شێرکۆجەلال- بەشی دووەم : گەلۆلەساڵانی هەزارو ێپنچ سەدووسی وحەفت دوای ئەوەی ( فرانسوای ) یەکەم شەرەفمەندی جێگری پادشایەتی بە کەسایەتی ( ئێکۆس ) دەدات کە بێگومان لە کاتێک ئەوشوێنەی پێ دەسپێردرێت کە کەسایەتی ناوبراو بەهۆی ئازایەتی وقارەمانیەتی خۆی لەو سەر دەمە گەورەترین سەروەری بۆوڵات تۆمار دەکرد هەر لەوکاتووساتانەداواتە ساڵی هەزاروپێنچ سەدووچل لە کاتی سەردانی ( شارڵ کووین ) وەدیدەنی ( ئێکۆس ) بڕاریان دا چەند گۆڕانکاریەکی تربەسەرمۆزەخانە دا بهێنن لەوانە پاککردنەوەو ڕەنگ ڕێژی زێڕینی ژمارەیەک لە کونەگەورەکانی سەر دیواری لۆڤەربوون کە بۆ مەبەستی ئاڵوگۆڕی هەوا درووست کرابوون
هەروەها کارێکی بەرفرەوانیان لە تەواوی ئەو مەمەڕووڕێگایانە کرد کە لە خاڵێک بە یەک دەگەن یان لێک جیاواز دەبنەوە ئەویش بە فراوان کردنی ڕێگاو مەمەڕەکان هەروەها ڕازانەوەیان بە ڕەنگی جوانوودانانوو هەڵواسینی ژمارەیەکی زۆر لە سوڕەیایی زۆر بەنرخوو نایاب لە سەرڕێگاو ناوتەواوی مەمەڕەکان بە رانبەر یەک بە شێوەیەکی تەواو هاوسەنگ بێگومان دوای هەرسهێنانی ( ئێکۆس ) لە چەند ڕوداوێکی تراژیدی ئەو سەردەمە و نەمانی پادشایەتی ( فٍڕەنسوای یەکەمیش ) لە گەڕانەوەی ژمارەیەک لە پیاوە قارەمانوو مەزنەکانی ناوگۆڕەپانی جەنگ بۆناولۆڤەر ئەوانیش هەڵسان بە چەند گۆڕانکاریک لە ناو لۆڤەر بە تایبەتیش دانانی پەیکەرێکی سەرنج ڕاکێشەروقەوارە گەرە لە ناوەڕاستی دڵی لۆڤەر کە نمایش لە جەنگاوەرێکی ژن دەکات کە بەهەمووهێزی خۆی ڕمێک ئەوەشێنیتە ناوقەدی قەڵغانێک وبە دەستەکەی تریشی ئاگرێکی بەرز کردۆتەوە کە بە گوێرەی بۆچوونی زانایان ئەوکارە پەیکەریە گوزارشت لە هێمای دیانەتێکی یۆنانی دەکات لێرە نابێت ئەوەلەبیرکەین کە ( فڕەنسوای یەکەم ) چەندەبایەخی بە پیاوە زاناکانوودیندارەکان دەداو هەروەها پاڵپشتی یاوەرە ئاسمانیەکان بووبە پیرۆزی دەزانینووپلەو پایەی بەرزی لێدەنان ئەوە لەلایک لەلایەکی ترەوە زۆر بە پەڕۆش بووبۆکۆکردنەوەو کڕینی تابلۆپەیکەروپارچە هونەریەکانی تروپاراستنیان لە فەوتانوو ئەوپەڕی ڕێزووخۆشەویستیشی لە هونەرمەندان دەناوبەردەوام دەڕگای کراوەبوولە پێشوازی کردنوویارمەتی دانیان ئەوە چگەلەوەی پارێزگاری تەواوی لە ئەڕشیفی هونەرمەندانوو نووسراوە مێژوویەکانووپەرتووکەکانوونامەبەجێماوەکان کردوو لە