مۆدەكانی قژ و شێوازەكانی بە گشت جۆرێكەوە، هەر لە بڕین و بۆیەكردن و هەڵبژاردنی تەسریحەی ناسك و جوان بۆ هەر جۆرە قژێك، ئەمەش چونكە چەندین جۆر لە قژی خانمان هەیە و هەر یەكە شێوازێكی تەسریحەی لەگەڵدا رێكدەكەوێت.
ناكرێت جۆرە تەسریحەیەكی قژی خاو بۆ قژێكی لوولە بكەین، ئەویش مۆدەی كلۆشی لەگەڵدا دەگونجێت، هەروەها دەبێ حیساب بۆ جۆری بڕینی قژ بكەین لەوەی بۆ داهاتوو بە جوانترین شێوازەوە قژەكە بێتەوە.
ئەوانەی دەیبینن شێوەی چەند جۆرە بڕینێكی قژە و ئەو شێوە بڕینە دەبێتە جوانییەكی ناسك بۆ پشتەوەی قژ، بەشێوەیەك هەر یەكە لە تەڵەكانی قژ بەیەكەوە دەبێ و ئەم جۆرە تەسریحەیە دەكەوێـتە سەر ئەستۆی خۆت كاتێك لە دوای بڕیندا دەتوانیت بەم شێوازەی لێ بكەیت، ئەمەش لە رێگەی خاوكردنی قژ بە ماددە و شامپۆی تایبەت، دواتریش بە دەست بەرەو دەرەوەی بهێنیت. دوای ئەوەی كۆمەڵە تەڵێكی قژ بە دەست بەرەو دەرەوەی دەهێنین، دواتر بۆ ماوەیەك لێدەگەڕێن، تاوەكو تەواو وشك دەبێـتەوە لەو ماددەیەی لێمان داوە.