یه‌که‌م جاره کارێکی مۆنۆمێنتی بۆ شه‌هیدانی هه‌رچوار پارچه‌ی کوردستان له به‌ریتانیا له‌لایه‌ن هیوا جاف ئه‌نجام ده‌درێت و پێشکه‌شی شه‌هیدانی ئه‌نفال و جینۆساید‌و قڕکردنی کوردان کراوه له چوار شوێنی جیا جیای کوردستانی گه‌وره. سه‌باره‌ت به‌م پڕۆژه‌یه‌ی هیوا جاف تایبه‌ت بۆ چرا تیڤی دوواو ووتی:
” چه‌ند ساڵێکه بیرۆکه‌ی دروستکردنی مۆنۆمێنتێک بۆ شه‌هیدانی هه‌رچوار پارچه‌ی کوردستان سه‌رقاڵی کردووم. سوپاس بۆ خوا و هه‌موو ئه‌م به‌ڕێزانه و نێوه‌ندانه‌ی له به‌ریتانیا هاوکارم بوون، توانیم دووای یه‌ک ساڵ کارکردنی به‌رده‌وام خه‌ونه‌که‌م بێنمه دی، هه‌رچه‌نده له‌سه‌ره‌تادا ڕه‌زامه‌ندی و جێبه‌جێکردنی کارێکی زۆر ئاسان نه‌بوو ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش من هه‌ر سوربووم له‌سه‌ر داواکاریه‌که‌م تا به ئه‌نجامم گه‌یاند”.
سه‌باره‌ت به بیرۆکه‌ی مۆنۆمێنهتهکه هیوا جاف ووتی ” من خۆم خاوه‌نی بیرۆکه‌ی ئه‌م مۆنۆمێنتهم که تا ئێستا له هیچ شوێنێکی جیهان دا نیه که مۆنۆمێنتێک بۆ شه‌هیدانی هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستان دروستکرا بێت”.
ده‌رباره‌ی ئه‌م ناوانه‌ی له‌سه‌ر مۆنۆمێنته‌که هاتوون جاف ڕایگه‌یاند که ئه‌م ناوانه هه‌ریه‌ک ئاماژه بۆ ڕووداوێک ده‌کات له کوردستانی گه‌وره. له‌وانه هه‌ڵه‌بجه، زاخۆ، قامیشلۆ، سه‌رده‌شت هه‌موو قوربانیانی جینۆساید و ئه‌نفال.
له لایه‌کی تره‌وه هیوا جاف دڵگرانی خۆی سه‌باره‌ت به گرنگی پێنه‌دانی میدیا کوردیه‌کان ده‌ربڕی به‌رامبه‌ر به کاره‌که‌ی.
ئه‌وه‌ی شایانی باسه ئه‌م مۆنۆمێنته له پارکێکی پشوودانی شاری پیته‌ربورگ ی ووڵاتی به‌ریتانیایه نزیکه‌ی سه‌عاتێک له شاری له‌نده‌نه‌وه دووره.