(شوانە)ـی برای هونەرمەند (میكایل) سەرقاڵی بەرهەمهێنانی ئەلبوومێكی گۆرانییە و لە داهاتوویەكی نزیكیشدا سەرجەم كارەكانی ئەو ئەلبوومەی تەواو دەكات و پاشان هەوڵی بڵاوكردنەوەی دەدات. شوانە دەڵێ: لە نێو تراكەكانی ئەلبوومەكەیشیدا دووێتێكی لەگەڵ (میكایل)ـی برای گوتووە.
گۆرانیبێژ (شوانە) بە ڕۆژنامەی “هەولێری” گوت: “ماوەیەكە خەریكی درووستكردنی ئەلبوومێكی گۆرانیم، هەروەها گۆرانییەكەیشم بە دووێت لەگەڵ هونەرمەندی بەئەزموون (میكایل)ـی برام چڕیوە، كە كاری میووزك و ئاوازەكەی لە لایەن (چیا مەدەنی)ـیەوە كراوە.”
لە بەشێكی دیكەی قسەكایدا ناوبراو گوتیشی: “ئەو كارەم تەنیا بۆ خاتری خزمەتكردنی هونەری كوردی كردووە، بۆیەیش لە كاتی بیركرنەوەكانمدا هەستم كرد، گەرەكمە منیش وەك هەرتاكێكی كورد لە ڕێگەیەكەوە خزمەت بە وڵاتەكەم بكەم. دواجار بە خۆشحاڵییەوە بواری هونەری گۆرانیگوتنم هەڵبژارد.”