له سه‌ر شه‌قامێک له ‘خاج’م بده‌نه‌وه!!…..
با منیش وه‌ک * دوعـــــــــــــا* شه‌هید بم، شه‌هید!…
ئه‌م نوسینه له 4/5 2007 نوسراوه، بۆ کاره‌ساتی بلۆکبارانکردنی پاکیزه‌یه‌کی تازه‌پێگه‌یشتو!! که له ووڵاتی به‌ردو ئاگردا به بێ شه‌رم کرد له ڕوناکی ڕۆژ و به بێ رێز گرتن له ئازادی باڵنده‌کان، و به بێ ترس له (که‌عبه)، !!!
مه‌به‌ست ئه‌و جێگای پیرۆزه‌یه لای دانیشتوانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست)!! له سه‌ر شه‌قامه پۆخڵه‌کانی وڵاتی مندا ، گوڵ شه‌هید ده‌کرێت و ئازادی ده‌خنکێندرێت.. ئه‌م به‌رهه‌مه له ڕویی پیتچنین و زمانه‌وانی و ئه‌ده‌بییه‌وه، لێێ ڕازی نیم و که‌م کوڕی زۆری تێدا ده‌بینمه‌وه، به‌ڵام وه‌ک وه‌فایه‌ک بۆ ئه‌و سه‌رده‌می نوسینم، لێره‌دا جارێکی دیکه به‌بێ ده‌ستکاری کردن و قرتاندن و پینه‌و په‌ڕۆیه‌ک، به ئامانهتیهوه بڵاوی ده‌که‌مه‌وه بۆ ئێوه، له به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ست ده‌که‌م ته‌واوی نوسینه‌که به هه‌مو ماناکانییه‌وه، له گه‌ڵ ڕۆژگاری زوڵم و سته‌میی ئه‌مڕۆی نیشتمانه‌که‌مدا ده‌گه‌نه دوڕانێک، که ئه‌ویش کوشتنی مرۆڤه‌کانه، له پێناوی ئازادی‌دا..
خۆشه‌ویستی زۆرم
هه‌ردی ئه‌حمه‌د
با بێت شه‌رعیه‌ت گه‌ر له ئاستت ئه‌م تاوانه هێنده بێده‌نگ بێت
ده‌نگی چی بکات؟
یاسا سه‌روه‌ره، یاسا
له وڵاتی مندا یاسا بۆ که سی سه‌ر به مێزه‌ره!!
له وڵاتی مندا به‌رد بۆ مه‌رده و فیشه‌ک بۆ گوڵه‌و
ڕوناکیش بۆ بن باخه‌ڵی سه‌رکرده‌یه‌کی که‌چه‌ڵه!!
له وڵاتی مندا، ئاو بۆ دارخورماکانه، نه‌وت بۆ چراکانی ئاسمانه
خۆراک بۆ ههئجوجو مهئجوجهکانه
ئازادی بۆ کهرکهدانهو
یاساش بۆ فیرعه‌ونه مل درێژه‌کانه
به‌ڵێ،، له وڵاتی مندا ڕاستی تاوانه!!
تاوانیش خۆشهوسیتیه!
له وڵاتی من؛ ماچ ته نها بۆ لێوی کڵاشینکۆفاکانه
لوله کڵاشینکۆفاکانیش، ڕێک بۆ ناوده‌می ئێمه‌یه..
له وڵاتی من ئازادی، چوتێک گۆراوی ئاوریشمه
ده‌سه‌ڵات به ئاره‌زوی خۆی له پێی ده‌کات..
له وڵاتی مندا، میلله ت چوتێک پێلاوی ئه‌دیداسه!
لێپسراو و سه‌رکرده‌کان، به ئاره‌زوی خۆیان له پێی ده‌که‌ن
له ووڵاتی مندا… مافی مرۆڤ سهرابستانهو مافی ژنان چراخانه !!
ئای له وڵاتی من، ئای له وڵاتی من…
گه‌نده‌ڵستانه، میلله‌ت به‌سته‌زمانه، میله‌ت کاڵفامه!!
له وڵاتی ئێمه‌دا، پێخه‌مبه‌ره‌کان تاوان ده‌که‌ن
مرۆڤه‌کان به به‌رد ڕه‌جم ده‌که‌ن!!!
