کارۆخ مەلائەسعەد: چەند مانگێک بەر لە ئێستا گۆرانی و کلیپێکی بڵاو کردەوە و سەرکەوتنێکی باشی بە خۆیەوە بەدەی کردووە، چوونکە بە گوتەی خۆی ناو براو دەڵێت:” بەرهەمەکەم لە
بازاڕەکاندا ڕەواجێکی باشی هەبووە.”
(مۆنێکا زاهیر) لە یەیوەندیەکی تەلەفۆنیدا بۆ ڕۆژنامەی (هەولێر) گوتی:” گۆرانی (فاتیکان)ـم کردووە بە کلیپ و لە داهاتوویەکی نزیکدا پێشکەیشی دەکەم و تێیدا نامەیەک بۆ (فاتیکان) دەنێرم، گۆرانیەکە لە میلۆدی کاک (هەڵکەوت زاهیر)ـەو تێکستی (د.فەرەیدوون عەبدول بەرزنجی)ـە.
لەبارەی چۆنیەتی بەرهەم هێنانی کلیپەکەیشیەوە دەڵێت:” لەلایەن دەرهێنەر ( شاهۆ تەیب) بۆم بە ئەنجام گەیاندراوە و ئوومێد دەکەم ئەو کارەیشم وەک بەرهەمەکەی پێشوو ترم جێگای خۆی بکرێت.
ناو براو ئاماژەیشیدا کە لە چەند مانگی ڕابردوودا یەکەم بەرهەمی خۆی بەناوی (ساڵانێک) بڵاو کردەوە خەڵکانێکی زۆر پێشوازی لێ کردووە و دوور نزیک پەیامی دەست خۆیشی پێ گەیشتووە.