كچه راگه‌یاندنكارو بێژه‌ری و پێشكه‌شكار له‌ته‌له‌فزیۆنی ئازادی كه‌ناڵی هه‌ولێر مه‌هناز جه‌وهه‌ر له‌ساڵی 2006ـه‌وه ده‌ستی به‌كاری راگه‌یاندن كردووه‌و تا ئێستاش به‌رده‌وامه له‌كاره‌كه‌ی‌و ئيستا پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌ی ئێواره‌ی ئازادیه له ته‌له‌فزیۆنی ئازادی كه‌ناڵی هه‌ولێر. مه‌هناز جه‌وهه‌ر له‌دیمانه‌یه‌كدا تایبه‌ت به ماڵپه‌ڕی chra.tv چه‌ند هیواو ئاواتێكی ئاشكرا دهكاتو له‌مه‌ڕ پرسی ئافره‌تی رگایاندكار ده‌دوێت.
-تا چه‌ند له‌كاره‌كانی خۆت رازیت؟.
+له‌هه‌ر كارێك رازی نه‌بم بێگومان ئه‌نجامی ناده‌م.
-جگه له‌ته‌له‌فزیۆنی ئازادی پێت باش بوو له‌چ كه‌ناڵێكی تری راگه‌یاندن كارت كردبا؟.
+هه‌رچه‌نده له‌شوێنه‌كه‌ی خۆم زۆر رازیم به‌ڵام حه‌زیش ده‌كه‌م له‌كه‌ناڵێكی پرۆفیشناڵ كاربكه‌م ئه‌گه‌ر ته‌مه‌ن رێگا بدات تا ئه‌وكاته ئه‌زموونی باشتر وه‌رده‌گرم.
-ئایا بڕوانامه باشتره بۆ كاركردن یان لێهاتوویی ؟.
+به‌رای من بڕوامانه پێوه‌ر نییه بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی كاری بێژه‌ری ده‌كا هه‌رچه‌نده راگه‌یاندنكار بڕوانامه‌شی هه‌بی ئه‌گه‌ر زیره‌ك‌و لێهاتوو نه‌بێ و كاره‌كه‌ی خۆشنه‌وێ سه‌ركه‌وتوو نابی، بۆیه ده‌ڵێم بڕوانامه مه‌رج نییه بۆ كاری بێژهریو راگه‌یاندن.
-له‌كاتی خۆ ئامادهكردنت بۆ پێشكه‌ش كردنی به‌رنامه‌یه‌ك، زیاتر گرنگی به‌كام
لایه‌ن ده‌ده‌ی سه‌ركه‌وتنی به‌رنامه‌كه یان ده‌ركه‌وتنی روخسار‌و جوانیت؟.
+من ته‌نها جوانی ناكه‌مه پێوه‌ر بۆ كاری بێژهریو راگه‌یاندن گرنگ ئه‌وه‌یه په‌یامه‌كه‌ی به‌حوانی بگه‌یه‌نێ.
-تۆ وه‌ك كچێك له‌نێو راگه‌یاندن مامه‌ڵه‌ی پیاوان له‌گه‌ڵ ئافره‌ت بهگشتیو له‌گه‌ڵ خۆتدا به‌تایبه‌تی چۆن ده‌بینی؟
+من هه‌موو پیاوێك ناڵێم، به‌ڵام به‌شێك له‌پیاوان ته‌نها له‌كاتی ده‌ركه‌وتنیان له‌سه‌ر شاشه‌كان ده‌ڵێن ئافره‌ت ینوهی كۆمه‌ڵه، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌مه ته‌نها دروشمه ده‌ری ده‌بڕن خۆزگه ئه‌م ده‌ربرینه به كرداریش بوایه.
-هیچ جۆره گرفتێك هاتۆته پێشه‌وه كه وات لێبكات واز له‌كاری راگه‌یاندن بێنی‌و یاخود په‌شیمان نیت له‌كاره‌كه‌ت؟.
