توانا حەمەعەلی : ئەوەی مرۆڤ و مرۆڤایەتی گەیاندە ئەم سەردەمە گفتوگۆ و پەیوەندی نیوان مرۆڤەکان بوو, کە لە ڕێگای کۆنتاکت و ئاڵ و گۆڕی بیرو ڕاو ە ڕەخنە و ڕەخنەلەخۆگرتن یان ھێنایەگۆرێ ,گەر مرۆڤ بەو شیوازە کاری نەکردایە بڕواناکەم مرۆڤایەتی بی توانیایە قۆناغی مرۆڤی سەرەتایی و نیادەرتاڵ و ژیانی نێو ئەشکەوت تێ پەڕێنێت و ڕووەو ئەو ھەموو قۆناغ و سەردەمە زێڕینە , بە سەرکەو تووی ھەنگاوەکانی بنێت.
لەدواجاریشدا ئێستا مرۆڤ ژیان لە نیوان ڕاستی و خەیاڵدا دە گوزەرێنێَ پێش کەوتن و داھێنانەکان ھێندە خێران مرۆڤ ناتوانی فریای یان بکەوێ. ئەوەی دەمەوێت لەم گوتار و ھاوکیشەی سەروەدا تیشکی بخەمە سەر چەمکی ڕەخنەیە بەتایبەت لە موزیکدا بۆ ئەوبابەتەش پێویست بەنموونە گەلێک دەکا تا بەجدی موزیسیا ن لەگرنگی بابەتەکە تێ بگات. بە بڕوای من ڕەخنە ڕەگەزێکی سەرەکی یە بۆبە رەو پێشچوونی گشت کایەکان ھەر بۆیە ھیچ ھونەرێک ناتوانێت بگاتە ترۆپک وئەو پەڕی کامل بوون و لووتکە گەر خۆی لە چەمکی ڕەخنەو ڕەخنە لە خۆگرتن نەگلێنێ, گەر ھونەر یا ھونەرمەند لە خەیاڵی خۆیدا گوزەرێکی ڕەخنەگرانە لە باشی و نادروستی یەکانی خۆدی خۆی لە ھونەرەکەی نەکردبێ (کە موزیک زانە مەزنەکان بە _ ئینقلاب( کودەتاخودی) یەکان ناوی دێنن گەر ئەو کودەتایانە نەکرایە
ئەوا ھێچ شاکارێکی مەزنی ھونەری نەدەھاتە بوون دواجار ھەر شاکارێکش کەدێتە بوون لە ئەنجامی کودەتا و دیالۆگ و ڕەخنە و تێبینی یە خودیەکانی رۆح ومێشک و ھەستەکانە کەوا لە ھونەرمەند ئەکا ئەفراندن بکات و جەنگ لەگەل تێورە موستەحیلەکان بکات و ئەوەی لەمەزەمدەی ئەقڵ دوورە بیان خوڵقێنێ.بۆ زیاتر ڕوون کردنەوەی مەبەستەکانم بە کورتە باسێک لە سیمفۆنی ژمارە یەکی لیو دڤیک ڤان بتھۆڤن دەمەوێ ڕووەو کرۆکی باسەکە ھەنگاو بنێم .کاتێ سیمفۆنی ژمارە یەکی نمایش کرا کە بتھۆڤن خۆی ڕابەری ئەم سیمفۆنیەی کردووە لە کۆتای کارەکەدا کە دەیەوێ ئاو ڕووێک و سڵاویک ئاراستەی ئامادە بووانی کۆنسێرتەکەی بکات ئەوەی کە چاوەڕوانی نە بوو ئەوە بوو لە جێ ی دەست خۆشی چەپڵە ڕیزان تووشی سوکایەتی پێکردن بێت و ئەو پەڕی بێ ڕێزی پێ بکرێ بە کاریکی زۆر ناشایستەو ناجور بە ڕەخنەی زۆر توند ھەڵسەنگێندرێ , کە بەداخەوە ئەوەی نەدەبوو ڕوو بدا ڕوویدا کە ئەمە یەکێکە لە