زانا گه‌ڵاڵی : ئه‌و كاره چییه مێهناز ده‌یه‌وێت بیكات‌و لێی په‌شیمان نه‌بێته‌وه
كاری هونهریو هونه‌رو گۆرانی، به‌شێكه لهخهونو ئاوات‌و ئاره‌زووه‌كانی من كه تێكه‌ڵ بهژیانو داهاتوو خهونو خه‌یاڵی من بووه، ئه‌و په‌ڕی ههوڵو تێكۆشانم ده‌خه‌مه گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی له‌بواری هونه‌ری گۆرانیوتندا سه‌ركه‌وتن بهدهستبهێنمو بتوانم به‌سه‌ر ههورازهكانیدا زاڵ ببم‌و له‌و ڕێگایه‌وه خزمه‌تێك به‌هونه‌ری ڕه‌سه‌نی كوردی بكه‌م.
به‌و ده‌ستپێكه‌ی سه‌ره‌وه مێهناز رۆسته‌می، سه‌ره‌تای گفتوگۆی خۆی له‌گه‌ڵ ئاوێزه ده‌ستپیكرد
له‌رومادی له‌دایكبووه
مێهناز ڕۆسته‌می، بنه‌ماڵه‌كه‌ی له‌ده‌سپێكی شه‌ڕی نێوان عیراق‌و ئێران‌دا وه‌ك په‌نابه‌ر، ئاواره‌ی باشووری كوردستان دهبنو پاشان به‌ده‌ستی ڕژیمی عیراقی ئه‌و كات ڕاده‌گوازرێن بۆ پارێزگای ڕۆمادیو له‌كه‌مپی (ئه‌لتاش) نیشته‌جێ ده‌كرێن، هه‌ر له‌و كهمپهداو له‌ساڵی ١٩٨٩دا مێهناز له‌دایكده‌بێت، مێهناز ده‌ڵێت: هه‌ر له‌ته‌مه‌نی منداڵی‌دا ده‌ستم به‌كاری هونه‌ری كردووه‌و له‌زۆر شوێندا وه‌ك كۆڕ‌و كۆبوونه‌وه‌دا گۆرانیم وتووه، به‌ڵام به‌داخه‌وه له‌به‌رنه‌بوونی ئامێری پێویست‌و ده‌رفه‌تی گونجاو نه‌متوانیوه به‌رهه‌مه‌كانم بڵاو بكه‌مه‌وه.
ئه‌و خانمه بهئاوێزه-شی وت: پاشان هاتوینه‌ته وڵاتی توركیا‌و بۆ ماوه‌یه‌ك له‌وێ ژیانمان به‌سه‌ر بردووه‌و له‌ماوه‌ی ٢ساڵی ڕابردووش‌دا داوای مافی په‌نابه‌رێتیمان له‌وڵاتی سوید كردووه، به‌خۆشیه‌وه لێره‌دا به‌هۆی ئه‌وه‌ی
كهدهرفهتم هه‌بووه‌و ئیمكاناتی پێویستیش له‌خزمه‌تدا بووه، به‌یارمه‌تی دۆستان‌و هاوڕێكانم دیسانه‌وه ده‌ستم به‌كاری هونهرییو گۆرانیوتن كردووه‌و هه‌روه‌ها توانیومه كاری ڕاگه‌یاندنیش بكه‌م.
لهئۆردوگادا ژیانم به‌سه‌ر بردووه
ئه‌گه‌ر باس له‌و هۆكارانه بكه‌م كه له‌مپه‌ربوون له‌به‌رده‌م كاری هونه‌ری مندا، ئه‌وا ده‌توانم په‌نجه له‌سه‌ر زۆر خاڵ دابنێم، به‌ڵام لێره‌دا ته‌نیا باس له‌و هۆكارانه ده‌كه‌م كه وه‌ك خاڵی سه‌ره‌كی چاویان لێده‌كه‌م، یه‌ك له‌به‌ر نه‌بوونی پێداویستی پێویست بۆ به‌كار هێنانی بۆ دروستكردنی ئه‌لبومێك، دوو من لهئۆردوگادا ژیانم به‌سه‌ر بردووه كه واته له‌و شوێنانه‌شدا ئه‌وه‌نده ده‌رفه‌ت بۆ كاری هونه‌ر نه‌ده‌ڕه‌خسا.
