مونیكا بیلۆتچی ئه‌كته‌ری هۆلیوود به رگه‌ز ئیتاڵی جه‌ختی كرده‌وه كه بێ باكه له پیرێتی و ترسی لێی نییه، هه‌رچه‌نده مۆنیكا له‌ئێستادا ته‌مه‌نی 46 ساڵه و وه‌كو ئه‌كته‌ری نواندن و نمایشكاری جلوبه‌رگ كاری كردووه و دایكی دوو منداڵه و هاوسه‌ری فینسنت كاسێل-ی ئه‌كته‌ری فه‌ره‌نسیه، له‌م دوایه‌شدا به‌شداری له فیلمی (به‌ڵگه‌ی خۆشه‌ویستی ژماره 3) كردووه، كه له ئێستادا له هۆڵه‌كانی سینمای ئیتاڵیدا نمایشده‌كرێت.
مۆنیكا ده‌ڵێت “جوانی و قه‌شه‌نگی تا سه‌ر بۆ كه‌س نامینێت و پێویسته پێشوازی له پیرێتی بكه‌ین، هه‌روه‌ك له ئێستا من زۆر به ئارامی پێشوازی له پێریتی ده‌كه‌م، و باكم نییه له چرچ و لۆچبوونی ده‌موچاوم، هه‌وڵیش ده‌ده‌م له‌مه‌ودا له فیلمه‌كانمدا گرته رووت و وروژێنهرهكانم كه‌مبكه‌مه‌وه، چونكه من ژنێكم ته‌مه‌نم 46 ساڵه و تا ئێستا هیچ جۆره نه‌شته‌رگه‌ریه‌كی جوانكاریم نه‌كردووه، كاتێكیش له ته‌مه‌نی سیه‌كاندا بووم به‌م شێوه‌ی ئێستا ته‌ماشای پیرێتیم نه‌ده‌كرد، به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه مرۆڤ لایه‌نه ئیجابیه‌كانی ته‌مه‌نی پیرێتی بدۆزێته‌وه و هه‌وڵ نه‌دات بگهرێتیهوه بۆ رابردوو”.
بیلۆنچی جه‌ختیشی كردووه : “تا ئێستا هاوسه‌ره‌كه‌مم خۆشده‌وێت، هه‌رچه‌نده ئێمه دوو كه‌سی جیاوازین، به‌ڵام له‌دوای 12 ساڵ هاوسه‌ری چیرۆكێكی خۆشه‌ویستی قوڵ كۆمان ده‌كاته‌وه، ناشزانم له ئاینده‌دا چ كارێك دێته رێگامان، به‌ڵام ئه‌مڕۆ هه‌ستده‌كه‌م كه ژنێكی زۆر به‌هێزم و هیچ كاتێك له ژیانمدا هێنده‌ی ئه‌مڕۆ به‌هێز نه‌بوومه.