کەمال رێناس : به رنامه ی میوانی تۆین،که سۆران ئیبراهیم خه یات پێشکه شکاریه تی،له شه وی 19/6/2010میوانداری هونه رمه ند میدیا حوسه ینی کرد،به بێ هیچ بونێکی پێویست باسی له مه قامی کورد کرد،که له به رئه وه ی چه ند گۆرانیبێژێکی شاری سوله یمانی ئه و مه قامه یان چڕیوه ،بۆیه تایبه ته به و شاره،گه ر جورئه تی بکردایه ده یوت با له مه ودوا به مه قامی سوله یمانی ناوزه د بکرێ،نکولی له وه ناکرێ هونه رمه ند له گه ل ئه وه ی به قه د پاساریه ك خۆشی له و شاره نه بینیوه، به ڵام تا سه ر ئێسقان په یوه سته به و شاره ،ئه وه ش له ناسکی و به وه فایی خۆیه تی،
به ڵام ئه و خۆشه ویستیه مافی ئه وه ی پێڕه وانابینێ که وا بیربکاته وه.
هه موو شاره کانی کوردوستان سه رچاوه ی خۆشه ویستیان به ناوی کورد په یوه سته، با له شکۆمه ندی ئه و مه قامه که منه که ینه وه،مه قام کورد نه له نزیك و نه له دوور په یوه ندی به و شاره خۆشه ویسته نیه،مه قامێکه له هه مووڕۆژهه ڵاتی ناوین به ربڵاوه، نزیکه ی سه داهه شتای گۆرانی هیندی مه قام کورده،عه ره ب سودی به رچاویان له و مه قامه وه رگرتوه،تورك و فارسیش ده ولکی خۆیان له بیری ئه و مه قا مه هه ڵێنجاوه، وه ك مامۆستا ئامانج غازی ده ڵێ، له گه ڵ ئه وه ی ئه و مه قا مه ناوی کورده، به س به داخهوه وه کو میلله ت
که متر له گه لا نی دراوسێ سودمان لێی وه رگرتوه.
قورئانخوێنه به ناوبانگه کانیش له بۆنه ئاینیه کا ن و خوێندنی قورئان سوودی به رچاویان لێبینیوه،
مه قا می کورد .تا مو چێژێک ی تا یبه تی هه یه له چڕین، شاره زایانی مۆسیقا به ئاسانی زه حمه ت … سهل ممتنع..ناوزه دی ده که ن
مه قا مێکه به سانایی ده چێته ناو دڵی گوێگر،حوزنه کی قوول دایپۆشیوه،چاره که تۆنی تێدا نیه ،که سا نێك ده ڵێن مه قا مێکی سه ربه خۆ نیه،به شێکه له مه قامی به یات ،هه ندێ ده ڵێن به شێکه له نه هاوه ند،به ڵام زۆربه یان کۆکن له سه رئه وه ی مه قا مێکی سه ربه خۆیه ،له باری سه رچوو نی پله ده نگیه کان .
ڕێ/می بیمۆڵ/فا/سۆل/لا/سی/ بیمۆل/دۆ/ڕی
له باری ڕۆچونی پله ده نگیه کان.
ڕێ/دۆ/سی بیمۆل/لا/سۆل/فا/می بیمۆل/ڕێ
کا ک میدیا گه ر بیوتایه شێوازی سه فه رتا یبه تمه ندیه کی سوله یمانی تێدایه ،له گه ڵ بوچوونه که ی هاوته ریب ده بووم،وهك چۆن حه یران تایبه تمه ندی هه ولێر و قه تارو ئه ڵڵا وه یسی ناوچه ی گه رمیان تێدایه،زۆر له ناوچه کانی تری کوردوستانیش مه قا می کوردیان چڕیوه گۆرانی ئه ی په ری گه رچی گۆرانی بێژ سوله یمانیه به ڵام تێکست نووس..ئه کره م خا مۆش،ئاواز دانه ر ته لعه ت
عارف خه لکی هه ولێرن،ده وران ده وران ،ئاوازه که ی هی برزۆ خه تا ته و حوسه ینی شه ریفی ده یچڕێ،به چه ندا ن نموونه ی تر.
له دوما هیدا هیواده خوازم کاك میدیا سه رنجه کانم به سنگێکی فراوان لێوه رگرێ .که به یه کێ له سوارچاکانی نوسینی تێکستی گۆرانی ناوزه دی ده که م،دڵنیا به که سه رنجه کانم هیچ مه به ستی ناوچه گه ری له پشته وه نیه.