مێهناز وتیشی: له‌مێژه حه‌زو ئارۆزهی هونه‌رم بووه، به‌ڵام وه‌ك خۆم باوه‌ڕم وابووه كه‌ده‌بێت كارێك بكه‌م كه له‌داهاتوودا لێی په‌شیمان نه‌بمه‌وه‌و كاره‌كه‌شم له‌خزمه‌تی هونه‌ری ڕه‌سه‌نی كوردیدا بێت.
ئه‌وه‌ی كه هه‌میشه له‌یادی منه
له‌به‌شێكی دیكه‌ی گفتوگۆكه‌شیدا له‌گه‌ڵ ئاوێزه، ئه‌و خانمه گۆرانیبێژه باسی له‌وه‌كرد كه: هه‌ر كه‌سێك بۆ خۆی له‌سه‌رده‌می منداڵی‌دا دوونیایه‌كی تاییبه‌ت به‌خۆی هه‌یه‌و حه‌زو ئارهزوهكانیشی هه‌ر له‌و سه‌رده‌مه‌دا چه‌كه‌ره دهكاتو هێدی بههێدییانه پهلڕادهكێشێت، دوونیای منداڵی من كه‌مێك ئاڵۆزه له‌به‌ر ژیانی ئاواره‌یی. له‌وانه‌یه زۆر شتم ویستبێت، زۆر حه‌زو خولیام هه‌بوو بێت، به‌ڵام له‌ژیانی كهمپنشینیدا هه‌م خۆش‌و هه‌م تاڵی هه‌بووه بۆم.
وتیشی: له‌ته‌مه‌نی حه‌فت ساڵیدا بوو كه بۆ یه‌كه‌مینجار چومه سه‌ر شانۆ‌و ده‌ستم كرد به‌هونه‌ری گۆرانیوتن، ئه‌وه‌ی كه هه‌میشه له‌یادی مندایه باوكمه، چونكه ئه‌وه ئه‌و بوو كه بۆ یه‌كه‌مینجار منی برده سه‌ر شانۆ‌و زۆر یارمه‌تیدام كه له‌سه‌ر ئه‌و بواره به‌رده‌وام بم، هه‌روه‌ها وه‌ك هاوڕێیه‌كی زۆر نزیكم وایه‌و هاوڕێینو زۆریش خۆشه‌ویسته لام.
مێهناز خانم ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه ئینسانه‌كان به‌ده‌ست خۆیان نییه كه ئه‌و جۆره‌ی پێیانخۆشه ژیانیان به‌و ئاقاره‌دا به‌رن، ژیان له‌لای من واتای تێكۆشان بۆ به‌ده‌ستهێنانی به‌خته‌وه‌ریی‌و گوزهرانو خزمه‌تكردنه، من ئیستا زۆر ئاره‌زوو هیوام هه‌یه كه‌ده‌مه‌وێت بیانبزوێنمو گه‌شه‌یان پێبده‌م.
