شنه پێنجوێنی : له‌ده‌ره‌وه‌ی واقیعه‌کانه‌وه گشت سیاستێك بێنرخه ……شاڕل دوگۆڵ.. مه‌شخه‌ڵی رێنسانس رووی له خۆرهه‌لاتی ناوه‌راست کردوه‌و موژده‌ی کۆتایی هاتنی هه‌موو ئه‌و ده‌سه‌ڵات و سیاسه‌توانه‌نی پێیه ک گه‌رای دیکتاتۆری له ناخیاندا چێنراوه ،
له پێناو به‌دیهێنانی ئه‌م بیر‌و باوه‌ره‌و گۆرانی وچه‌سپاندنی، بێگومان قوربانی ده‌وێت، هه‌روه‌کو چۆن له مێژوودا به‌سه‌دان که‌سانی فه‌یله‌سۆف وبه‌تواناو ئه‌دیب ونوسه‌رو شاعیران شۆڕشگێڕان بوونه‌ته قوربانی و ده‌ربه‌ده‌رکراون .وقوربانیانی 17/2 تا ئێستاش شایه‌تی دروستی ئه‌و قوربانیانه‌ن .
ده‌بوایه به درێژایی 20 ساڵی رابردوو حکومه‌ت وده‌سه‌لات وسیاسه‌توانی کوردی کارێکی وایان نه‌کردایه که ئاراسته‌ی ده‌سه‌لاتی چه‌وتی سیاسی خۆیان، ر ق وکینه‌ی خه‌ڵک له به‌رامبه‌ریاندا بوروژێنن، که رووبه‌رووی دوریانێك ببنه‌وه ، یان خۆیان به‌ده‌ست مردنه‌وه بده‌ن یان حکومه‌ته‌که له‌ناو ببه‌ن، ئه‌مه ئه‌و هه‌ڵه گه‌وره‌و مێژوویه‌یه که ده‌سه‌لاتدارانی کوردی نه‌یانتوانی سیستمی ده‌سه‌لاتی پێ بپارێزن، نه‌یتوانی رێز له مرۆڤی کورد بگرن به‌درێژای ئه‌و 20 ساڵه ، وه‌ك ئاشکرایه لای هه‌موان دڵسۆزی میلله‌ت ومتمانه‌ی یه‌کێکه له پایه به‌رزه‌کانی پاراستنی حکومه‌ت و مانه‌وه‌ی .
رۆژی 17/2 بووە رۆژێكی مێژووی وده‌ست پێکردنی خاڵی وه‌رچه‌رخان و بزاڤێكی نوێ لە خەباتی سياسي و مەدەنی گەلی كوردستان هاوكات رۆژێكی پڕ شوومیشە لە مێژووی دەسەڵاتی كوردی دا.
ئه‌وه‌ی ئه‌مرۆ له‌به‌رده‌رکی سه‌راوشارو ناوچه جیا جیاکانی کوردستان ده‌بینرێ، نه‌بوونی ئاسایش ودابیننه‌کردنی خۆش گۆزه‌رانییه بوو بۆ هه‌مووان. لە ئەنجامی ئەو هەموو نەهامەتییەوە دروستبوو،كە ژیان تەنها لەناو دوو حزبی پڕچەك و پڕ پارە قەتیس مابوو،هەموو شتێكیان بۆخۆیان قۆرخ كردبوو،تەنها سەروەری و نیشتمانپەروەری نەبێت. ئه‌مانه بوونه هۆی که خه‌ڵکی ئه‌م ده‌ڤه‌ره ده‌نگی ناره‌زایی به‌رز بکه‌نه‌وه‌و برژێنه سه‌ر شه‌قامه‌کان،
ئه‌م به‌شداری کردنه‌ی خۆپشانده‌ران له به‌ر ده‌رکی سەراو ناوچه‌کانی تر ، پرۆسه‌یه‌کی گشت گیریه کۆمه‌ڵێ ره‌هه‌ندی گه‌وره له خۆ ده‌گرێ وله‌هه‌مووشی گرنگتر نیشتمان په‌روه‌ریه، ئه‌م به‌شداریه هه‌موو ئه‌و بیر‌و بۆچوون وترسه‌ی لای تاکه کانی کۆمه‌ڵ ره‌وانده‌وه که نه‌وه‌ی نوێ باکی نیه ، به‌رامبه‌ر نیشتمانه‌که‌یی و وووشیار نیه، گه‌رانه‌وه‌ی هه‌موو چه‌مکه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان وبه‌ها ئه‌خلاقیه گشتیه‌کانه هه‌ر له یه‌کسانی ودادپه‌روه‌ری وسه‌روه‌ری یاسا‌و … هتد ئه‌مه بۆ خۆی بوونی میلله‌تێكی زیندوو ده‌سه‌له‌مێنێت که خوازیاری نوێ خوازی وگۆررانه.
