بـۆ زیاتر بـایـهخ و گرنگیدان به‌بواری په‌روه‌رده و ئه‌ده‌بیاتی منداڵان، وه ئـاوڕدانـهوه لـه كـهسایهتییهكـانـی ئـه‌و بـواره، بـه پێـویـسـتـمان زانـی ئـه‌م دیـمـانـهیـه لـه‌گـه‌ڵ به‌ڕێز”م. مه‌ریوان سه‌لاح حیلمی” ی نووسه‌ری بواری په‌روه‌رده ساز بده‌ین.
سازدانی: ڕۆسته‌م خامۆش
پرسیار: ئه‌ده‌بیاتی منداڵان چیه‌و وه به‌ڕێزت چۆن پێناسه‌ی ده‌كه‌یت؟ وه‌ڵام: ئه‌ده‌بیاتی منداڵان بریتیه لـه بابه‌تـی فـره جۆر و فـره ڕه‌هه‌ند، وه‌جۆرێكه له چالاكیی ئه‌ده‌بیی و هونه‌ریی و هزری، كه بۆ منداڵ ده‌نووسرێ. ئه‌ده‌بیاتی منداڵان بریتیه له‌و ئه‌ده‌به‌ی، كـه تایبه‌ت بـۆ منداڵ ده‌نووسرێ بـۆ ئه‌وه‌ی جیهان بدۆزنه‌وه‌و له منداڵی‌دا هۆشیارتربن و له گه‌وره‌ییدا هه‌وڵی گۆڕینی بده‌ن.
پرسیار: کێن ئەوانەی دەبێ بۆ منداڵان بنووسن، یان هەموو شاعیر و نووسەرێک دەتوانێ بۆ منداڵان بنووسێ؟
وه‌ڵام: ئه‌وانه‌ی بۆ مناڵ ده‌نووسن:
1ـ ئه‌گه‌ر لهبـواری په‌روه‌رده‌دا كاربكه‌ن.
2ـ ئـه‌گـه‌ر خـۆیــان منـاڵـیـــان هــه‌بـێـت.
ئه‌وا زۆر باشتره، به‌ڵام ئه‌و دوو خاڵه مه‌رج نین بۆ ئه‌وه‌ی شاعیر، یان چیرۆكنووس، یان… هتد سه‌ركه‌وتن له‌بواره‌كه‌دا به‌ده‌ستبهێنن، ئێمه نمونه‌مان هه‌یه له‌م باره‌یه‌وه، وه‌ك: “له‌تیف هه‌ڵمه‌ت ” نه له‌بواری په‌روه‌رده‌دا كاری كردووه‌و نه منداڵیشی هه‌یه، كه‌چی یه‌كێكه له شاعیره سه‌ركه‌وتووه‌كانی بواری مناڵان و په‌روه‌رده، هه‌روه‌ها “كاكه‌ی فه‌لاح “مان هه‌یه، كه له‌بواری په‌روه‌رده‌دا كاری نه‌كردووه، به‌ڵام شاعیرێكی سه‌ركه‌وتووی بواری په‌روه‌رده‌ی منداڵانه.
به‌كورتی ده‌بێت شاعیری بواری مناڵان رۆشنبیرییه‌كی گه‌وره‌ی هه‌بێت له‌وبواره‌دا، هه‌میشه چاو‌دێر و خوێنه‌رێكی وردی بواری په‌روه‌رده‌ی منداڵان بێت، به‌تایبه‌تی و ئه‌ده‌بیات به‌گشتی، واته ته‌نیا به‌هره‌ی شاعیریی به‌س نییه، به‌ڵكو ده‌بێت ئاگای له هه‌ستیاریی قۆناغه‌كانی منداڵیی هه‌بێت.