فەوتان پاراستنی بۆوەی دوای نەمانی خۆی وەک بەڵگەو سەرچاوە سوودیان لێ ببینن گەلۆ لە هەموویان گرینگتر ئەوەبوو کە هەڵسا بە کڕینی زۆرترین ژمارەی تابلۆی هونەرمەندە هەرە مەزناکانی ئەو سەردەمە لە سەر ئاستی ئەوروپا بەبێ ئەوەی بیر لە نرخ گرانی بەرهەمەکان بکاتەوە تاکەئاواتی پادشا ئەوەبوو لۆڤەر بە تابلۆ ڕەنگینەکان بڕازێنێتەوەو وەک مۆزەخانەیەکی هەرە دەوڵەمەند لە سەرئاستی ئەوروپا پیشانی بدات کەواتە لێرە گەرەکە بێژین بە پادشابوونی فڕەنسوای یەکەم مۆزەخانەی لۆڤەرگەورە ترین قۆناخی بڕی و هەنگاوە گەورەکانی نا بەرەوبە ڕووخساری مۆزەخانە بوون بۆیە لە مێژووی فڕەنسا پادشا ( فڕەنسوای یەکەم ) بەیەکێک لەو کەسایەتیە هەرە مەزنانە دەژمێردرێت کە بەردی بنەڕەتی بەلەدایک بوونی مۆزەخانەی لۆڤەر بەخشی بۆیە کە باوەو گەلی فڕەنسا دەبێژن کە یەکەم خونچەی پشکووتووی مۆزەخانەی لۆڤەر بۆ هێژایی و مەزنیەتی ( فڕەنسوای یەکەم ) دەگەڕێتەوە سەبارەت بە چێژووخۆشەویستی بە ران بەر بە هونەر و بە ئەدەب بە گشتی بێگومان لەخاڵە هەرە گرینگ و بەرچاوەکانی فڕەنسوای یەکەم ئەوەبەو کە بەر لە مردنی هونەرمەندی مەزنی ئیتالی ( لیوناردوداڤنسی ) هەڵسا بە کڕینی سەدوو یەک تابلۆی ئەوهونەرمەندە بە تایبەتیش ئەو تابلۆیانەی ( داڤنسی ) کە لە شاری ( ئامبواز ) پارێزراو بوون لەوانە تابلۆی بە ناوبانگی (لیۆنادۆ داڤنسی ) کە ناسراوە بە ( سان ژۆن باتیست ) وە تابلۆی ژوکۆند یان ( مۆنالیزا ) گەلۆ فڕەنسوای یەکەم گشت هەوڵەکانی خۆی خستە گەر بۆ وەدەست هێنانی ئەوتابلۆیەو باشترین شوێنی بۆتەرخان کرد لە ناو مۆزەخانەی لۆڤەروجێگیری کرد بێگومان بەهۆی ئەوەی تابلۆی مۆنالیزالەو سەردەمە ناوبانگێکی زۆری هەبوولە ناو ٍڕەوتە هونەریەکادا لە سەر ئاستی ئەوروپا . گەلۆ گەرەکە لێرە ئاماژە بە گشت لەو تابلۆیانە بکەین کە ( فڕەنسوای یەکەم ) هەوڵی بە دەست خستنی داو لە ناو مۆزەخامە هەڵی واسی لە وانە تابلۆی بەناوبانگی هونەرمەندی ئیتالی ( ڕەفایلۆسان زیۆ ) کە ناسراوە بە ( لە بێل ژاغدینیێ ) کە لە شاری سێن سەربەوڵاتی ئیتاڵیا بە دەستی گەیشت بێگومان وەدەست خستنی ئەو تابلۆ بەنرخانە بوونە هۆی دەنگدانەوەیەکی زۆر بۆ گەورەیی ( فڕەنسوای یەکەم )و هاوکات بووە گەورەترین سەروەری و وراسەتی هونەری بۆ وڵاتی فەڕەنسا کە تاوەک و ئیمڕۆش شانازی