له ئه‌نجامی ئه‌م خۆپیشاندانانه‌دا چه‌ندین توند‌و تیژی لێکه‌وته‌وه که له‌هه‌موویان گرنگتر‌و پر ئازار تر کوشتنی هاولاتیانی سفیلی ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌بوو ، له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و پێشێلکاریانه‌ی تر که تا ئێستاش رووبه‌رووی تاکه‌که‌نی ئه‌م کۆمه‌ڵه ده‌بێته‌وه، که ده‌بوو ده‌سه‌لاتی کوردی به‌هه‌موو شیوه‌یه‌ک رێگر بوایه له‌به‌کارهێنانی توند‌و تیژی و کاری زۆردارانه، چونکه له ئه‌نجامی ئه‌م توند‌و تیژیه ترس ده‌خوڵقێنێ، له‌به‌زاندنی ئه‌م سنورانه‌دا خۆپیشانده‌ران بۆ به‌رگری کردن له خۆیان گروپی پشتوانی دروست ده که‌ن وله‌گه‌ڵ ئه‌م پشتیوانیانه کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نبی بۆ چه‌ند گرۆپی جۆراو جۆر دابه‌ش ده‌بێت ده‌رئه‌نجامی ئه‌مانه‌ش ده‌سه‌ڵات به‌ره‌و له ناچوون وهه‌ره‌س هێنان ده‌چێت .
بۆ به‌رگری کردن له‌م پرۆسه‌یه‌و به‌هه‌ند وه‌رگرتنی ئه‌و رووداوانه‌ی که‌روویان دا، ده‌بوو هه‌ر زۆر به‌خێرای یاسا سه‌روه‌ر بوایه‌و رێره‌وی ته‌ندروستی خۆی وه‌ربگرتایه به دادگایکردنی تاوانباران وده‌ستگیرکردنیان، گه‌ر یاسا سه‌روه‌ر نه‌بێت و چالاکی نه‌نوێنێت ده‌سه‌ڵات رووبه‌رووی سه‌ختی وته‌نگ وچه‌له‌مه‌ی زۆر ده‌بێته‌وه وه‌ك ئه‌وه‌ی که ئێسته ده‌یبینین.
به‌رده‌وامبوونی ژیانی سیاسی له‌هه‌ر کۆمه‌لگایه‌کدا وا به‌سته‌ی یاسا‌و رێساکانه که بۆ چالاکی هه‌رکۆمه‌ڵگایه‌ک دانراون .
ئێمه ئه‌مرۆ به ده‌نگی هه‌موو خه‌ڵکی نوێ خوازه‌وه خۆمان له به‌رامبه‌ر شارستانیه‌تیه‌کی گه‌وره‌دا ده‌بینیه‌وه،هیگل ده‌لێ …
( بۆ یه‌که‌م جار، دوای تۆڤانه دورو درێژه‌کان،،موژده‌ی گه‌رانه‌وه‌ی رۆژه خۆشه‌کان ده‌دات) ئێمه‌ش دوای تێپه‌ربوونی 20 ساڵ له‌بێده‌نگی و نزیك بوونه‌وه‌مان له نیوه‌ی شه‌و ، زه‌نگێک زۆربه‌ی هاولاتیانی به‌خه‌به‌ر هێناو رایچله‌کاندن ، ئه‌م زه‌نگه بوه هۆی ئه‌وه‌ی ده‌رگای نوێ وژیانی تازه به‌رووی گیانی مرۆڤی سڤیلدا ببه‌خشێت و سه‌رده‌می نوێ خوازی هاته کایه‌وه، ئه‌مه ده‌ستپێکی رێنسانسه ، دۆزینه‌وه‌ی سنوره‌کانه، هه‌موو به‌ها جوانی و ئه‌خلاقیه‌کانی مرۆڤ له خۆ ده‌گرێت، هه‌ر له به‌رپرسیارێتی، به‌شداری کردنی هه‌موو چین و توێژه‌کان به جیاوازی ئایدیاکانه‌وه ، ئیرۆسی نیشتمان واته خۆشه‌ویستی نیشتمان بوونی خۆی دوپات ده‌کاته‌وه ، جوانی مرۆڤه‌کان وگه‌رانه‌وه‌ی به‌های مرۆڤایه‌تیه ، ده‌رچوون له‌و قاڵبه‌ی که باو بوو، بوونی به‌رپرسیارێتی نه‌وه‌ی نوێ ده‌سه‌لمێنێت ، به‌هه‌موو ماناکانیه‌وه موژده‌ی رۆژێكی تازه‌ی پێێه.
ئەوە لە 17ی شوباتەوە تا ئێسته بۆ 40 شه‌و زیاتر ده‌بێت خەڵك لە دژی گەندەڵی لەبەر باران و بە برسێتی خەبات دەكات و داواكاری بەرزدەكاتەوە،هەر گوێشیان پێنادەن، هەموو چاوەڕوانن سه‌رۆكی هه‌رێـم بچی سەردانیان بکات كەچی ئەوەشتان نەكرد، هەموو چاوەڕوانن بڵێی فەرموون بۆ حكومەتێكی گواستنەوەی تەكنۆكراتی بێلایەن بۆ ماوەیەكی دیاریكراو ئەوەشتان نەكرد.