ئه‌ڵبه‌ته هه‌موو شاعیرێك و نووسه‌رێكیش ناتوانێ شیعر، یان هه‌ر به‌رهه‌مێكی ئه‌ده‌بی بۆ مناڵان بنووسێت، چونكه بابه‌تی په‌روه‌رده‌ی منداڵان هه‌تا بڵێی قورس و به‌رپرسیارێتیه، ئه‌گه‌ر شاعیرێكی ئاسایی بابه‌تێكی خودی بۆ نمونه: (ته‌نیایی) خۆی بكات به شیعر و ئاسایی بێت ئه‌وا بۆ شاعیرانی بواری په‌روه‌رده‌ی منداڵان ئاسان نییه، كه په‌لاماری هه‌موو جۆره بابه‌تێكی بدات و به‌رهه‌مێكی لێ دروستبكات، شیعری بواری په‌روه‌رده بریتییه له ئامانج، ئامانجێك پێشتر له‌رووی فیكرییه‌وه له‌دایك ده‌بێت و دواتر شاعیر ده‌یخاته قاڵبی شیعر، یان چیرۆك، یان هه‌ر به‌رهه‌مێكی تری ئه‌ده‌بییه‌وه بێت، بۆیه به‌رهه‌می بواری منداڵان به‌رپرسیارێتی قورس‌تر و به‌ئه‌ركتره، چونكه بۆ نمونه تۆ، كه شیعرێك بۆ مناڵی 6 ساڵان ده‌نووسیت كاتێ بۆ یه‌كه‌مینجار ده‌چێته قوتابخانه، با ئه‌و مناڵه شه‌ش ساڵه‌یه له ساڵی ئاینده‌دا بچێته قۆناغێكی تر، یان ته‌مه‌نی ببێت به حه‌وت ساڵیی، به‌ڵام شیعره‌كه هه‌ر ده‌مێنێته‌وه، چونكه ساڵی داهاتوو مناڵی شه‌ش ساڵیی شوێنی ئه‌و ده‌گرنه‌وه.
ئه‌گه‌ر زۆر درێژه‌ی نه‌ده‌ینێ مه‌رج نییه ئه‌وه‌ی شاعیر و نووسه‌رێكی باش بێت ئه‌وه مانای ئه‌وه نییه بتوانێ شیعر و بابه‌تی مناڵان بنووسێت، بۆیه له‌شاعیر و نووسه‌راندا ته‌نیا چه‌ند كه‌سێك نه‌بێت زۆرینه‌یان گرنگیان به‌م بواره نه‌داوه، بۆیه ئه‌وه‌ی له‌بواری په‌روه‌رده‌ی مناڵاندا ده‌نووسێت ده‌بێت خولیایه‌كی گه‌وره‌ی هه‌بێت بۆ ئه‌م ئیشه، واته به كارێكی ئاسان و كاتیی نه‌زانێت، به‌ڵكو به‌كار و ئه‌ركێكی مه‌زنی بزانێت.
پرسیار: چۆن بوو ئاوڕت لە ئەدەبیاتی منداڵان دایەوە، ئایا جگە لە لێکۆڵینەوە لەسەر شیعری منداڵان، لە بارەی چیرۆکی منداڵان و ڕۆمانی مێرمنداڵانیش نووسین و لێکۆڵینەوەت کردووە؟
وه‌ڵام: به‌ڕێزم من ئاوڕێكی ئه‌وتۆم له بواری په‌روه‌رده‌دا بۆ مناڵان نه‌داوه‌ته‌وه، به‌ڵكو من ئاوڕی جدیم له گرنگیی په‌روه‌رده‌و كه‌مته‌رخه‌میی ده‌سه‌ڵات و نووسین و لێكۆڵێنه‌وه دژی ده‌سه‌ڵاتی كوردی داوه‌ته‌وه، واته من چاك ئه‌وه‌م زانیوه، كه ته‌مه‌نی مناڵ ته‌مه‌نێكی و گرنگ و له زێڕ به‌نرختره، وه شتێك له‌گرنگی په‌روه‌رده شارهزام، وه به‌وردی چاودێری كاره‌كانی حكومه‌ت ئه‌كه‌م، كه له‌دوای ساڵی 1991وه تاوه‌كو ئێستا چۆن په‌روه‌رده‌ی نابووت كردووه، بۆیه من وه‌ك تاكێك ئه‌وه‌ی، كه پێم كرابێت بۆ هۆشیاركردنه‌وه‌ی مامۆستایان و خێزان و كۆمه‌ڵگه و هه‌روه‌ها پێشخستنی په‌روه‌رده له‌كوردستاندا ئیشم كردووه‌و سێ كتێبی لێكۆڵینه‌وه‌و ره‌خنه‌م له‌بواری په‌روه‌رده‌دا چاپكردووه‌و ده‌یان چاوپێكه‌وتنی ته‌له‌فیزیۆنی و رادیۆیی و رۆژنامه‌یی و…هتد له‌م باره‌یه‌وه ئه‌نجامداوه، به‌كورتی من كه بابه‌ت ئه‌نووسم بۆ دوو مه‌به‌ستی سه‌ره‌كییه یه‌كه‌میان هۆشیاركردنه‌وه دژی ده‌سه‌ڵاتی كوردی، كه نوقمه له گه‌نده‌ڵی و دزی و دژی په‌روه‌رده‌و شتی جوانه، دووه‌میان بۆ ته‌مه‌نی گه‌وره ئه‌نووسم، واته بۆ مامۆستایان و خێزان و كۆمه‌ڵگه به شێوه‌یه‌كی گشتی بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و شتانه بخه‌مه روو، كه ره‌نگه لای كه‌سێكی ساده نه‌بیستراو بێت، یان ده‌ركی پێ نه‌كردبێت، چونكه ئێمه له‌ناو چه‌قی ئیشه‌كه‌دا ده‌ژین وردتر له هاوڵاتییه‌كی ئاسایی هه‌ست به‌شته‌كان ده‌كه‌ین، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه گرنگی زیاتر به خوێندنه‌وه‌و چاودێری كردن ده‌ده‌ین، واته زۆر ناچار نه‌بین، نه‌قسه ده‌كه‌ین، نه ده‌نوسین، ته‌نیا به شێنه‌یی ده‌خوێنینه‌وه.
