زانایانی ئه‌ڵمانی ده‌ڵێن:مۆخی مرۆڤ پێشبینی هه‌موو ئه‌و شتانه ده‌كات كه چاوه‌كانی له چوارچێوه‌یه‌كی باو‌و ئاسایی‌دا ده‌یبینێت و مۆخ هیچ وزه و توانایه‌كی زیاتر به شێوه‌یه‌كی كتووپڕ سه‌رف ناكات مه‌گه‌ر كاتێك كه چاوه‌كان ره‌گه‌زێكی پێشبینی نه‌كراو بخه‌نه بۆسه‌وه.
توێژه‌رانی په‌یمانگای (ماكس بلانك) بۆ توێژینه‌وه‌كانی مۆخ و ده‌رك پێكردنی مرۆیی له فرانكفورت ئاماژه ده‌كه‌ن به‌وه‌ی : ئه‌و وزه و توانایه‌ی مۆخ سهرفیدهكات له كاتی روانینی بۆ شتێكی باو كه‌متره وه‌ك شتێكی نامۆ و پێشبینی نه‌كراو. ئه‌و توێژینه‌وه‌یه كه گۆڤاری (نیوروسانیس) بڵاوی كردوه‌ته‌وه ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن: مۆخی مرۆڤ پێشبینی ئه‌و شتانه ده‌كات كه مرۆڤ ده‌یبینێت.
(دكتور ئه‌لیان ئیلنیك) و تیمی زانایان ئه‌وه‌یان سه‌لماندوه كه توێژاڵی بینینی سه‌ره‌تایی مۆخی مرۆڤ به شێوه‌یه‌كی زۆر ئاسانتر ده‌رك و په‌ی به‌و شتانه ده‌بات كه پێشبینی كردون وه‌ك له‌و شتانه‌ی پێشبینی بینینیانی نه‌كردوو. توێژینه‌وه‌كه كه‌سانێكی له خۆ گرتووه كه ته‌ماشای نموونه‌ی چه‌ند خاڵێك ده‌كه‌ن كه چه‌ند شێوه‌یه‌كی درێژ و لاكێشه‌یی سپی به شێوه‌یه‌كی رێك و پێك لێكیان جیا ده‌كاته‌وه، هه‌روه‌ها ئامێرێكی زه‌نگی موگناتیسی كاریگه‌ر به‌كارهێنراوه بۆ چاودێری چالاكی مۆخ له نێو توێژاڵی بینین‌دا.
ئه‌و توێژاڵهش وزه و تواناكانی چڕ كردووه‌ته‌وه بۆ ناسینی ئه‌و شته پێشبینی نه‌كراوانه كاتێك شێوه لاكێشهییهكان له سه‌ر شێوه وێنه‌یه‌كی جیاواز له نمونه ئاساییه‌كه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت، زانایان له‌سه‌ر ئه‌مه دواون به‌وه‌ی: ئه‌و ئاكامه ئه‌وه ده‌گرێته‌خۆ كه بۆچی مرۆڤ توانایه‌كی كه‌متر سه‌رفده‌كات بۆ بینینی ئه‌و شتانه‌ی پێشبینی بینینیان ده‌كرێت.