بیرەوەریە ھەرە سەخت و دژورەکانی ناو ژیانی دانەرێکی مەزن . بەڵام ھەر ئەو ڕەخنەو بێ ڕێزیە بوو کە بتھۆڤنێکی مەزن تری خوڵقاند ھەر بۆیە لە سیمفۆنی ژمارە سێ دا لە سەردەمی کلاسیکەوە یەکەم ھەنگاو بۆ سەردەمی ڕۆمانتیک بنێت (بتھۆڤن) سەردەمیکی نوێ بخوڵقێنێت ,ھەر ئەو ڕووداوەی کە لە سیمفۆنی یەکدا لێ ی ڕوویدا لە سیمفۆنی ژمارە نۆدا کە دوا کارێتی بە نا بیستەی (کەڕێتی) و بە بوونی ھاوکارێک لە پشت خۆیەوە کە نمایشی کرد لە کۆتای کارەکەدا نەی دەویرا ئاو ڕووبداتەوە گەرچی ئەم جارەیان پێچەوانی جاری پێشوو بوو ھۆڵەکە لە ئاپۆرای چەپڵە ڕزاندا غەرق ببوو بەداخەوەبە ھۆی لەدەستدانی توانای بیستنەیەوە لە دوا سیمفۆنیدا ئەو نەیتوانی گوێ بیستی ئەو پیشوازیە گەرمەبێت بۆیە بتھۆڤن جگە لە وەی وەک دانەریکی مەزن ئەستیرەیەکی دراوشاوەی لە ئاسمانی موزیک بەڵکو وەک بیرمەندیکی گەورەی موزیکیش تا ئیستا ئەرزشی زۆر بۆ کەسایەتی و شاکارەکانی دەکرێت بۆیە ھەر ئەو ڕوداوە وای کرد کە تەنھا نۆ سیمفۆنی بنووسێت …ببوور پێوێستە بازێک لەو چیرۆکەی بتھۆڤنەوە بدەین و بگەڕیینەوە کوردستانی باشوور کەجگە لەوەی بێ ئومێدم چیرۆکی وا لەووڵاتی مندا ڕوو بدا بەڵام دەمەوێت بەم چیرۆکە پرسی گوتاری ڕەخنەی و گفتوو گۆ و ئاستەکانی ئاسانتر بوروژێنم لە گەڵ ئەوەی ڕەخنە لە ھونەرەکاندا ھەم وەک چەمک ھەم وەک گوتار و ھەم ووشەیەکیش جارێ جێ ی بایەخ نی یەو و زۆر لەقە بەڵام نموونەیەکی دڵخۆشکەر بوونی ھەبوو کە بەردەوام جێ ی تیبینی من بووە ئەوەیە لەژیانی خویندکاریمدا دوور لە بەشەکەی خۆم کە بەشی کە موزیک بوو لە بەشی شانۆدا تێبینیم دەکرد ( دانیشنی ڕەخنەی )(جلسە نقدی) دەگیرا لە قۆناغی چوارەمدا بە بڕوای من بوونی ئەم وانەیە زۆر گرنگ بوو بۆ سەرجەم بەشەکانی دی بە تایبەت بەشی موزیک بەداخەوە تائیستاش بوونی نی یە بە بڕوای من ھەر ئەمە ھۆکاریکی تەواو وگرنگە کە بزووتنەوەی شانۆی کوردی لەم بوارەدا لە پێشەوەی سەرجەم ھونەرەکانی دیدا بێت شانۆ و شانۆکار زیاتر لەھەر ھونەرێکی دی لە کوردستاندا لە گرنگی گفتوگۆی ھونەری و ڕەخنە تێ بگەن ئەم ئاڵ و گۆڕی و ڕەخنەیە لە ڕێگای ئەکادیمی یەکانەوە بەردەوام گواستراوەتەوە بۆ ئەوکەسانەش کە لەم بوارەدا کار دەکەن و ئەکادیمیش نین.