مه‌گرین
دایکه ڕۆڵه ونه‌کان ئیتر مه‌گرین
چاوی ته‌ڕتان بسڕن
ئه وه نده فرمێسک به ڕوخسارتان ئاشنا بوه
جۆگه‌له‌ی خۆی له هه‌موو شوێنێک کردوه
کچه ڕه شپۆشهکان کات قه‌یره بوو
له چاوه‌ڕوانی ئێوه‌دا
ئه‌ڵقه‌ی دهسگیرانیتان
دامه‌که‌نن به‌م دره‌نگه
با مانگی هه‌نگوینی له فیردۆس
به‌سه‌ر به‌رن
جێگه‌ی شیرینی ئێوه له‌م خاکه‌دا
نابێته‌وه
منداڵه‌کان ئێوه‌ش گه‌وه‌ره بوون
چیتر چاوه‌ڕێ ی ئه‌وه مه‌بن
باوکتان بێته‌وه بوک و تۆپتان
بۆ بهێنێت
دایکتان کولێره‌ی گه‌رمتان بۆ بکات…
ئیتر مه‌گرین
ئه‌وان ڕۆحی پیرۆزیان دێت
سهرلهم خاکه ئه‌ده‌نه‌وه
بۆنی هه‌موو شوێنێک ئه‌که‌ن
هه‌رچی بنی ده‌وه‌ن و داره
ئه‌و باڵه‌خانانه‌ش ئه‌گه‌ڕێن
که‌س نازانێ به پاره‌ی چی چۆته
ئاسمان
تا وایان لێدێ مردنه‌که ئارامتره
بۆ ئه‌وان
هه‌تا جارێکی تر
ژیان له نیشتیمان
ئه‌وان سه‌ریان سوڕ ئه‌مێنێت
ئه‌ڵێن جاران دزی ئه‌کرا
مریشکێک یان دوو هێلکه بوو
به‌ڵام ئێستا وا خه‌ریکه جلی ژێره‌وه‌ی
نیشتیمان هه‌ڕاج ئه‌که‌ن
سه‌ربانه‌کان داگیر ئه‌که‌ن
سنه‌وبه‌ری به‌ر ده‌رگاکان ئه‌فرۆشن
ئه‌وان زۆر نامۆن به‌م جۆره
سه‌ر به هه‌ر مهجلیسیکدا ئه‌که‌ن
وه‌ک مه‌جلیسی جاران نیه پڕ بێت
له شه‌وچه‌ره و خه‌نده
هه‌موو باسی ماڵ و موڵک و دۆلاره
خاڵیه له هه‌موو جوانیه‌ک
له‌م سه‌رده‌مێکی به‌ره و خواره
ئه‌وان نایهنهویت جارێکی تر
له خاکه‌دا زیندو بنه‌وه
به‌رگه‌ی ئه‌م خه‌مانه ناگرن
زۆر ئه‌ترسن ئه‌وه‌ی پیایدا
ئه‌نازن
سه‌ربه‌رزی و نه‌به‌ردی بوو
له پێناوی کورد بونیاندا
هه‌تا ئه‌نفال کردنیشیان
ئه‌وه‌شیان لێ داگیر بکرێت
لێیان گه‌رێن با له‌ناو باوه‌شی
وه‌ته‌ندا وچانێک بده‌ن
چیرۆکی چه‌ند ساڵ غه‌ریبی
بۆ نیشتیمان بگێرنه‌وه
خاکیش گوێیان بۆ ڕاده‌گرێ
دواتر ئه‌ڵێ ڕۆڵه‌کانم
ئیتر ئێوه له من دوور ناکه‌ونه‌وه
تێر تێر بنون
ئێره ئارامترین ماڵه
جێگه‌ی ئێوه‌ی تیا ئه‌بێته‌وه
حیات مجید په‌رخی