له وڵاتی ئێمه‌دا فریشته‌کان، حۆریه‌کان
مه‌لائیکه‌تی خۆشه‌ویستی، له ڕۆخی ده‌ریادا
له ناو کوجه‌و کۆڵانه‌کانی شاردا، به‌رد باران ده‌که‌ن!!…
خواکان خۆیان بێده‌نگ ده‌که‌ن!!
خواکانی کوردستان! خۆیان گێل ده‌که‌ن
له وڵاتی ئێمه‌دا، له ژێر هه‌مو مێزێکی ده‌سه‌ڵاتدا
هه‌مو ڕۆژێک (100) دوعا ده‌کوژرێ!!
له سه‌ر شانی هه‌مو کورسی ده‌سه‌ڵاتدا
هه‌مو ڕۆژێک(1000)ران تاانی هاوشێوه‌ی *دوعا* ئه‌نجام ده‌درێت
که‌چی هه‌ر ده‌ڵێن یــــــــــــــــــــــــــــا ســـــــــــــــــــــــــــا سه‌روه‌ره!!!!
ئای له وڵاتی من،، ئای له یاسای وڵاتی من
جوانیله سێداره ده‌درێت و خۆشه‌ویستی به‌ردباران ده‌کرێت و
ئه‌وین به ڕوتوقوتی له سه‌ر شه‌قامه‌کان له خاچ ده‌درێت
له وڵاتی ئێمه‌دا.. مافی مرۆڤ له سه‌ر سه‌نگی مرۆڤێکی نه‌خوێنده‌وار ده‌کێشرێت و
مرۆڤێکی نه‌خۆش وه‌زنی ده‌ڵێت!!
ئـــــــــــــــــای، له وڵاتی من.. ئای له لێپسراو و سه‌رکرده‌کانی وڵاتی من
مافی ئازادی و ژنان به هێڵه‌ک ده‌گرێت!!
ئای له مییله‌تی من، ئای له وڵاتی من..
چلۆن به‌رگه‌ی ئه‌م هه‌مو ده‌ردو ئازاره ده‌گرێت، چلۆن ؟!!…
چلۆن؟ خۆشـم نازانم!! چلۆن؟…
له سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتت، وا داری قهقهنهزت به‌ری گرت
تۆ هه‌مو ڕۆژێک ده‌ردێکی دهجێژیت!!
چاوه‌ڕوانی چیت؟
وا له نێو شهقامهکانتا مرۆڤ به‌ردباران ده‌کرێت
له ئامێزی یاساکاته، خۆشه‌ویستی ڕه‌جم ده‌کرێت!!
دار و به‌رد هاتنه وه‌ڵام، و تۆ بۆ خۆت هه‌ر کپ ده‌که‌یت؟!!
له وڵاتی ئێمه‌دا، به‌رد ده‌ڵێت، خۆم ده‌کێشم به که‌عبه‌دا و
هیچی دیکه خۆم ناکێشم به شه‌یتاندا!!..
دار ده‌ڵێت…خۆم ده‌کێشم به پاساریدا، و چی دیکه خۆم واڵا ناکامه‌وه
ئــــــــــــــــــاو ده‌ڵێت…
هه‌رگیز خۆم ناکه‌م به سیاسیه‌کانی ووڵاتدا، با هه‌ر وا به پیسی بمێننه‌وه
خۆم ده‌که‌م به ڕوحی پاکی *دوعا*دا، بۆ ئه‌به‌د، به پاکی ده‌یهێڵمه‌وه
مه‌سیح ده‌ڵێت له‌و خاجه دامگرن..
له جێگاکه‌ی *دوعا* له سه‌ر شه‌قامێک له خاجم بده‌ن
با منیش وه‌ک *دوعـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــا* شه‌هید بم !!…
مه‌سیح ده‌ڵێت…. ئاوا ده‌بێت شه‌هید بون، وه‌ک دوعا….
پێخه‌مبه‌ری وڵاتی من ده‌ڵێت، پێخه‌مبه‌ر ئیسلام !!
وه‌رن بمبه‌نه‌وه بۆ ئه‌شکه‌وتی (حهڕڕڕااا)
با قوڕه‌یشییه‌کان به که‌رسه‌ک و به‌رد شه‌هیدم بکه‌ن، شه‌هد ..
