ئه‌مستردام : کێ منداڵی دڵخۆش وئارامی ده‌وێت ده‌بێ هه‌وڵبدات که کۆرپه‌که‌ی گوێ له موزیک بگرێت ، چونکه کۆربهکان به موزیک سه‌رسام ده‌بن و له‌هه‌مان کاتدا ئارامی دایان ده‌گرێت به ڕیتمی موزیکه‌که ، به پێجه‌وانه‌ی دووان له‌گه‌ڵیاندا له‌لایه‌ن که‌سانی ده‌وروبه‌ریانه‌وه.ئه‌م ئهنجامهنه له بهدواداچوونیکی لێکۆڵه‌ره‌وانی ووڵاتی بریتانیا دا ده‌رکه‌وت.بۆ مه‌به‌ستی گه‌یشتن به ئامانجه‌که‌یان جه‌ند لێکۆله‌ره‌وه‌یه‌کی به‌ریتانی بۆ ماوه‌یه‌ک چاودێری 120 کۆرپه‌یان کرد که ته‌مه‌نیان له نێوان پێنچ بۆ بیست و دوومانگ دابوو،له‌م ماویه‌دا بۆیان ده‌رکه‌وت که کۆرپه‌کان جوابدانهوهیان هه‌بوو بۆ موزیک له‌ڕێگه‌ی جووڵه‌ی ده‌سته‌کانیان ، قاچه‌کانیان وه سه‌ریان ده‌خشان له دۆشه‌که‌کانیان .
به‌ڵام ئه‌م حاڵه‌تی هه‌ست پێکردنه روونه‌دا له کاتێکدا که کۆرپه‌کان گوێیان له قسه‌ی که‌سانی ده‌وروبه‌ریان ده‌بوو .هه‌روه‌ها بۆ لێکۆله‌ره‌وه‌کان ئه‌وه‌ش روون بووه‌وه که ئه‌و منداڵانه‌ی که توانای وه‌گرتنی ڕیتمیان خێراتر و باشتره کاتێکی زۆر به‌خته‌وه‌ریان له‌کاتی تاقیکردنه‌وه‌که‌دا به‌سه‌ربرد، ده‌ریشکه‌وت که ئه‌و کۆرپانه‌ی به‌باشی له‌ڕێگه‌ی گۆێگرتن له موزیک جوڵه بکه‌ن زۆر رووخۆش وده‌م بههندهو ئارام بوون .
بۆزانیاری زیاتر له باره‌ی ( ڕیتم و بیتی موزیک ) له ڕێگه‌ی ئه‌م ناونیشانه‌وه ئه‌توانی خۆت پڕ زانیاری زیاتربهکهیت. gezondheidsnet.nl
ئه‌م بابه‌ته له ڕۆژنامه‌ی فراو ئاکتوهڵ vrouw actueel رۆژی هه‌ینی 19.03.2010
گه‌شاوه جاف
له‌نده‌ن