له‌باره‌ی نوسین و لێكۆڵینه‌وه له‌بواری په‌روه‌رده‌ی منداڵان، له راستیدا ره‌خنه‌گر و نووسه‌رمان كه‌مه، كه ئاوڕ له‌م گه‌نجینه‌یه بداته‌وه و بتوانێ شیكارییه‌كی گرنگ بۆ بابهتهكان بكات، بۆیه من زۆرجار له‌ناچاریی، یان زۆر جار له گرنگیدان به‌ده‌قێك ئه‌و كاره ئه‌كه‌م، ئه‌وه‌ی من كردوومه له‌م بواره‌دا بۆ چه‌ند مه‌به‌ستێكه
یه‌كه‌میان: وه‌ك چۆن “ئه‌حمه‌دی خانی ” له مهم و زینه‌كه‌یدا ده‌ڵێ مهم و زینم كردووه به به‌هانه بۆ ئه‌وه‌ی، ئه‌وه‌ی له‌دڵمدایه بینوسم، منیش هه‌روه‌ها زۆرجار ده‌قێكی شیعری ده‌كه‌م به به‌هانه بۆ ئه‌وه‌ی، ئه‌وه‌ی پێویسته بینوسم و خه‌ڵكی لێ ئاگاداربكه‌مه‌وه.
دووه‌میان: گرنگیدان به شاعیره‌كه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام بێت له پێشكه‌شكردنی ده‌قی جوان بۆ مناڵان، چونكه كه‌مته‌رخه‌میی هه‌یه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه، بۆیه ناچارین پشتی شاعیران بگرین بۆ ئه‌وه‌ی بابه‌تی گرنگ پێشكه‌شی منداڵانی كورد بكه‌ن.
سێیه‌م: ئه‌گه‌ر كه‌م و كوڕییه‌ك له شیعره‌كه‌دا هه‌بێت بیخه‌مه روو، به‌ڵام به ئه‌نقه‌ست زۆر له‌سه‌ر ئه‌مه نه‌ڕۆیشتووم، چونكه لێكۆڵینه‌وه‌كانی من له‌م بواره‌دا تایبه‌ته به ره‌خنه‌ی راڤه‌یی، چونكه ده‌مه‌وێت له‌ڕێی راڤه‌وه سه‌رنجی خوێنه‌ر ڕابكێشم و زیاتر مه‌به‌ست بپێكم، هه‌روه‌ها ره‌خنه هه‌ر ده‌رخستنی كه‌موكورتی نییه، به‌ڵكو خستنه رووی ئه‌و جوانیانه‌یه، كه خوێنه‌رێكی ساده هه‌ستی پێناكات، به‌كورتی ره‌خنه‌ی راڤه‌یی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ سه‌رتاپای ناوه‌ڕۆكی ده‌قه‌كه ده‌كات، نه‌ك یه‌ك دێڕ و دوو دێڕ.