نه‌متوانیوه له نیشتیمانی خۆمدا له‌دایكبم
ده‌رباره‌ی حه‌زو ویستی ئه‌و بۆ ستایلی گۆرانی، ئه‌و خانمه گۆرانیبێژه، بهئاوێزهی وت: حه‌زم زۆر له ستایلی خاوه‌و زۆر له‌هونه‌رمه‌ندان‌و له‌و كه‌سانه‌ی كه لهدهوروبهرمدان هه‌مان بۆچونیان هه‌یه كه له‌ستایلی خاو‌دا زۆرتر سه‌ركه‌وتوم، بۆیه ده‌مه‌وێت لهداهاتویشدا له‌سه‌ر هه‌مان ستایل درێژه به‌كاری هونه‌ری بده‌م. هه‌روه‌ها حه‌ز ده‌كه‌م تێكستی گۆرانییه‌كانم نیشتیمانی بن‌و نیشتیمانیش بۆ من زۆر خۆشه‌ویسته‌و پێمخۆشه هه‌رده‌م له‌خزمه‌ت خه‌ڵك‌و نیشتیمانی خۆمدا بم، له‌به‌ر ئه‌وه هه‌رده‌م له‌ئاواره‌یدا ژیانم به‌سه‌ر بردووه‌و ئیستاشی له گه‌ڵدا بێت وه نه‌متوانیوه له‌نیشتیمانی خۆمدا لهدایكبمو ده‌رفه‌تیشیان بۆم نه‌ڕه‌خساندووه كه لهنیشتیمانمدا خزمه‌ت بكه‌م، وه‌ك كه‌سێك كه كاری هونه‌ری ده‌كه‌م، پێمخۆشه كلیپه‌كانم جوان بن‌و له‌بواره‌كانی تریشدا كلیپم هه‌بێت.
مێهناز قسه‌كانی برده سه‌ر مه‌سه‌له‌ی ژنان‌و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه: له‌كۆمه‌ڵی ئێمه‌دا تاكو ئیستاش مافی ژنان پێشێل دهكرێتو ده‌رفه‌ت به‌ژنان نادرێت كه وه‌ك پیاوان له‌پێشكه‌وتنه‌كانی كۆمه‌ڵ به‌شداربن، هه‌ر بۆیه پێمخۆشه كلیپی كۆمهڵایهتیشم هه‌بێت كه دژ به‌چه‌وساندنه‌وه‌ی ژنان بێت.
له‌نێوان دوو ئاره‌زوودا
مێهناز جگه له‌وه‌ی سه‌رقاڵی هونه‌ری گۆرانیوتنه، جارجاره‌ش وتار ده‌نووسێت‌و له‌پێگه ئه‌لكترۆنییه‌كان بڵاویدهكاتهوهو هاوكات له‌ڕادیۆی كوردستان له‌شاری یۆتۆبۆریش كار ده‌كات، سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئه‌گه‌ر داوای لێبكه‌ن له‌نێوان هونه‌ری گۆرانیوتنو كاری ڕاگه‌یاندن یه‌كێكیان هه‌ڵبژێریت ئه‌و ده‌ڵێت: هه‌ر كام له‌و بوارانه بۆ من به‌شێكن له‌ئاره‌زوو هیواكانم، به‌ڵام هونه‌ری گۆرانیوتن بوارێكه كه ده‌مهه‌وێت به‌شێوه‌یه‌كی جوان كاری له‌سه‌ر بكه‌م‌و درێژه‌ی پێبده‌م.
*ئێمه كۆمه‌ڵێك پرسیاری دیكه‌مان لێ‌كرد، ئه‌و خانمه‌ش به‌ئارامی بۆ هه‌ریه‌كه‌یان پێوتین..
*جوانترین دیاری بێشكه‌ش بهخۆشهویستهكهت بكه‌یت چییه؟
-ڕاست بێژی، وه‌فا، عهشقو ئه‌وینی پاك…
*خۆشترین وه‌رز چ وهرزیكه؟
-پاییز جوانتریم وه‌رزی ساڵ.
*دوور له‌هونه‌ر ئاره‌زووی چ كارێكی دیكه ده‌كه‌ی؟
-مرۆڤ ناتوانێت باس له‌هه‌موو ئاره‌زوه‌كانی خۆی بكات، چونكه ئاوات‌و ئاره‌زوو به‌پێی كات‌و سات پێكدێت‌و دروست ده‌بێت، كه واتا مرۆڤ له‌هه‌ر زه‌مه‌نێكدا ئاره‌زووێكی تاییبه‌ت به‌خۆی هه‌یه