عەبدوڵا تۆفیق/ ڕاهێنەری دەروونی :ئێمە ڕۆژانە لە زۆر باری جیا جیادا و زۆرجاریش بە بێئاگایانە دەڵێین یا اللە. ئەمە بەدەر لەوەی کە مرۆڤە ئیماندارەکان زۆر ناوی خودا (اللە) لە شێوەی زیکر کردندا دەهێنن. ناوی زاتی (اللە) و پەنابردن بەو ناوەگەورەو پیرۆزە ئەبێ لە ڕێگە زانستی و تەندروستیەکەیەوە چی بە مرۆڤ ببەخشێت؟
زۆر لێکۆڵینەوە کراوە لەسەر کاریگەریە ئەرێنیەکانی بەکارهێنانی ناوی اللە، هەرچەندە خوای گەورە خۆی لە قورانی پیرۆزدا پێمان دەڵێ: تەنها بە یادکردنەوەی ناوی اللە دڵەکان تەواو دڵنیا و ئارام دەبن.
لە یەکێ لە لێکۆڵینەوەکاندا کە لە زانکۆی ئەمستەردام لە هۆڵەندا ئەنجامدرا لەسەر ناوی اللە، ئەوەیان بە تەواوی بۆ ڕوون بوویەوە کە چۆن ئەو پیتانەی ناوی اللە پێکدەهێنێت کاریگەریان هەیە لەسەر کۆئەندامی هەناسەو سنگ کە دەبێتە هۆی هێمنیەك لە سەر سنگ، وە پیتەکانی ڵ کە ئارامیەکی نەفسی بە ڕۆح و مێشك ئەدات ، وە پیتی کۆتای کە ( ه ) لێدانی دڵ یەکدەخاتەوە و بەهۆی هەناسەدانە دەرەوە.
بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی باشتر و بەئاگاتر ناوی زاتی اللە بەکاربهێنین و زیاتر هەست بەو کاریگەریە ئەرێنیانە بکەین، پێم باش بوو ڕاهێنانێك لە شێوەی مێدیتەیشندا ئامادە بکەم بۆ ئەوەی خوێنەر باشتریش ئاشنای مێدیتەیشن ببێت و بزانێت کە مێدیتەیشن بۆ زۆر بواری ژیان بەکار دەهێنرێت. وە لە ئاینەکاندا بەکاردێت هەرچەندە ئاشنای بوون بە وشەی مێدیتاشون جارێ لە کۆمەڵگای ئێمەدا لە سەرەتادایە.
بەم شێوەیە بکە:
هەروەك هەمیشە لە ڕاهێنانە دەروونیەکاندا باسمان کردووە کە بۆ خۆ ئامادەکردنت بۆ هەر ڕاهێنانێك تۆ پێویستت بە ژینگەیەکی ئارام هەیە و باشتریشە کە تەنها بیت. خۆت کەمێ خاو بکەرەوەو چاوەکانت داخە.
هەست بکە تۆ ئیتر ژیانی ئێستا بەجێدەهێڵیت وسەرنج و بیر و هۆشت لە گەورەترین و میهرەبانترین بوون، لە بە دەسەڵاترین دەسەڵات، لە زاناترین زانا، لە خالقی زەوی و ئاسمانەکان لە ناوی اللە دا ئاویتە ئەبێت.
ئەوەی لەسەر تۆیە هاتنی ناوی (اللە) یە لە پێش چاوت. کە ئەم نوسراوەیەت بینی ئیتر تۆ بە هێواشی و زۆر ئارامی بۆ خۆتی بخوێنەرەوە ( اللە). هەر جارێك کە دەڵێیت اللە پیتی کۆتای (ه) درێژبکەرەوە و هەموو هەناسەی سیەکانت بکەرە دەرەوە. ئینجا هەناسەیەکی قوڵ هەڵمژەو دیسانەوە ناوی زاتی اللە بڵێرەوە. باشترە لە نێوان هەر جارێکدا ١٠تا ٢٠ چرکە نێوانیان بێت. بۆ ماوەی ٣ تا ٥ خولەك بەدەوامبە.
من دڵنیام سەرەڕای ئەوەی کە تۆ ئارامیەكی دەروونی زۆر هەست پێدەکەیت، تۆ لەهەمان کاتیشدا هەست بە نزیکبوونەوەیەك ئەکەیت لە گەڵ خوادا و هەست دەکەیت سوکیەك بە دڵ و دەروونتا دێت وتوانایەکی سەیر هەست پێدەکەیت کە خودا پیتی بەخشیوە.
خودا پشتیوانی هەموو ئەوانە دەبێت کە لە دڵەوە ناوی دێنن و پێمان دەفەرمێ: یادم بکەن یادتان ئەکەم.
سەرکەوتوبن www.warzshidaruni.com