گۆران عەلی June ٢١
میھری مەھتاب
میھری مەھتاب غەمزە سوک مەیل بۆ چاو ئەکا
تا یەکەم ڕەونەقی زیبا بێ سەبرم دڵ کون ئەکا
نیگاھی دیدە نیگا ئەکەم عەجەب ئەمکا خەراب
سەودام غەمزەیەکتە کەچی خونچە چرووک ئەکا
“گۆران “عەینی ریبا ئەدا نابینی بەرماڵی سەودا ؟!
کەچی ووتم : سایەی دیبایە مەیلی سەفا ئەکا !!
لۆمەم ناکەن جەمعی زانا و دانا بەنا بۆ مەی دەبەم
قەلبم روممانی لەتی کرد تیری جاو و موژکانی
ئەفخەرە بەقام لەڕێتا سست و چەمین بێ جەستەم
نابێتە خاڵ سەودای سەودا گەر پێمدەی زەفوم
تا لەژێر ژوانێکە تەبەسوم نەکا ئەم دوو لەپە
بەرماڵی مزگەوت شاھید دەبێت بۆ شوێن کەوشم..
گۆران عەلی June ٢١