له‌باره‌ی ره‌خنه‌و لێكۆڵینه‌وه له بواری چیرۆك و رۆمان، كورد نه‌ك بۆ مناڵان به‌ڵكو بۆ گه‌ورانیش رۆمانی كه‌مه به به‌راورد به رۆمانی دراوسێ و جیهانییه‌كان، به‌ڵام من پێشتر بابه‌تی ره‌خنه‌ییم له‌سه‌ر شانۆ و ته‌مسیل و حه‌لقه نووسیوه، به‌ڵام هی مناڵان نا، به‌ڵكو هی گه‌وران، به‌ڵام بۆیه گرنگیم به شیعر داوه, چونكه شیعر زیاتر ده‌توانێ بچێته ناو خه‌ڵكه‌وه‌و كێش و مۆسیقای هه‌یه، به‌ڵام گرفته‌كانی ژیان به به‌ربڵاوی ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌ی نه‌داومه‌تێ، كه كار له سه‌ر چیرۆك و رۆمانی مناڵان بكه‌م، ئه‌مه مانای ئه‌وه نییه كه بڵێم نایكه‌م.
پرسیار: لە هه‌ندێ له لێکۆڵینەوەکانتدا، گرنگیت بە شیعری پەروەردەیی منداڵان داوە، ئەمەیان بۆچی؟
وەڵام: ئه‌وه‌ی كه زیاتر گرنگیم پێداوه لێكۆڵینه‌وه‌و ره‌خنه‌یه له‌بواری په‌روه‌رده‌دا، واته نوسینه‌كانی من به‌پله‌ی یه‌كه‌م ره‌خنه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه له‌بواری په‌روه‌رده‌دا، نه‌ك له‌ڕێی ده‌قێكی شیعرییه‌وه، هه‌روه‌ها له 30 ساڵی رابردوودا گرنگیم به گه‌لێ بابه‌ت داوه وه‌كو: مافه‌كانی ژن، كه ره‌نگه زیاتر له 100 گۆشه‌م له‌سه‌ر نووسیبێت، هه‌روه‌ها بابه‌ته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و سیاسییه‌كان، هه‌روه‌ها بابه‌تی زمانه‌وانیی و فۆلكلۆریش، ره‌نگه ئه‌مه كه‌مێك مایه‌ی پێكه‌نین بێت، به‌ڵام راستیت بوێ ناچاریی وه‌های لێكردووم، كه ده‌ست بۆ ئه‌و هه‌موو جۆره بابه‌تانه به‌رم، بۆنمونه چه‌ند ساڵێك له‌گه‌ڵ هاوڕێیه‌ك یان دووان و سیان خه‌ریكی ده‌ركردنی رۆژنامه بووین، ناچاربووین فێر بین چۆن بابه‌ت دابه‌ش ده‌كه‌یت به‌سه‌ر لاپه‌ڕه‌كاندا، یان له‌ده‌ركردنی رۆژنامه‌دا هه‌ر ئه‌وه نییه، كه خه‌ڵك بابه‌تت بۆ بنوسێت و تۆ بڵاوی بكه‌یته‌وه، به‌ڵكو ده‌بێت بۆ هه‌ر لاپه‌ڕه‌یه‌ك، كه تایبه‌ته به شتێك بۆ نمونه له‌م ژماره‌یه‌دا هیچ بابه‌تێكت بۆ نه‌هاتووه له‌سه‌ر لاپه‌ڕه‌ی په‌روه‌رده ده‌بێت خۆت حازری بكه‌یت، ئیتر ئایا چاوپێكه‌وتن بێت، یان ریپۆرتاژ، یان وتار، یان ته‌كلیف له‌كه‌سێك بكه‌یت بۆت بنوسێت.
به‌ڕێزم سه‌یركه ئێستاكه خوێندنی ئۆنلاین ده‌ستی پێكردووه، ئیشی رۆژنامه‌و گۆڤار ئه‌وه‌یه بێت مه‌له‌ف له‌سه‌ر ئه‌مه دروستبكات، یه‌كه‌م چاوپێكه‌وتن بكات، دووه‌م وتار له‌م و له‌و وه‌ربگرێت و بیخاته مه‌له‌فه‌كه‌وه، سێیه‌م راوبۆچوونی هاوڵاتیان و خێزان وه‌ربگرێت، جا كه‌واته ئه‌وه‌ی رۆژنامه، یان گۆڤاره‌كه ده‌رده‌كات ده‌بێت به‌دوای ئه‌مانه‌دا بچێت، چونكه ده‌ركردنی گۆڤار و ڕۆژنامه وه‌ك نه‌شره‌ی مه‌كته‌ب نییه هه‌ر كه‌سێ هه‌ڵسێ و شتێ هه‌ڵواسێت.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌من ده‌پرسیت ئایا نووسه‌ر له هه‌موو بوارێكدا بنووسێت باشتره، یان ته‌نیا له‌بوارێكدا، ئه‌ڵبه‌ته ته‌نیا له‌یه‌ك بواردا بنووسێت, واته خۆی ته‌رخان بكات بۆ یه‌ك شت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت كۆنترۆڵی بكات.