پێوەدەکەن وراسەتی یەکەمیش هەر بۆفڕەنسای یەکەم دەگەڕێتەوە هەربۆیەش ناس ناووی پادشای سەر بە زیووی پێبەخشرا لە لایەن خەڵکی فڕەنسا وە تاوەکوو ئیمڕۆش بە گەورەترین کۆلێکسیۆنەری واتە کۆکەرەوەی تابلۆو ڕێکخستنی ناو لۆڤەر دەست نیشا ن کراوە چگەلەوەش پارێزگاری تەواوی لە بەڵگە مێژوویەکان کرد بۆیە وەک ( باڵوێزی فاتیکان ) ناسرا هەروەها خێزانە هێژاکەی فڕەنسوای یەکەم ڕۆڵی خۆی خستە گەڕلەکۆکردنەوەی ژمارەیەکی زۆر لە تابلۆی هونەرمەندان لەوانە داوای لە هونەرمەندانی وەک ( ئەندریە ) و هونەرموند ( دێل سارتۆ ) کە بێنە لای پادشاو تابلۆ هونەریەکانیان پێشانی ئەو بدەن لە هەمان کات ژمارەیەک لە تابلۆکانیان پێشکەش بە پادشا بکەن ئەوکارەش لە ئاکام ببێتە هۆکارێک لەلای ( فڕەنسوای یەکەم )و کە ڕێزیان لێبگرێت و لە هەلێک دا پێشوازیان لێبکات هەربەو جۆرەش ڕۆژێک لە کاتی هاتنە دەرەوەی پادشا بۆ گەڕانوو سەردانێکی بۆ ناو لۆڤەر و دەورووبەری ( فۆنتیەن بلو ) هەردووهونەرمەند داوەت کران بۆدیدەنی پادشاو پێشکەش کردنی تابلۆکانیان لە ئاکام ئەوهەوڵەی خێرانی پادشا بووە دەوڵەمەندیکی تر بۆسەرمۆزەخانەی لۆڤەروهەردووهونەرمەندیش ڕێزیان لێگیراو خەڵات کران یێگومان ئەوڕووداوانە بۆ ساڵی هەزاروپێچ سەدوونۆزدە دەگەڕێنەوە. چگە لەو هەوڵو کۆششانە ( فڕەنسوای یەکەم ) ژمارەیەکی تری لە تابلۆ بە نرخەکانی هونەرمەند ( تیتیان ) بەدەست هێنا بۆزیاتر دەوڵەمەندکردنی مۆزەخانە بە تایبەتیش پۆرترێتێکی خودی پادشا کە بە دەستووپەنچە زێڕینەکانی هونەرموند ( تیتیان ) کێشرابوو وە زۆربەی ئەوتابلۆیانە لە هۆلەکانی ( فۆنتیەن بلو ) هەڵواسران بە هۆی ئەوی هۆلەکانی ئەوباڵەی لۆڤەربە شێوەیەکی زۆر درووست ڕێک خرابوون بە تایبەتیش سەبارەت بە هاتنە ژوورەوەی ڕووناکی سروشتی لە پەنجەرەکانی لۆڤەربە سەر ڕووی تابلۆکان بۆوەی بە شێوەیەکی جوان تر بکەونە بەر دیدی ئەو خەڵکانەی سەردانی هۆلەکانی مۆزەخانە دەکەن . دەکرێت بێژم ئەوکارانە هەمووی دوای ڕوخانی دیواری سووڕی گەورە بە ئەنجام گەیشتن لە ساڵی هەزاروپێنچ سەدوو بیست و هەشت تەواوبوون . گەلۆ بە هەموودڵنیایەوە دەتوانم بڵێم ئەنجام دانی ئەوهەمووکاروجموجۆڵانە لەلایەن ( فڕەنسوای یەکەم ) تەنها بۆ سیفەتووخەسڵەتەکانی خۆشەویستی و چێژوەرگرتن بۆهونەر دەگەڕێتەوە لەلایەکی تر