میلبە ئەو گیانلەبەرە بچوکەیە کە تەنها بە میکرۆسکۆپ دەبینرێت ٥٠٠٠٠ هەزارجۆری ناسراوی هەیە لە ٥٤٦ خیزانی جیان لەسەر زەوی ولەناو ئاویشدا هەیە بەشێوە لە جالجالۆکە دەجیت هەندێکیان بۆیە دەتوانرێت پیی بوەترێت بەشێک لەجالجالۆکە
هەرە جۆرە بچکۆلەکەشی 0,1 ملم گەورەکەشی کە لەخیزانی ترە دەگاتە ٣سانتیمەتر بەتایبەتی مییەکانیان ٨قاچیان هەیە لەهەندێ لەخزانەکان، وەلەجۆرێکیتری خیزانەکاندا تەنها ٦ قاچیان هەیە دەتوانین بڵێن جۆریان زۆرە ئەم باسەی ئەمرۆی ئێمە تەنها باس لەوەدەکەین کە لەناو مالو جێگای خەوتنە لەشی مرۆڤ و بالندەو گیانلبەرەکاندا هەیە زیانێکی زۆری هەیە بۆسەر مرۆڤ،لەناومالداو لەجێگای خەودا ناتوانرێت بەچاو ببینرێت بەلام بەدلنیایەوە لەسەدا سەد لەهەموو مالێکدا هەیەو زۆرلەو کەسانەی حەساسێتیان پیی هەیە کە ئەم حەساسێتە دەبێتە هۆی ئەوەی توشی تەنگە نەفەسی بکات چونکە کاتێک مرۆڤ دەنوێت دەمی کردۆتەوە دەتوانێت لەرێگای هەناسەوە بچێتە ناو قورگو لەوێوە بۆ کۆ ئەندامی هەناسەو توشی تەنگە نەفەسی و رەبۆی بکات ، وە نەتوانێت بەشەوان جوان هەناسەبدات وبنوێت ، لەناومالدا ٧٠ پرۆسەنتی ئەو حەشەراتەیە کەدەتوانرێت لە ١٠٠ غرام تپوتۆزو خۆل ١٠٠ هەزار میلبە لەخۆی بگرێت بەتایبەتی ئەو شوێنانەی زوو تۆز لەخۆیان ئەگرن یان ناوجێگایی خەوتن کە د ەبێت هەموو رۆژێک بەتانیو نوێنەکانت بدەیتە بەر خۆر یاخود هەموو حەفتەیەک بە رێژەی ٩٠ پلەی گەرمی بشۆرێت ئەگەر نەشت توانی بیشۆیت دەبێت بیخەیتە ناو بەفرگرەوە هەتا دەیبەستێت چونکە ئەو حەشەرە بچۆکە لەشێکی زۆر بەقوەوتی هەیەو لەو پلە زۆر بەر زوو نزمانەدا نەبێت لەناو ناجێت جا زۆر خراپە بۆ ئەوکەسانەی کە نەخۆشی تەنگە نەفەسیان هەیە چونکە دەرکەوتوە کە ئەو حەشەرەیە دەبێتە هۆیەکی سەرەکی بۆ رەبۆ ، وە لە بالندەدا لە ژێر پەرەکانیدا خۆی حەشار ئەدات بۆیە سەرینی پەر و هەموو چۆرە خوریەک باش نیە بۆ بەکارهێنان وە لەمرۆڤیشدا لە بن باخەلو سەر سنگ و ئەوشوێنانەی کە بەموو شاردراونەتەوە ، لە حیواناتیشدا بەهەمان شێوە هەیە بەتایبەتی لە سەگو پشیلە ، ئەم حەشەرەی کەباسمکر د لە خێزانێکەوە بۆ خێزانێکیتر دەگۆردرێت بەتایبەتی ئەوەی لەتەپوتۆزی مالو ناوچێگا و سەر گەلای دارەکاندایە یاخود سەر ئەو گولانەی زینەن بۆچوانی لەناو ژورە مالەکانمندا هەیە زۆر خراپەو دەبێت ناو چێگاو مالەکانمان لە تەپو تۆز بەدورر بگرین بە پاک کردنەوەو شتنی بە پلەی زۆربەرزوو یان خستنە ناو بەفرگرەوە بە پلەی زۆر نزم باشتر وایە ئەو سەر چیگاونوێنانە لەکەتان دروست بکرێن یاخود لە لۆکە چونکە ئەم حەشەرەیە زۆر بەکەمی دەتوانێت لەدوو دوو شوێنە بمێنێتەوە بەهیوام زانیاریەکەم چێگای خۆیی بگڕێت و هەندی زانیاریمان لەسەر پەیدا کردبیت
سارا رەشید ئەفەندی
٧/٤/٢٠١١
بۆ زانیاری وەرگرتن کەلکم لە ویکیپیدیایی ئەلمانی وەرگرتوە هەندێ شتی گرنگم لێ وەرگێراوە