مه‌له‌ک : به‌رهه‌مه‌که‌م شتێکی نوێ ده‌بێت.. به مه‌به‌ستی زیاتر کارکردن له سه‌ر به‌رهه‌مه نوێیه‌که‌ی هونه‌رمه‌ندی گه‌نج مه‌له‌ک ڕۆژهات دوایی چوار مانگ مانه‌وه‌یی له تورکیا گه‌ڕایه‌وه هه‌رێمی کوردستان ، مه‌له‌ک نه‌یویست زیاد له‌سه‌ر کاری به‌رهه‌مه‌که‌ی قسه‌مان بۆ بکات به‌ڵام چه‌ند شتێکیشی بۆ درکاندین که گوتی ” کاری به‌رهه‌مه‌که‌م باش به‌رێوه ده‌چێ و تا ئێستا ده‌توانم بڵێم که له سه‌دا 70 کاره‌کانم ته‌واو بوه و له یه‌کێک له باشترین ستۆدیۆیاکانی ئه‌سته‌نبۆل و باشترین ئارانژۆر به‌لای منه‌وه کارم بۆ ده‌که‌ن و من باوه‌رم وایه که ئه‌م به‌رهه‌مه‌مه شتێکی باش و نوێ ده‌بێت و توانیومه ستایلێکی تایبه‌ت به خۆم هه‌ڵبژێرم و هه‌روه‌ها بزاڤم کروه که ستایله‌که‌م له‌گه‌ڵ جیهانی پێشکه‌وتوی موزیکی بگونجێنم .
مه‌له‌ک ڕۆژهات سه‌باره‌ت به به‌ژداریکردنی له ئاهه‌نگ و پڕۆگرامه‌کانی جه‌ژنی قورباندا گوتی : هیچ به‌رنامه‌یه‌کم له هزر دا نیه من بۆ به‌رنامه و ئاهه‌نگ کردن نه‌هاتوم به‌ڵکو بۆ ته‌واوکردنی هه‌ندێک کاری هونه‌ری وه‌ک ته‌کست و ئاواز به‌ڵام گه‌ڕامه‌وه هه‌ولێر به‌ڵام من هه‌ر کات له خزمه‌ت جه‌ماوه‌ر و گه‌لی خۆم دام بێ گومان ئه‌گه‌ر داوام لێ کرا و ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ کاته‌کانمدا بگونجێ من هیچ داوه‌تێک ڕه‌ت ناکه‌مه‌وه .
هونه‌رمه‌ند مه‌له‌ک ڕۆژهات وه‌ک کچه کوردێکی گه‌نج توانیویه‌تی له ته‌مه‌نێکی کورتی هونه‌ریدا پانتایێکی فراوان له مه‌یدانی هونه‌ری داگیر بکات و خاوه‌ن ده‌نگێکی دڵگیره و چه‌ندین کلیپی به‌ناو بانگی پێشکه‌ش کردوه له‌وانه ” گه‌ڕیانه‌ک” و ” وه‌ڵات” و “ژانا ئه‌ڤینێ ” و چه‌ندین کلیپی تر که له زۆربه‌یی ده‌ڤه‌ره‌کانی کوردستان وێنه‌یان بۆ گیراوه و به چه‌ندین زاراوه‌یی کوردی گۆرانی گوتوه وه‌ک له کلیپی “وه‌ڵات” دا که به هه‌ورامی و کرمانجی و زازاکی و سۆرانی گۆرانی ده چڕێ.