ئەوخاڵە دەپێکێت کە پادشا تا چەند بە پەرۆشەوە کاری کردیە بۆوەی بیسەلمێنێت کە پیاوانی ئەوسەدە تاچی پلەیەک دەتوانن پێشڕەوی لە بەهاو نرخی هونەرو هونەرمەندان بکەن و ببنە باشترین گەواهی بۆسەدەی دوای خۆیان . گەلۆ یەکێک لە خەسڵەتەکانی تری ( فڕەنسوای یەکەم ) ئەوەبووبۆڕێزلێنانی میوانەکانی لەکاتی سەردانیان بۆ لۆڤەر بە تایبەتیش کە ( شاڕل کووین ) سەردانی لۆڤەری دەکردتەواویی سەر دیوارەکانی ناو لۆڤەری بە جوانترین مافوری ڕەنگاو ڕەنگ دادەپۆشی و بەرگێکی جوانتری لە جەستەی لۆڤەر دەکرد و تەواوی تابلۆکانیشی لە سەر ڕووی مافوورەکان هەڵدەواسی بە تایبەتی تابلۆ هەرە بە نرخوونایابەکانی هونەرمەندانی ئەو سەردەمە بۆیە بەردەوام مۆزەخانەی لۆڤەر لە سەردەمی پادشایەتی ( فڕەنسوای یەکەم ) لە دایک بوونی نوێ و تازبوونەوی بەخۆیەوە دەبینی . بێگومان بۆزیاتر پێشاندانی هێزی پادشایەتی و خزمەت بە هونەرو بە لۆڤەر هەرلەو کاتانە ( فڕەنسوای یەکەم ) بڕیاری درووست کردنی پەیکەرێکی دا کە گوزاشت لە شەهیدبوونوو خۆبەخت کردنی مرۆڤێک بکات و لەلۆڤەر دابندرێت بێگومان ئەوکارانەی پادشا ببونە باشترین گەواهی بۆ بەڕێوەبەرایەتی شکۆدارانەی وڵات لەلایەن فەڕەنسواو زاڵبوونی پادشایەتیشی دەردەخست لە جۆری بەڕێوەبردنووپێشوەخستنی وڵات بێگومان زۆربەی ئەوکارانەش لەلایەن ئەندازیاری سەدە هێژا وبیرمەند (پێرلێسکۆ) هونەرمەندی پەیکەرتاش ( ژۆن گۆژۆن ) ئەنجام دەدران کەلەو سەدەیە بەدوو هونەرمەندی بەتواناوداهێنەر ناویان دەرکردبوو بەهۆی ئەوکارووگۆڕانکاریانەش تەواوی کۆشکەکەی ( فیلیب ئۆگۆست ) ڕوخێندراو دووبارە بەشێوازێکی زۆر نایاب تربە هێمای ئەندازیاری ڕێنیسانس دووبارە درووست کرایەوە ، گەلۆ پاش مردنی ( فڕەنسوای یەکەم ) لەساڵی هەزاروپێنچ سەدووچل و حەوت ( هێنری چوارەم ) دەبێتە پادشاو دەسەڵاتداری وڵات دەگرێتە دەست و ئەویش جموجۆڵو هێزی خۆی دەخاتە گەر لە پێناوی تەواو کاریەکانی ترکە ( فڕەنسای یەکەم ) نەی توانی تەواویان بکات و ماڵئاوایی لە ژیان کرد بێگومان پادشا ( هێنری چوارەمیش ) تاوەکووگەیشتنی سێبەری سەدەکانی ناوەڕاست کاری تێدادەکاو ئەویش ماڵئاوایی لە ژیان دەکاتوو کۆشکی لۆڤەر بە جێدەهێلێت
تێبینی /خوێنەری ئازیز لە بەشی سێیەم باس لە ڕۆڵی پادشا هێنری چوارەم دەکەم سەبارەت بە مێژووی مۆزەخانە ی لۆڤەر