پرسیار: تۆ، وەک شارەزایەکی بواری پەروەردە، پێت وایە ئەو شیعرانەی لە کتێبی خوێندنەوەی کوردی جێیان کراوەتەوە لەسەرجەم پۆلەکان، هەموویان شیعری پەروەردەیی بن؟
وەڵام: بۆ ئه‌م پرسیاره ده‌بێت پیاچوونه‌وه‌یه‌كی ورد به كتێبی خوێندنه‌وه‌دا بكه‌ین، وه ده‌بێت په‌نجه بخه‌ینه سه‌ر كتێبی كام قۆناغ؟ به‌ڵام ئه‌وه‌ی من سه‌رنجم دابێت ئه‌و شیعرانه‌ی بڵاوكراونه‌ته‌وه له كتێبی خوێندندا به‌شێوه‌یه‌كی گشتی باشن، به‌ڵام شیعریشی تیایه كه وه‌ك پێویست نییه و پێویسته به شیعری باشتر جێگه‌ی پڕبكرێته‌وه.
پرسیار: بەڕێزت وەک نووسەر و لێکۆڵەرێک لە بواری په‌روه‌رده‌و ئەدەبیاتی منداڵان، چۆن دەڕوانیتە ئەدەبیاتی منداڵانی کورد و لە چ ئاستێکیدا دەبینی؟
وەڵام: ئه‌ده‌بیاتی بواری منداڵان تاوه‌كو ئێستا شوێنی خۆی نه‌كردۆته‌وه له ناو ئه‌ده‌بیاتی كوردییدا به‌گشتی، لای من تاوه‌كو ئێستا له ئاستێكی باش‌دا نییه، به‌ڵام ئه‌وه ناگه‌یه‌نێ كه بڵێین شاعیران و نووسه‌ران هیچیان نه‌كردووه، به پێچه‌وانه‌وه هه‌وڵی جوان و بابه‌تی باش هه‌یه، به‌س ئێمه ئه‌مانه‌وێ باشتر بێت، به‌چی باش ده‌بێت؟ به‌وه باش ده‌بێت كه سه‌رجه‌م كۆمه‌ڵگا به حوكمڕان و هاوڵاتییه‌وه كه په‌روه‌رده ببێت به خه‌می گشتی هه‌مووان.
پرسیار: بە دید و بۆچوونی بەڕێزت، بۆچی تا ئێستا وەک پێویست لێکۆڵینەوە لە بارەی ئەدەبیاتی منداڵان نەکراوەو ئەوەی دەبینرێش زۆر کەمە؟
وەڵام: به‌ڕێزم لێكۆڵینه‌وه بابه‌تێكی قورسه، كورد به شێوه‌یه‌كی گشتی كه‌متر ده‌ستی بردووه بۆ شته قورسه‌كان، بۆ نمونه رۆمان، له‌به‌ر ئه‌وه ده‌بێت له زانكۆكانی كوردستان ماسته‌ر و دكتۆرا پێبگه‌یه‌نرێت بۆ ئه‌وه‌ی ورد ورد لێكۆڵینه‌وه له‌بواری مناڵان گه‌شه‌بكات، واته ئه‌و هه‌وڵانه‌ی كه‌دراون هه‌وڵی تاكه كه‌سیین، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مه گشتگیر بكرێ، ده‌بێت له زانكۆ و په‌یمانگاكان گه‌شه‌ی پێ بدرێ بۆ ئه‌وه‌ی ئیشه‌كه به‌ربڵاوبێت.