ئاوا ده‌بێت موسڵمان بون، ئاوا ده‌بێت ئیسلامی بون!!…
زه‌رته‌شت (ئاهورامه‌زدا) ده‌ڵێت …
وه‌رن له ئامێده‌وه تا بهعشهقه سورم بکه‌نه‌وه له ئاگردا
سورتر له تیشێرته‌که‌ی *دوعا* سورتر له خونی که‌لله سه‌ری دوعا
لێمگه‌ڕێن له به‌عشیقه، کڵپه بکه‌م، به‌حزان بکه‌م به جه‌هه‌نده‌م!
ئه‌و شه‌قامه‌ی *دوعا*ی تێدا شه‌هید کرا، ده‌یکه‌م به پردی سیراط!
فه‌قه‌ت، دوعا ده‌به‌م بۆ به‌هه‌شت!
منم، پێخه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستی، منم زه‌رته‌شت
ماف و ئازادی ژنم ده‌وێت، ورن له نوری منه خۆتان بدۆزنه‌وه
وه‌رن هه‌ر نوری منه، که ده‌توانێت
گا په‌رست و تاوس په‌رست و مه‌ندیل له سه‌ری سپی و
مه‌ندیل له سه‌ری ڕه‌ش و مه‌ندیل له سه‌ری سور و هه‌مو مهندیلهکان
هه‌مو مهندیلهکانی دیکه بسوتێنیت!!
وه‌رن گه‌ردونێک دروست بکه‌ین ، به بێ ئه‌م پۆخڵانه
گه‌ردونێک پڕ پڕ بێت له ئازادی
ئازادی بۆ من، بۆ تۆ
بۆ ژنان، بۆ گه‌ردن ئازادی..
بۆ دوعا، بۆ دوعا کان، بۆ دوعاکه‌ی منیش!!
*** *** ***
ئا، ئه‌ی بۆ وڵاته‌که‌ی من، هاونیشتمانییانی من هه‌ڵوێستیان نییه؟!!
له مه‌ڕ تاوانێکی ئاوها، له ژێر ده‌سه‌ڵاتێکی گه‌نده‌ڵدا
وا کرمۆڵ بو. عه‌قڵی گه‌نج و لاو پیرو منداڵ
که‌چی هه‌ر ده‌ڵێن یـــــــــــــــــــــــــــا ســـــــــــــا سه‌روه‌ره
منیش ده‌ڵێم، یاسا ژێر وه‌ره، * دوعــــــــــــــــــــــــا* سه‌روه‌ره
ژن سه‌روه‌ره، ئازادی سه‌روه‌ره
دو عاکان سه‌روه‌رترن له ده‌سه‌ڵاته‌کان
له دینه‌کان
له سیاسیه‌کان
سه‌روه‌رتره له‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی که بێده‌نگه، له ئاست به‌رد باران کردنی ژن
ڕوحی ژن … خوای ژن.. دوعای ژن ……..
خۆشه‌ویستی من *دوعــــــــــــــــــــــــا* گیان
من و تۆ به‌ریئین، من و تۆ عاشقین
من و تۆ په‌پوله‌و گوڵێن…. من و تۆ ئه‌ستێره‌و ئاسمانین
من و تۆ ئاو و کانین.. من و تۆ سروشت و جوانینن…
من و تۆ ئازادی و مافی ژنان و ژیانینن
وه‌لێ باش ده‌زانم ڕۆژێک دادێ منیش ده‌کوژن!!
تۆیان کوشت له به‌ر مافی ئازادیت، مافی ژن بونت
منیش ده‌کوژن، له به‌ر ئازادی له به‌ر عاشقبونم
با من بکوژن.. من گوێێ پێناده‌م
ده‌زانم و دڵنیام، هه‌ردوکمان شه‌هیدین ، شه‌هید
ده‌سه‌ڵات خهجاڵاتت بێت، سیاسیه‌کان خهجاڵاتن
من و تۆ به‌ریئین *دوعــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــا* گیان من و تۆ
من و تۆ بهرئین ..
ده‌سه‌ڵات خهجهڵات بێت، سیاسیاکان خهجاڵاتن
پیاو خهجالات بێت
دین خهجاڵات بێت
کلتور خهجهڵات بێت
به‌رد خهجاڵات بێت
من خهجاڵات بم، من .
بۆ ئه‌رشیفی ئه‌م بابه‌ته، له کاتی خۆیدا له‌م پێگانه بڵاو کراوه‌ته‌وه به ده‌نگ له ماڵپه‌ڕی چرا تێ‌ڤی و
به (پی دی ئێف) له ماڵپه‌ڕی ده‌نگه‌کان..