مژده بێ ئه‌ی سه‌رکرده‌کان
دیسان شه‌ڕه
گیرفانتان پڕ
ده‌ك چاوتان ڕوون
خوێن ڕشتنه
کۆشکه‌کانتان بڵندتر که‌ن
گیرفانه‌کانتان پڕتر که‌ن
ئا له‌م شه‌وه سامناکه‌دا
کێ.. به كێیه
ده خێراکه‌ن جادوچیانی سیاسه‌ت
هه‌تا زووه
هه‌تا میلله‌ت له گوێی گای سیاسهتاندا نوستوه
ڕوخساری تاوانه‌کانتان خشڵ پۆش که‌ن
به‌س ئه‌م جاره
سوێنتان ده‌ده‌م
به مه‌زاری قاسهکانتا
سوێنتان ده‌ده‌م
بهخشڵ و زێڕێ خانمهکانتان
سوێنتان ده‌ده‌م
به کۆشك و سه‌یاره‌کانتان
سوێنتان ده‌ده‌م
ئه‌م جاره‌یان
كێچ له میلله‌ت مه‌که‌ن به‌گا
هه‌ر هیچ نه‌بێ بیکه‌ن به خوو
یه‌ك هه‌ر یه‌که له میلله‌تی مه‌که‌ن به دوو
ئه‌رکان