له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌م بار‌و دۆخانه‌دا ده‌سه‌ڵاتی کوردی ئامرزێکی نه‌هێشتۆته‌وه بۆ گه‌رانه‌وه‌ی متمانه‌ی خه‌ڵکی وپیاده‌کردنی سیستمێکی نوێ ، وه‌ك بینیمان وله سێ(3)گوتاری لەیەك جیادا که سه‌رۆکی هه‌رێم دای، ئەو گوتارەی كە لە ئیتالیا هاتەوە،گوتاری 11/3،گوتاری 20/3 بەبۆنەی نەورۆزەوە)ئەم سێ گوتارەی سەرۆكی هەرێم،دەبینین زۆر جیاوازن،ئه‌و یاسایانه‌ی که خۆی جه‌ختیان له‌سه‌ر ده‌کاته‌وه‌و دوایش پێشێل کردنی له‌لایه‌ن دام و ده‌زگاکانیه‌وه ، ده‌بێته هۆی شکاندنی ئه‌و په‌یمانه‌ی له‌گه‌ل خه‌لکدا به‌ستویه‌تیی ورق و کینه‌ی خه‌ڵکی به‌رامبه‌ر خۆی ده‌وروژێنێت، که ده‌بوو زۆر به‌راشکاوانه و زۆر به دونیا بینیانه ئه‌م بار‌و دۆخه هه‌ر له‌یه‌که‌م رۆژه‌وه هه‌نگاوی جدیان بۆ بنرایه‌و به لۆژیك داواکان جێ به‌جێ بکرانایه نه‌ك خۆ دزینه‌وه له‌م تراژیدیا گه‌وره‌یه وگره‌و کردن له‌سه‌ر دانی کات پێدان وتا به‌هۆیه‌وه خۆپیشانده‌ران بێزار ببن وبگه‌رێنه‌وه بۆ ماله‌وه نه‌خێڕ، من پێم وایه ئه‌مه کارێكی زۆر له‌وه گه‌وره‌تره که به‌رێزتان وراوێژکارانتان بۆی ده‌چن وشی ده‌که‌نه‌وه، ئه‌و بیر‌و بۆچوونه‌ی به‌رێزتان ده‌کرێ پێچه‌وانه‌که‌ی بسه‌لمێنێت ببێته هۆی دروست بوونی ر ق و کینه‌و به‌کارهێنانی توند‌و تیژی له‌هه‌ردوو لایه‌نه‌وه واته چ خۆپشانده‌ران و چ ده‌سه‌لاتیش که دوای هیچ کام له ئێوه‌ی ده‌سه‌لاتداریش نه‌توانێ کۆنترۆڵی بکات، ئه‌وه‌ش هه‌مووی به زه‌ره‌ری تاکی کورد کۆتایی دێت، ئه‌وه‌یه مردنی خۆمان وکۆتایی هاتنی ده‌سه‌لاتی کوردی. وه‌ك په‌ندی کوردی ده‌لێت پێش ئه‌وه‌ی چه‌رمه‌که گوورگ نه‌یبردوه فریای جاده وشه‌قام ونه‌ته‌وه‌ی خۆتان بکه‌ون ، داوا ره‌واکانیان جێ به جێ بکه‌ن وگوفتارو کردارتان بکه‌ن به یه‌ک و بتوانن به دایه‌لۆک له‌گه‌ڵ هاوولاتیان و ئۆپزسیۆندا دابنیشین به پێێ لۆژیکی عه‌قڵ چاره‌سه‌ری کێشه‌کان و داوا ره‌واکانی میلله‌ت بکه‌ن ئه‌مه‌یه خۆشه‌ویستی بۆ نیشتمان وگه‌رانه‌وه‌ی متمانه‌ی خه‌ڵکی .
دیاره دروست بوونی هه‌ر دونیایه‌ک پێویستی به کۆتای هاتنی دونیای پێش خۆی هه‌یه،ئه‌مه‌ش یه‌کێکه له تایبه‌تمه‌ندیه سه‌ره‌کیه‌کانی .
بیری رێنسانسیش سوود وه‌رگرتنه له ئه‌زموونه‌کانی رابردوو بۆ چاکتر به‌رێوه‌بردنی کار‌و باره‌کانی ئێستا پیاده‌کردنی سیستمێکی نوێ له سیاسه‌ت که بتوانێ هاوسه‌نگیه‌ك له نیوان خه‌ڵک و ده‌سه‌ڵاتاداراندا بهێنێته کایه‌وه که متمانه و خۆشه‌ویستی وبه‌رپرسیاریه‌تیه .
به سوپاسه‌وه سوودم له کتێبی ماکیافیللی وبیری رێنسانس کردوه .
نوسینی ؛ رامین جیهانبه‌گلو ؛ وه‌رگێرانی موسلح ئیروانی