بڕیار بوو له مانگی شه‌شی ئه‌مساڵا
ببین به هاوڕێ مه‌نفا
که لهمهنفاش توڕه بوین
برۆین بۆکهناره ده‌ریایه‌کانی ئیسپانیا
دوو پێک شه‌ڕاب بخۆینه‌وه
ئه‌وێ بکه‌ین به ژوانی به‌یه‌کگه‌یشتن و
له‌وێ بنوسینه‌وه
چیرۆکی ئه‌شقێک له سیبیریا
له‌ناو
چیرۆکه‌که‌شدا بنوسم
ئێستا من وام له قه‌راغی لیتاوهکانی زه‌ریا
سه‌یری شه‌پۆلی هه‌ستت ئه‌که‌م
له‌گه‌ڵ هه‌ست کردنیشا ماچت ئه‌که‌م
ئه‌زانم حه‌ز ئه‌که‌ی بێیت له‌گه‌ڵما
وه‌ک بێ ماڵێ بڕۆین تا ئه‌وپه‌ڕی دونیا
که‌چی من له‌ناو خۆمدا
هه‌ست به تۆ ئه‌که‌م
له‌ناو تۆشدا خۆم به‌یان ئه‌که‌م
به‌ڵام ته‌نها جه‌سته‌یه‌کم له‌م بێ تۆییه‌دا
وه‌ک باڵنده‌یه‌ک به ته‌نها بۆ لانه‌که‌ی کۆچ ئه‌کا
ئه‌زانیت دڵگران نیم لێت
که
شه‌وت کرده هاوسه‌ری ژیانم،
ڕۆژت فه‌نا کرد‌و
سوتاندت ڕوناکی ژیانم
چه‌نده ئازارم بده‌ی
ئه‌وه‌نده له تۆمدا خۆم ئه‌دۆزمه‌وه
ئه‌وه‌نده ئه‌سوتێم
له سوتانما خه‌نده کۆ ئه‌که‌مه‌وه
………..
هاوڕێ ڕه‌ش
23.5.2011