هونەرمەندی بەرەگەز فارس عارف شاکوری کە ئێستا سەرقالی ئامادەکردن و ئەنجامدانی چەند گۆرانیەکی نوێیە بۆ هونەرمەند موعین ئەسفەهانی، رایگەیاند کە موعین ئەسفەهانی دوای گوێبیستبوونی لە گۆرانی نامەوێی هونەرمەند ئەیوب عەلی سەرسامی خۆی راگەیاندوەو بە کارێکی زۆر دانسقەو بەپێزی زانیوە هەم لە گوتن و هەمیش لە ئاواز و دابەشکردندا.
بۆیە موعین بریاری داوە ئەگەر بێت و ئەیوب عەلی رەزامەند بێت ئەوا بەشی سۆلۆی کەمانچەکە لە گۆرانیەکی خۆیدا بەناوی هاڤای خۆنە دووبارە دەکاتەوە. شایەنی ئاماژەیە ئەم گۆرانیەی ناوبراو ماوەیەک بەر لە ئێستا بڵاوکرایەوە.گۆرانی نامەوێی یەکێک بوو لە بەرهەمەکانی ئەلبومی سالی ٢٠١١ ئەیوب عەلی کە دەنگدانەوەیەکی باشی لە کوردستان و دەرەوەدا دایەوە، ئاوازی گۆرانیەکەیش کارێکی هاوبەشی هەڵبەست سەلاح و عارف شاکوریە و ئاڤا میدیا ئەرکی بەرهەمهێنانی گرتە ئەستۆی خۆی.
عارف شاکوری ئەوەشی خستە روو کاتێک لە ستۆدیۆکەی خۆی سەرقالی ئامادەکردنی گۆرانی رێژنە بووە کە تراکێکە لە بەرهەمی ئەلبومی بێسنوری ٢٠١٤ی ئەیوب عەلی، موعین ئەسفەهانی پێی وابوە کە ئەم گۆرانیە یەکێکە لە بەرهەمە جوانەکان چ لەرووی ئاوازو دابەش کردنەوە وە چ لەرووی گوتن و چرینەوە.
زیرەک ژێدار
بەرێوەبەری کارەکانی ئەیوب عەلی