ئیدریس بەرزنجی:ئه‌وكاتانه‌ی هه‌موان به‌ره‌و مه‌نفا هه‌نگاویان ده‌نا پیاوێكی جوان كوری شاره حه‌یاته‌كه (سلێمانی ) له‌مه‌نفاوه هاواری كرد، ئێمه لهكوێوین ئێمه به‌ره‌و كوێ هه‌نگاو ده‌نێین؟، نه‌ریمان پیاوێك خۆی هونه‌ره، له‌رێگه‌ی هونه‌ره‌وه جوانترین كاری بۆ گه‌نجانی نیشتیمانه‌كه‌ی كردووه، كه وریای كردونه‌ته‌وه، ژیان و ئینسان زۆر بێ به‌هایه. ئه‌مه زۆر له‌كاره‌كانی نه‌ریماندا دووبارهدهبیتهوه، ئه‌مه به‌و مانایه نایه كه نه‌ریمان بابان له نرخی ئینسانی كه‌م كردبێته‌وه. موته‌نه‌بی یه‌كێك له‌گه‌وره شاعیره‌كان ده‌ڵێت: “من حه‌ز ناكه‌م ژن بهێنم، چونكه باش هه‌ست به‌وه ده‌كه‌م ئه‌گه‌ر ژن بهێنم منداڵم ده‌بێت. منداڵه‌كه‌م هه‌مان موعاناتی ده‌بێت وه‌ك خۆم. سور ده‌زانم منداڵه‌كه‌م له‌م ژیانه‌دا به‌ئازاره‌وه كۆتای دێت”.
هەمان شت هه‌ندێك جار هه‌ست به‌ره‌شبینی ده‌كه‌یت كاتێك گوێ له گۆرانییه‌كانی نه‌ریمان ده‌گریت، به‌ڵام نه‌ریمان بابان رووی راسته‌قینه‌ی ژیانی نیشانداوه له ریگای هونه‌ره‌وه. ئه‌و وه‌ك ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه نیه، كه ژیانمان بۆ والێده‌كات كه وه‌ك په‌شمه‌ك نه‌رموو نیان بێت، به‌ڵام له راستیدا ئه‌وه فێڵ كردنه له هونه‌رو درۆكردنه له‌گه‌ڵ خۆی، بۆیه ژیان چۆن بوو واپیشانی بده‌یت.. نه‌ریمان بابان پانتای به‌شێكی كاره‌كانی له‌سه‌ر مه‌نفاو گه‌نج بووه.
مه‌نفا لای ئه‌و ئه‌و به‌هه‌شته نه‌بووه كه زۆربه‌ی گه‌نج سنوره‌كانی دنیایان بڕیوه، ئه‌و پێی وتین ئاگاداربن من ڕووی راسته‌قینه‌ی مهنفاتان نیشان ده‌ده‌م، ئه‌و شوینه‌ی ئێوه هه‌نگاوی بۆدهنێن به‌روكه‌ش مافی ئینسانی لایه.. جوانترین كار له هونه‌ری كوردیدا له‌سه‌ر مهئهسهتاكانی گه‌نجی كورد كرابێت هونه‌رمه‌ندان نه‌ریمان بابان و كامه‌ران مسته‌فا و دیاری قه‌ره‌داخی کردویانە لەبارەی ئه‌و مهئهساتهی كه گه‌نجی كوردی به‌ره و مه‌نفا بردبێ، به‌ڵام له‌ناو ئه‌م هونه‌رمه‌ندانه‌دا نه‌ریمان بابان پانتاییه‌كی گه‌وره‌ی ته‌رخان كردووه، كه‌ده‌ڵێت ئێمه له‌كوێین به‌ره‌و كوێ هه‌نگاو ده‌نێین، ته‌نانه‌ت به‌وه وه ناوه‌ستێ و له 2012 دا‌و ده‌ڵێت له‌م دونیایه‌دا ئینسان گه‌لێك بێ به‌هایه.
مه‌به‌ستی نه‌ریمان ئه‌وەیە کە ئاخۆ هه‌موو گه‌نجه سنووره‌كانی وڵات ده‌برن بۆچی؟؟ بۆژیان؟ ئیدی ژیان چی به‌هایه‌كی ده‌بێت كه دور له سۆزی دایك و باوك و خوشك و برا، ته‌نانه‌ت نیشتیمان، و ئازیزان بێت.
بۆیه منیش له‌گه‌ل ئه‌و دا ده‌ڵێم ژیان هیچ قیمه‌تێكی نییه لام.