لە گوندی زەرگەزەوی سەر بە ناحیەی دارەشەكرانە گەنجێکی تەمەن ٢٠ ساڵ کە ئەبینێ دراوسێکەیان منداڵەکەی لە هۆڵەکە دا ئەنێ بە خاولیەکەوە ئەوە خێرا باڵەکانی هەڵ ئەفڕێنێتە سەر مەڵیان و پەنا ئەباتە سەر ئەندامی نێرینەی مناڵە یەك ساڵەکەی دراوسێکەیان بەناوی ناوی سەهەند سەبور و بە ددانەکانی ئەی قرتێنێ .
وەک زانیاری کە ئەم کورە مێر منداڵە چەند مانگێکیشە ماڵیان هێناوەتە ئەم گوندە .
باپیری سەهەند کە ناوی غەفوور سەعیدە ئەڵێ کە گوێم لە دەنگی قیژە قیژ بو بە پەلە رامکردە دەرە پاشان بینیم کە دایکی سەهەندی لە باوەشگرتواو هەمو گیانی سور هەڵگەرابو لە خوێن بەڵام پێش ئەمە من ئەم کوڕەم بینی بە ناوی (ڕ.ش) کە شتێکی لە دەمابوو پاشان بە چاوی خۆم بینیشم کە لە قورگی چۆوا خوارەوە چومەزا ئەمە ئەندامی نێرینەی سەهەندبوا.
پاشان بە پەلە سەهەندی تەمەن یەک ساڵە ئەبان بۆ نەخۆشخانەو راستەوخۆ و نەشتەرگەری بۆ ئەکەن ، تاکو ئێستا دوو نەشتەرگەریان بۆ کردوا
دکتۆر كامەران ئەحمەد مەهدی ئەڵێ نەشتەرگەری یەکەمی تەنها بۆ ئاسانکردنی میزکردنی بوا بەڵام لە نەشتەرگەری دوامە دکتۆ ئاماژە بەوە ئەدات کە دوو سانتیمەتریان بۆ راکێشاوە بۆ ئەوەی کە بتوانێ وەک نێرینەیەک هەڵسوکەوتبکاو بەڵام وەک دکتۆر كامەران ئەحمەد وتویەتی ئەو کاتەی کە سەهەند دەگاتە تەمەنی ١٦ساڵی ئەبێ سێهەمین نەشتەرگەری بۆ بکەین بۆ ئەوەی گەورەبونی ئەندامی نێرینەی ببکەوتە باری ئەسای وەک هەر گەنژێکو گەورەیەک.