مەنسوور جیهانی ـ مۆڵەتی ناردنی بەرهەم بۆ فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی کورتە فیلمی مۆبایلی “یەک خولەک قەرەنتینە” تاکوو ڕۆژی 20ی جوونی 2020 درێژکرایەوە.
“غوڵام حوسێن شاەعەلی” بەڕێوەبەریی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی کورتە فیلمی مۆبایلی “یەک خولەک قەرەنتینە” One Minute Quarantine گوتی: بە هۆی پێشوازیی هونەرمەندانی و سینەماکارانی لاو لەم فێستیڤاڵە، مۆڵەتی ناردنی بەرهەم تاکوو ڕۆژی 20ی جوونی 2020 درێژکرایەوە.
ئەو هەروەها سەبارەت بە ئامانجەکانی فێستیڤاڵی “یەک خولەک قەرەنتینە” ڕایگەیاند: ئەم فیستیڤاڵە بە مەبەستی هاوبەشی کردنی ئەزموونەکانی خەڵکی جیهان بە درێژایی سەردەمی قەرەنتینە بۆ خۆڕاگریی لە تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا دامەزراوە، تاکوو لە چوارچێوەی کامێڕاکانی خۆیانەوە، ئەزموونە شیرینەکان، تالًَ، دڵەڕاوکێی، بێکاریی، خۆشی و هێوا و تەنانەت مردنیش تۆماربکەن.
شاەعەلی سەبارەت بە بابەتەکانی ئەم فیستیڤاڵە گوتی: بەشداربووان دەتوانن فیلمە مۆبایلییەکانی خۆیان کە پەیوەندیی بەم بابەتانەوە هەیە بۆ نووسینگەی فیستیڤاڵ، ڕەوانە بکەن، لەوانە: 1. قەرەنتینە / ژیان / ئەوین / دین، 2. قەرەنتینە / بنەماڵە / منداڵان / یارمەتی هەژاران / یارمەتی کەسانی دیکە، 3. قەرەنتینە / دەروون / تندووتیژی بنەماڵەیی / ئەزموونی تەنیایی / خۆدۆزینەوە، 4. قەرەنتینە / نەخۆشە تایبتەکان / بەساڵاچووان و 5. بەشی تایبەت / بێ قەرەنتینەکان (ئەو کەسانەی کە بە هۆی پیشەکەیانەوە، ناچارن کە لە شوێنی کارەکەیان ئامادەبن).
گوتیشی: خەڵاتەکانی فێستیڤاڵ لە بەشەکانی پیشەیی و ئاماتۆڕ لە بڕی پارەی 20 میلیۆن ڕیاڵ تاکوو پێنج میلیۆن ڕیاڵ و لە بەشی نێودەوڵەتیشدا لە 400 دوڵار تاکوو 250 دوڵار دەگۆڕدرێت.
شاەعەلی سەبارەت بە بەشداریی لە بەشە جۆراوجۆرەکانی فێستیڤاڵ گوتی: هۆگران دەتوانن بە فیلمەکانی خۆیان لە چەند بەشدا بەشداریی بکەن و بەرهەمەکانی خۆیان بە ناونیشانی http://miladtower.tehran.ir و یا پەیجی ئینستاگڕامی تایبەت بە فیستیڤاڵ، بە ناونیشانی @One_minute_Quarantine و بە ژمارەی واتس ئاپی 0098351865119 ڕەوانە بکەن.
فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی “یەک خولەک قەرەنتینە” بە دەبیری “غوڵام حوسێن شاەعەلی”، بە پشتیوانی تاوەری میلادی تاران و بە یارمەتی بریکاریی کاروباری کۆمەڵایەتی و فەرهەنگی شارەوانی شاری تاران، بە شێوەی ئۆنلاین بە ناساندنی سەرکەوتووان بەڕێوەدەچێت.
بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندنی گشتیی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی “یەک خولەک قەرەنتینە”.