‌ربازی نۆرمادی لێی داده‌به‌زێت ،ئه‌وکات ڕه‌نگی ده‌ریا ده‌گۆڕێت ،ڕه‌نگی خوێن و گۆشت له‌ژێر کۆمه‌ڵگه‌لێک لاشه‌ی مردوودا ڕه‌نگه شینه‌که تاریک و لێڵ ده‌کات .
فیلمی ڕه‌نگی و جه‌نگی جیهانی دووه‌م و سه‌رسوڕمانێکی مێژوویی:
له‌گه‌ڵ ئهوداهێنانه ته‌کنیکیه سینه‌ماییه‌ی ساڵانی بیست و سییه‌کاندا ڕێگه‌درا وێنه‌ی ڕه‌نگی بگیرێت به‌ڵام کاتێکی دره‌نگتر ئێمه هه‌ر وێنه‌کانمان به ڕه‌ش و سپی ده‌بینی به‌ده‌ر له‌وه‌ی کامێره‌ی بارسته سوک برایه ناوجهنگ و پێشه‌وه‌ی به‌ره‌کانی شه‌ره‌وه واته پێش 20 ساڵ له‌جه‌نگی ڤێتنام وته‌کنه‌لۆژیای ژماره‌یی که جه‌نگه هاوچه‌رخه‌کانی پێگوێزرایهوه .
وه‌ک ئاشکرایه ڕه‌نگ پێشکه‌وتنێکی گه‌وره‌ی به‌خۆوه بینی له‌جیهانی سینه‌مادا به‌درێژایی سێ چاره‌که سه‌ده‌یه‌ک و به‌ڕای هه‌ندێک ئه‌و ڕاستیه ده‌گه‌ڕێننه‌وه بۆ 50 سال کاتێک ڕه‌نگ هاته جیهانی ته‌له‌فزیۆنه‌وه، دوای ئه‌وه‌ی فیلم ڕه‌نگی پۆشی که‌چی به‌رده‌وام به‌رهه‌مهێنانی فیلمه ڕه‌ش و سپهکان هه‌ر لهبرهودابوون .
له‌شه‌سته‌کاندا ته‌له‌فزیۆنی ڕه‌نگی بڵاوبوه‌وه ،به‌ڵام پێش ئه‌م هه‌وڵه هه‌ر له‌سه‌ره‌تای دروستبوونی سینه‌مادا هه‌وڵی فیلمی ڕه‌نگی هه‌بوو به‌شێوه‌یه‌کی پچڕ پچرو ئاڵۆز بۆ نمونه { میلییس } هه‌وڵی ئه‌وه‌ی ده‌دا دوای ته‌واوبوونی فیلمه‌کان ڕه‌نگیان بکات هه‌رچه‌نده ئه‌م هه‌وڵه روناکی وێنه‌کانی که‌م دهکردهوهبهڵام به‌رده‌وام بوو ،له‌یه‌که‌ی سه‌ده‌ی بیسته‌مدا هه‌ندێک له فیلمه‌کان به‌ده‌ست ڕه‌نگ ده‌کران به‌ڵام وێنه‌گرتنی ڕه‌نگاوڕه‌نگ { تهکنۆکۆلۆر } له‌دوای بیسته‌کانه‌وه داهێنرا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی گران‌و ئاڵۆزبوو نرخه‌که‌شی گرانبوو .
ttt.JPG
قه‌باره‌ی فیلمی 45 م‌م ی قه‌باره‌یه‌ک بوو بۆ پیشه‌سازی سینه‌مایی تاساڵی 1907 ، ئیدی به‌دواوه کۆمپانیای کۆداک 16 م‌م ی داهێنا له‌ساڵی 1922 دوای ساڵێک { باثی } 9،5 م‌م ی لهفهرهنساداهێنا . به‌هۆی دروستبوونی ئه‌م قه‌باره جیاوازانه‌وه ئه‌داو کاری سینه‌ما ئاسانتر بوو ،16 م‌م تا هه‌نوکه قه‌باره‌یه‌کی هونه‌ری و پیشه‌ییه بۆ کار، له‌کاتێکدا 9،5م‌م هه‌ر زۆر زوو پشتگوێ خرا و 16 م‌م یش تاڕاده‌یه‌ک به‌کارهێنانی که‌م بووه به‌هۆی گرانی له‌به‌کارهێناندا .
به ئاشکرابوونی 8 م‌م له‌لایه‌ن کۆداکهوه له‌ساڵی 1932 سینه‌مای هاویه بووه حه‌قیقه‌ت ،ئه‌م به‌رهه‌مه بڵاوبوه‌وه‌و که‌وته به‌رده‌ستی خه‌ڵکی پێشئه‌وه‌ی جه‌نگ ده‌ستپێبکاته‌وه ،ئیدی ئه‌م بره‌ودانه بووه هۆی ئه‌وه‌ی پاش 70 ساڵ کامیره‌ی ڤیدیۆ خه‌ڵکی ئاسایی به‌کاری هێنا و کهوتهبازاڕهوه به‌هه‌مو قهبارهگهورهو بچوکهکانیهوه .