پرسیار: هەندێ لە شارەزایانی بواری ئەدەبیاتی منداڵان دەڵێن: وەک پێویست ڕەخنەگرمان لەو بوارەدا نیە و هەر وەکو نەبوو وایە، بەڕای تۆ هۆکارەکەی چیە؟
وەڵام: به‌ڵێ راسته، وه‌ك چۆن شیعر و نووسینی بواری منداڵان له‌م بواره‌دا جێی خۆی نه‌كردۆته‌وه و به شتێكی ئاسان و لاوه‌كیی سه‌یر ده‌كرێ، بۆیه بۆ ره‌خنه‌كه‌ش هه‌مان بۆچوون هه‌یه، كه من لام وایه پێچه‌وانه‌كه‌ی راسته, چونكه له‌كۆمه‌ڵگه‌دا ده‌بێت هه‌موو شتێك واته خاڵی یه‌كه‌م, كه پێویسته گرنگی پێبدرێ منداڵان و نوسین و دنیای منداڵانه، ئینجا شته‌كانی تر دێن، به‌ڵام له كوردستاندا ڕێك پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه ده‌بینین.
پرسیار: وەکو دەزانین کتێب لە بارەی ئەدەبیاتی منداڵان کەم نووسراوە بە زمانی کوردی، چ لە ڕووی: مێژوویی، لێکۆڵینەوە، رەخنە، یان چۆن نووسین بۆ منداڵان، یاخود هەر بابەتێکی پەیوەست بەو بوارە، کەواتە کەسێک بیەوێ خۆی شارەزا بکات، وەک پێویست سەرچاوەی دەستناکەوێ، بە ڕای بەڕێزت چارەسەر چیەو چی بکرێ باشە؟
وەڵام: نه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی باست كردووه بۆ زۆر شتی تر كتێبخانه‌ی كوردی لاوازه، بۆ نمونه بواری زمانه‌وانیی، تۆ بچۆ سه‌رێك له كتێبخانه‌كانی ناوبازاڕ بده له سلێمانی و هه‌ولێر بزانه دوو كتێبی زمانه‌وانییت ده‌ستده‌كه‌وێت؟
به‌ڕێزم چاره‌سه‌ر له‌م قۆناغه‌دا نییه، چونكه هه‌وڵه‌كان تاكه كه‌سیین، هیچ هاندانێك نییه، چاره‌سه‌ری ئه‌م ئیشه به به‌رنامه ده‌كرێ، بۆ نمونه له زانكۆ قوتابی بۆ ئاماده‌بكه‌یت، له ماسته‌ر و دكتۆرا توێژه‌ری بۆ دروستبكه‌یت، هه‌روه‌ها له وه‌زاره‌تی رۆشنبیریی ده‌ستی ئه‌و كه‌سانه بگرێت، كه ده‌یانه‌وێ له‌و بوارانه‌دا بنووسن كه كتێبخانه‌ی كوردی پێویستی پێیه‌تی، واته كورد پێویستی به چییه ئه‌وا هه‌وڵی بۆ بدرێ، بۆ نمونه ئه‌و كه‌سه‌ی كتێبێك له‌بواری مناڵاندا ئاماده‌ده‌كات ئه‌وا شوێنێك هه‌بێت بۆی چاپ بكات، هاوكاریی مادی و مه‌عنه‌وی بكات، ئه‌مانه له‌كوردستاندا نین، بۆیه نووسه‌رانی كورد به شێوه‌یه‌كی گشتی ده‌بێت خۆی بابه‌ت بنوسێ، خۆی چاپی بكات، خۆی دابه‌شی بكات، باشه ئه‌م هه‌موو هیلاكیی مادیی و مه‌عنه‌وییه به‌كێ ئه‌كرێ و سه‌ره‌نجامیش خوێنه‌ری نه‌بێت.
