شیعری : ئیسماعیل خورماڵی
چه‌ند ڕۆژێکه ، دڵم مه‌یلی ئێوارانی ووڵات ده‌کا
چاوم مه‌یلی سه‌رچنار و شنه و ئاوی ووڵات ده‌کا
چۆن بیر ده‌چن باده‌ی ئه‌وێ و چپه و ڕازی دڵدارانی
گه‌ڵای زه‌ردی پیره دار و کوانووی گه‌رمی دڵدارانی
خۆزگه ده‌کرا له‌سه‌ر باڵی گۆرانیه‌ک ده‌هاتمه‌وه
له‌شه‌قاما ، لهکۆڵانا ، وه‌ک مناڵی ده‌خولامه‌وه
ئه‌ی نیشتمان قه‌زای به‌فری ، کۆێستانهکهت له‌ئێره خه‌م
قه‌زای هۆبه‌ی گهرمیانهکهت ، سه‌د هه‌زار جار له‌ئێره خه‌م
چۆله‌که‌ی سه‌ر هه‌ر چڵێکت ، سه‌د (که‌ناری) ئێره دێنێ
شه‌رم و بزه‌ی هه‌ر شۆخێکت ، سه‌د فریشته‌ی ئێره دێنێ
ئه‌ی نیشتمان ئێمه بێ تۆ ، ڕوبارێکین ڕۆخمان کوژراو
ئێمه لێره ، ئێمه بێ تۆ ، بههارێکین گوڵمان کوژراو
ئه‌ی کوردستان دۆزه‌خیش بی ، هه‌ر به‌هه‌شتی ئێمه‌ی به‌خوا
خوێنمان بۆ تۆ ، دڵمان بۆ تۆ ، تۆ به‌هه‌شتی ئێمه‌ی به‌خوا