ئایا ئه‌و ڕه‌نگانه سه‌باره‌ت به جۆری قه‌باره‌کان چی و چۆن ده‌نوێنن ؟ .
بێگومان ئه‌وه‌ی باسمانکرد تایبه‌ت نیه به سیسته‌می وێنه‌گرتن به کامیرهیبچوک ، به‌ڵکو تایبه‌ته به‌و فیلمه ڕه‌نگیانه‌ی یه‌که‌مجار قه‌باره‌یان 16 م‌م بووه ، ڕه‌نگی وێنه‌گرتن به کۆداک { کوداکولور } ی 16 م‌م ساڵی 1928 روناکی بینی ئهوهشبههۆی عه‌ده‌سه‌یه‌کی زیاده‌وه لێی ده‌به‌سترا ،واته بنکه‌ی فیلمه‌که هه‌میشه ڕه‌شوسپی بوو ، یه‌ک به‌کره‌ی فیلمه‌که‌ش ڕه‌شوسپی بوو له‌گه‌ڵ چه‌ند چینێکی هه‌ستیاری جیاوازی پێوه لکێنراو ئه‌مانه ده‌یانتوانی سێ ڕه‌نگ وه‌ربگرن ، فلته‌رێک ده‌چه‌سپێنرا له‌سه‌ر عه‌ده‌سه دانراوه‌که ، ئه‌م ته‌کنیکه زۆر بڵاونه‌بوو چونکه به‌کارهێنانه‌که‌ی زۆر دیاریکراو تایبه‌تبوو .
له‌ساڵی 1936 بۆیه‌که‌مجار توانرا یه‌که‌م فیلمی ڕه‌نگی به‌سه‌رکه‌تویی به‌رهه‌مبهێنرێت ئه‌مه کارێکی سودبهخشیشبوو بۆ کاری سه‌ربازی وتاقیکردنه‌وه زانستیه‌کان ،یه‌که‌م فیلمی ڕاستی ڕه‌نگی پێویستی به‌دانانی ئه‌و عه‌ده‌سانه نه‌ده‌کرد به‌ڵکو گرنگیان ده‌دا به وێنه هه‌ڵگه‌ڕاوه‌کان وه‌ک ده‌بینرێت ئه‌و فیلمانه‌ی کاتی جه‌نگ هه‌موویان به { کۆداڕهنگ } ئه‌نجامدراون وتائهمڕۆ له‌ماڵه‌کاندا هه‌ر به‌و قه‌باره‌ی 8 م‌م و سوپه‌ر 8 م‌م وێنه ده‌گیرێت جگه‌له‌وه‌ی ڕه‌نگه‌کان ڕوناکی ته‌واویان ههیهلهگهڵ ڕه‌نگی زیندوودا. وه‌ک دیاره وێنه‌ی هواتی قه‌باره 8 م‌م که‌مێک ته‌ڵخ و ساردی ڕه‌نگه‌کان ده‌رده‌خات ئه‌مه‌ش له‌و فیلمه دیکۆمه‌نت و ئهرشیفانهدا به‌باشی ده‌بینرێت که ئه‌و حاڵه‌ته ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ خراپی جۆری عه‌ده‌سه و جۆری پاککردنه‌وه‌و هه‌ڵگرتنیان .
به‌شێوه‌یه‌کی تر { کۆداڕهنگ }ده‌توانێت ڕه‌نگی گه‌شتر ببه‌خشێت به وێنه‌کان ،له‌وانه 16 م‌م به‌ڕونی دیاره له فیلمه دیکۆمهنتهکانی جه‌نگ . له‌ئه‌ڵمانیا فیلمی هه‌ڵگه‌ڕاوه { ئهکفاکولور } زۆر له فیلمی کۆداڕهنگی ئه‌مه‌ریکی ده‌چێت ،هه‌ر ئه‌مه‌ش بوو ڕێگه‌ی به هێزه نازیه‌کان دا که وێنه‌ی جه‌نگه‌که‌یان به‌فیلمی ڕه‌نگاوڕه‌نگ بگرن .به‌ڵام کاتێک ئه‌مه‌ریکا چوه جه‌نگه‌وه حکومه‌ت ده‌ستی گرت به‌سه‌ر بازارداو تێکڕای فیلمه ڕه‌نگیه‌کانی کۆکرده‌وه ،به‌ڵام ده‌رهێنه‌رو شاره‌زایان به‌رده‌وام بوون له‌به‌کارهێنانی سوپه‌ر 8 م‌م تا ساڵی 1965 گۆڕیان به 8 م‌م که‌له‌شێوه‌ی چنین و جۆره‌وه زۆر باشتربوو وه ده‌گونجا بۆ { سیلۆلۆید } ئه‌میش ماده‌یه‌کی به‌هێزو شه‌فافه‌و به‌رگه‌ی سلۆلۆزو کافوردهگرێت و فیلمی لێدروستده‌کرێت جگه‌له‌وه‌ی یارمه‌تیده‌رێکی باشیشه بۆئه‌وه‌ی فیلمه‌کان زوو تێک نه‌چن و خراپ نه‌بن ،به‌م جۆره نزیکه‌ی 60 ساڵ ڕه‌نگه‌کان به‌باشی ده‌مێنێته‌وه‌و ده‌پارێزێت ،وه‌ک ده‌زانرێت وێنه‌ی ڤیدیۆیی 5 بۆ 10 ساڵ له قه‌باره‌ی بچوکدا توانای مانه‌وه‌ی هه‌یه { ڤیدیۆ 8 } که ئه‌مه‌ش ته‌مه‌نێکی زۆر که‌مه .