پرسیار: لە بەردەوامیی و درێژەدان بە لێکۆڵینەوە لەسەر شیعری منداڵان، پڕۆژە و پلانت چیە بۆ داهاتوو؟
وەڵام: پرۆژه و پلانم ئه‌وه‌یه كه به‌رده‌وام بم له نووسین و لێكۆڵینه‌وه، من هه‌رگیز ناتوانم ده‌ست له پرۆژه په‌روه‌رده‌ییه‌كان هه‌ڵگرم، هه‌ر جاره‌ی له ده‌رگایه‌كه‌وه دێمه ژوره‌وه بۆ خزمه‌تی مناڵان و په‌روره‌ده به‌گشتی له كوردستاندا، چونكه له گرنگیی ئه‌م بابه‌ته تێگه‌یشتووم، به‌ڵام جیاوازیی من له‌گه‌ڵ شاعیرێكی بواری مناڵاندا ئه‌وه‌یه نووسینه‌كانی من ئاڕاسته‌ی ده‌سه‌ڵات و خێزانه‌كان ده‌كرێن، به‌ڵام شاعیری بواری مناڵان و په‌روه‌رده ئاڕاسته‌ی مناڵی ده‌كه‌ن، هه‌ردووكیان وه‌ك یه‌ك گرنگه، دیاره ئه‌وه‌ی شاعیره‌كه راسته‌وخۆ بو سوودی مناڵانه، ره‌خنه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی منیش بۆ شكاندنی قفڵی ژه‌نگاویی ئه‌و كه‌سانه‌یه كه له‌گرنگیی په‌روه‌رده تێنه‌گه‌یشتوون، یان تێگه‌یشتوون و وه‌ك هه‌ولێریه‌كان قسه‌یه‌كی جوانیان هه‌یه، كه ده‌ڵێن خۆیان له گێلی ده‌ده‌ن.
پرۆفایل:
مه‌ریوان سه‌لاح حیلمی
1ـ له ساڵی 1969 له‌خێزانێكی خوێنده‌وار و ڕۆشنبیر له شاری هه‌ڵه‌بجه له‌دایكبووه.
2ـ له ساڵانی 1986- 1990 له‌كۆلێژی ئادابی زانكۆی سه‌لاحه‌دینی هه‌ولێر به‌شی زمان و ئه‌ده‌بی كوردی خوێندوویه‌تی و به پله‌ی ( زۆر باش) ته‌واوی كردووه.
3ـ له‌دوای راپه‌ڕین بۆته مامۆستای كوردی له دواناوه‌ندی و ئاماده‌ییه‌كانی شاری سلێمانی.
4ـ بۆیه‌كه‌مینجار له مێژووی سنووری به‌كره‌جۆی پارێزگای سلێمانی، قۆناغی ئاماده‌یی كوڕانی كردۆته‌وه به‌ناوی هه‌زارمێرد و دواتر ناوه‌كه‌ی گۆڕا بۆ روشدی عه‌لی شه‌ریف.
5ـ تاوه‌كو ئێستا سێ كتێبی له‌بواری په‌روه‌رده چاپكردووه به‌ناوه‌كانی:
1ـ له‌باره‌ی په‌روه‌رده‌وه، 2ـ په‌روه‌رده‌و گۆڕین، 3ـ وتاره په‌روه‌رده‌ییه‌كان.
6ـ خاوه‌نی ده‌یان لێكۆڵینه‌وه‌ی په‌روه‌رده‌یی و ئه‌ده‌بیی و سیاسیی و كۆمه‌ڵایه‌تییه.
7ـ چه‌ندین به‌رهه‌م و كتێبی په‌روه‌رده‌یی و لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌ده‌بیی ئاماده‌یه بۆ چاپكردن.
8ـ به‌درێژایی ساڵانی دوای راپه‌ڕین نزیكه‌ی 20 ساڵ كاری رۆژنامه‌گه‌ریی كاغه‌زی كردووه‌و له‌زۆربه‌ی رۆژنامه‌و گۆڤاره‌كاندا بابه‌ت و نوسین و ره‌خنه‌ی بڵاوكردۆته‌وه، به‌تایبه‌تی رۆژنامه‌كانی: (هاوڵاتی، ئاوێنه، هاوبیر، رۆژی گه‌ل، ئامانج ، 21، تیرۆژ ، راسان، زه‌مه‌ن ، كه‌له‌پوری كورد، سبه‌ی… هتد ).
9ـ چه‌ندین چاوپێكه‌وتنی ته‌له‌فزیۆنیی و رادیۆیی له‌گه‌ڵ سازدراوه.
10ـ نزیكه‌ی 100 ئه‌ڵقه‌ی به‌ناوی (له‌دادگای ویژدانه‌وه) نووسیوه بۆ به‌رگریی له مافه‌كانی ژن و حه‌فتانه له رۆژنامه‌ی (رۆژی گه‌ل)دا بڵاوی كردۆته‌وه.
11ـ زیاتر له 50 ئه‌ڵقه‌ی له گۆشه‌ی (كێشه‌و گفتوگۆ) له رۆژنامه‌ی ئامانج بڵاوكردۆته‌وه، كه تایبه‌ت بووه به په‌روه‌رده.