بەداخەوە لە نیو ودنیای موزیکی کوردیدا نەک ڕەخنە بەڵکو ساناترین گفتوگۆ و ئاڵ وگۆری بیر و ڕاکان لەمەڕ ئەم ھونەرە ھەستی پێ ناکرێ و کارکتەری موزیک تەنھا بۆ جەو خۆشکردن و تەنھا وەسیلەیەکە بۆ پڕکردنەوەی بۆ شایی نیو ھونەرەکانی تر ھەمیشە کەسایەتی یەکی دورەپەرێزە و گوێ شلکەرەلە نیو سەر جەم گفتوگۆ وکایە ساسی و فەرھەنگی یەکانیشدا شەرمن خۆی ووێنا دەکا ھەمیشە بەکاردەھێنرێت نەک خاوەن کار بێت ,بەڵام لەدنیادا کارەکتەری موزیکی پچەوانەی ئەمەیە,بۆیە گەر بتەوێ
ر ِەخنەیەک ئاراستەی نزیک ترین ھاوڕێت موزیکیت بە دێًوە درووستکەرەکەیدا بگریت ئەنجامەکەی جەنگێکی بێ مانا دەخوڵقیًَت و لە جی َی دروست کردنی بازنەی گفتوگۆ ی ئەقلانی بە زۆر گوتارە ڕەخنەیەکە بە دێویکی نا ئەقلانی دا دەبەن و ڕەخنە گریش ڕووخساری لەکەسیکی خەمخۆرە و دۆستەوە دەگۆڕێ بۆ کەسێکی نەخوازراو جگە لەوەش ڕوو بە رووی چەندین ووشەی جاڕسکەری وەک جوڵێنرا و نا پسپۆر ھیچ نەزان نا موزیسیان,,,ناوزەند دەکرێت..ھۆکاری ئەمەش ئەو پەڕی نەخویندەواری و نا ڕۆشنبیری موزیکی و نا ڕۆشنبیری گشتی یە خودی یەکانی بەشێک لە موزیسیانەکانەوە سەرچاوەدەگرێت بەداخەوە زۆرینەی ئەکادیمی یەکانیشمان چونکە لە پەیمانگا و کۆلیژەکاندا وانەی گفتووگۆ و ڕەخنە بوونی نە بووە خۆشیان کەمتەر خەمن و لە ڕووی ڕۆشنبیری موزیکی یەوە کەمترین بەدوا چوونیان ھەیە لەوەی کەچی دەژەنن بۆ دەژەنین ؟چۆن و بەچی نەتەوەکانی دراوسێ و جیھان بە ڕۆژگارە زێرینەکانی موزیک گەیشتوون؟ کاتێ کە سەرقاڵی شاکاریکی موزیکین بیر لەوە ناکەنەوە چ ئایدیاو فەلسەفەیەک باکگراوندی ئەو شاکارەیەو چی وای لەدانەر کردووە بگاتە ئەوەی کە پێی گەیشتووە کاتێ موزیکزان نەیتوانی خەیاڵ و دیدگاکانی فراوان بکا قەت چاوەروانی ئەفراندنی لێ ناکرێ, بۆیە تا کۆتای تەمەنی دەبێت خەریکی کۆپی کردن و لاسایی و کارە ئامادەکراوەکان بێت.لە بەر ئەو ھۆکارگەلە بەداخەوە ئەکادیمیەکانیشمان خراپترن بە سانا ترین ووشە دەھری دەبن گۆمی جەنگەکە لە کەسانی تر قولتر دەکەنەوە زۆر جار ھەزاران موزیسیان خەونە موزیکی یەکانیان لەناو چووە لە نیوەندی ئەم جەنگانەدا , بۆیە لە ھەموو نمایش و کۆنسێرتیکدا بۆ ئەوەی ڕووە و جەنگیکی نا ئەقلانی ھەڵنەخلیسکیی دە بێت زوو ھەڵسیتە سەر پێ و بە تووندی چەپڵ لێبدەی باوەش بکەی بە ژەنیارەکاندا بڵێ ی ئەرە بۆ خاتری خوا ئێووە چیتان کرد!!!؟؟؟ دەستان خۆش ئیتر گەر ئاستی کۆنسیرتەکە باش بوو یا خراپ ئەوە دوو تەقەڵ بدە لەزمانت بۆی تووشی گێچەڵت نەکا,,,پێ ئەچێ باسێکی تەنز ئامیز بێ بەڵام ئەوەڕاستیە ڕەق و تالەکەیە کە نەک موزیکی لەم ھەریمەدا بەڵکو دۆستی موزیکیش ھەست بە راستی و درووستی بابەتەکە دەکات و بەڵام چونکە باسێکە مەترسی بۆ ئاستی کەسابی موزیکی دەکات خۆی بێ دەنگ دەکا ,ئەمە ئەو ژەھرەکوشندەیەیە کە تێکەڵ خوێنی موزیک بووە خۆ بە عەبقەری زانینمان و نەخۆشیە دەرونیەکانمان کە لە ئەنجامی مل ملانی بۆ ماوەی یەکان کە گیانماندا خول ئەخوا موزیکی میللەتیکی ھەرزان فرۆش و بێ ئەرزش کردووە ,بەداخەوەم بۆ ئەو تەشەنوج و ھەڵچوونانەی کە لەدوای کۆنسێرتەکان ڕوو دەدەن کە زۆرینەی ئەو جەنگانەی لە ئەنجامی کۆنسێرتی موزیکە کلاسیکی جیھانی درووست دەبن خۆزگە لە سەر بە ئەکادیمی کردنی موزیکی کوردی و درووست کردنی فۆرمی تازەی موزیکی کوردی بوایە گەر ھەموو مان لە سەر بەر و پێش بردنی موزیکی کوردی لە مل ملانیدا بووی نایە بە بروای من ئێستا موزیکی کوردی باڵانس و پایەیەکی گرنگ تری ئە بوو ئەو گەنجینانەی کە بەجێ ماوون ھەرزان فرۆش نەدەکران و تا ئیستاش دوودڵ نە دەبووین لەوەی کە ئێمە خاوەنی چ جۆرە ئاواز و میلۆدی یەکین,,لە گەڵ بوونی ئەم باسەدا ھیشتا بێ ھیوانیم چونکە چەندین گەنجی بە توانا و ئەکادیمی ھێدی ھێدی دێنە گۆرە پانەکەو بە دنیا بینی یەکی تر لە موزیک دەروانن گەر باند و بازرگانی سەریان لێ نەشیووێنن چەمکی ڕەخنە بە گرنگ دەزانن بۆ بەرو پێشچوونی توانا ئەکادیمی و زانستی یە کانیان, پێوویستە گفتوو گۆو ڕەخنە بە شیووەیەکی باشتر جێ ی خۆی لە موزیک لە کوردستاندا بکاتەوە ھەموومان لەم بابەتە گرنگتر لە ھەر شتیکی تر بڕوانین چونکە رەخنە ڕەگەزەسەرەکی یەکەی بەر و پێشچوونی موزیکە نەک موجامەلە کردنی یەکتر و پیا ھەڵدان چەپڵە ڕیزانی بێ ھۆشیاری و ڕۆشنبیری موزیکی جێ ی ئەم بابەتە بگریتەوە گەر دەرگای ڕەخنەکان بۆ یەکدی ئاوەڵاکەین بێ گومانم ئەم سەردەمە نادڵ خۆشکەرەی موزیکی کوردی تێدەپەڕین و ھاوکیشەی موزیک.رەخنە .جەنگ دەگۆڕن بۆ موزیک_ڕەخنە _خۆشەویستی و داھێنان و سەردەمێکی نوێ لە نیو دنیای موزیکی کوردیدا دەخوڵقێنین.
Kurd_violin@yahoo.com