8 م‌م سوپر 8م‌م 16م‌م
8MM3.jpg8mm4.jpg16mm.gif
به‌م دواییانه‌و له { 9ی مای 2005 } کۆمپانیای کۆداک بانگه‌وازی کرد له‌وه‌ستاندنی به‌رهه‌می کۆداڕهنگی ،به‌کورتی جه‌نگی جیهانی دووه‌م چۆن ڕوداوێکی ترسناک و مێژوویی به‌دوای خۆیدا هێنا به‌هه‌مان شێوه‌ش رۆژانێکی دژواری ئه‌و سه‌ربازانه‌مان له‌ڕێی ئه‌و کامیراو فیلمه دیکۆمهنتانهوه نه‌وه به دوای نه‌وه‌دا بۆ ده‌گێڕێته‌وه ،هه‌ر ئه‌م هه‌نگاوه‌ش بووه هۆی ئه‌وه‌ی بۆ یه‌که‌مجار سه‌ربازو پله‌دارو دکتۆرو کارمه‌ندی خه‌سته‌خانه‌کان توانیان کامێرای بچوک هه‌ڵبگرن و ئه‌زمونێکی نوێی فیلم بهێننه کایهوهچ ڕه‌نگ یان ڕه‌ش و سپی بۆ نمونه گروپێکی ئاگرکوژێنه‌وه‌ی که‌نه‌دی چۆن ده‌چن بۆ له‌نده‌ن و ده‌ست به وێنه‌گرتنی ئه‌و هه‌موو کاولکاریه ده‌که‌ن،یان به‌خێوکه‌رێک ده‌چێت بۆ ئه‌فه‌ریقای باشور‌و وێنه‌ی هۆزه‌کانی ئه‌وێ ده‌گرێت له‌ژێر ئه‌و شینیه پاکه‌ی ئاسمان و به‌درێژایی ئه‌و بیابانه‌ی لێی ده‌ژین ،له‌لایه‌کی تره‌وه کارمه‌ندێکی خه‌سته‌خانه ئاماژه به برینداره‌کان ده‌دات چۆن که‌سوکاره‌کانیان سه‌ردانیان ده‌که‌ن و پێده‌که‌نن و باوه‌شیان پێداده‌که‌ن له‌گه‌رمه‌ی شه‌ردا ،هه‌ندێکی تر وێنه‌ی ئه‌و پارچه بۆمبا سورو شینانه ده‌گرێت که‌له‌هه‌موو لایه‌که‌وه بڵاوده‌بێته‌وه .
له‌سه‌ره‌تای په‌نجاکاندا ئیدی سینه‌ما به‌شێوه‌یه‌کی گشتی ده‌ستی کرد به نمایش‌کردنی فیلمی ڕه‌نگاوڕه‌نگ ئه‌مه‌ش به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی به‌رهه‌می نه‌وه‌ی دووه‌می کۆداڕهنگی .
21337908_1.jpg
له‌سه‌ره‌تاکانی وێنه‌گرتنی وێنهیڕهنگاوڕهنگدا ڕه‌نگه‌کان به‌کارده‌هێنران بۆ فیلمه سه‌یرو سه‌مه‌ره‌و به‌هێزو کۆمیدی و دراما مێژووییه‌کان چونکه ڕه‌نگه‌کان بوارێکی سروشتی باشتری ده‌دا به واقیع و په‌یوه‌ست بوو به بینه‌رو جه‌ماوه‌ره‌وه به‌پێچه‌وانه‌ی فیلمه ڕه‌نگیه‌کانی 16م‌م و 5 م‌م .
گۆڤاری { هورشون } ی که‌نه‌دی یولیوی 2005
نوسینی : نیکۆلارونو
وه‌رگێرانی بۆ عه‌ره‌بی : مصطفی بدوي