+ئافره‌تی راگه‌یاندنكار ده‌بێ دڵی گه‌وره‌بێ به‌رامبه‌ر هه‌ر كێشه‌یه‌ك كه دێته رێگایان من وه‌كو خۆم هه‌رچه‌ند گرفتیشم بێته رێ، به‌ڵام بیر له‌وه ناكه‌مه‌وه ده‌ست له‌كاری راگه‌یاندن هه‌ڵگرم، چونكه له‌گه‌ڵ خوێنم تێكه‌ڵ بووه.
-كێشه‌كانی ئافره‌تانی راگه‌یاندنكار له‌چیدا ده‌بینیه‌وه؟.
+من ناتوانم كێشه‌ی ئافره‌تانی راگه‌یاندنكار ده‌ستنیشان بكه‌م، به‌ڵام به‌پێی بارودۆخی ئه‌و ئافره‌ته‌و ئه‌و شوێنه‌ی كاری تێدا ده‌كات ده‌گۆڕێت.
-بیرت له‌وه نه‌كردۆته‌وه ببیته گۆرانی بێژ، یان كه‌سێك پێت بڵێت‌و یارمه‌تیت بدات ئاماده‌ییت تێدایه بۆ ئه‌وه‌ی ببیته گۆرانی بێژ؟.
+زۆر جار هاوڕێیه‌كانم پێیان گوتوم، زۆریشم حه‌ز لێیه ئه‌م ئاره‌زووه‌م بێته دی، زۆرجار له‌كاتی پێشكه‌شكردنی به‌رنامه‌كان گۆرانیم هه‌ر بۆخۆشی وتووه.
-ئایا جل‌و به‌رگ پێوه‌ره بۆ كه‌سایه‌تی ئافره‌ت؟
+من جل‌و به‌رگ ناكه‌مه پێوه‌ر بۆ كه‌سایه‌تی ئافره‌ت، چونكه هه‌ر كه‌سه‌و ئازاده چ جۆره جلوبه‌رگێك ده‌پۆشێ.
-بۆچی زۆربه‌ی كچان ناوی خۆیان ده‌شارنه‌وه‌و به‌نازناو ده‌رده‌كه‌ون؟
+به‌لای منه‌وه زۆرئاساییه، چونكه زۆر له‌ناوداره‌كانی دونیاش نازناو دادهنێنو ناوی راسته‌قینه‌ی خۆیان نییه.
-زۆربه‌ی كچان له‌خه‌یاڵیاندا شاسواری خه‌ونه‌كانیان هه‌یه ده‌كرێ بزانین شاسواری خه‌ونه‌كانی مه‌هناز كێیه؟.
+له‌خه‌یاڵی خۆمدا جێگای زۆر شتی به‌سوودم كردۆته‌وه، جارێ بیر له‌هیچ شاسوارێك ناكه‌مه‌وه.
-تاچه‌ند بیرت لهشوكردن كردۆته‌وه؟..
+شوكردن پڕۆسه‌یه‌كی هه‌روا ئاسان نییه‌و زه‌حمه‌ته‌و نامه‌وێت په‌له‌ی لێبكه‌م.
-له‌گریاندا چی دهبینیو لهپێكنین چی تر؟.
+بی ئومێدی له‌گریان دهبینمو لهپێكهنینیشدا به‌خته‌وه‌ری ده‌بینم.
-خهونو ئاواته‌كانی مه‌هناز چییه؟.
+ئاواته خوازم ببمه ئه‌كته‌رو له فیلمێكدا ده‌ور ببینم ئه‌و فیلمه كۆمه‌ڵایه‌تی بێ یان فیلمێكی نیشتمانی ،له‌هه‌مان كاتیش‌دا هیوادارم له‌رێگای كاره‌كه‌مه‌وه خزمه‌تێك به میلله‌ته‌كه‌م بكه‌م.
دیمانه/ پشتیوان عوسمان